دیدی من – ڕاهۆز سەردار
کەشتی فریشتەکان کە ڕۆمانێکی خەیاڵیە لە نووسینی بەختیار عەلیە، وە پێکهاتووە لە ۳بەرگ و ۲٠٦۲ لاپەڕە، ئەم ڕۆمانە باس لە جیهانێک ئەکات کە فریشتە و باڵاداری سەیر لە جەستەی مرۆڤەوە دەر ئەچن بە هۆکاری وەحشیەتی ناو ناخی مرۆڤەکان وە مەلەکبینەکان لەوانە(ڕێزانی مەلەکبین،بولبولیار،دکتۆر شوکاک مستەفا) بیمارستانێک بۆ فریشتەکان ئەکەنەوە و ناوی ئەنێن کەشتی فریشتەکان، وە کاتی ڕودانی ئەم ڕوداوانە لە سەردەمی شۆڕشی کورد دژی ڕژێمی بەعس ڕوو ئەدەن، کە لەو کاتەدا وەحشیەت و کوشتن و بڕین لە ترۆپکە بەهۆی جەنگەوە هەر ئەمەشە وا ئەکات پۆل، پۆل فریشتە لە ناخی مرۆڤ بترازێن بەهۆی وەحشیەتی ناخی مرۆڤەکانەوە
سادیزم و ماسۆشیزم لە کەشتی فریشتەکان:
یەکەم: لە کەشتی فریشتەکان گەلێ کارەکتەری تێدایە، بەڵام لێرەدا تەنها باسی(لیڤیتانت)و(وەفای ڕەفعەت بەگ) ئەکەم،سەرەتا کە لە زیندانی پسمامانەوە دەست بە گێڕانەوەی ڕۆمانەکە ئەکرێ، بەر دیمەنێکی سادیزمی ئەکەوین، کە کوشتنی ئەسپەکانە لەلایەن لیڤیتانت و وەفای ڕەفعەت بەگە وە کە هەردووکیان چێژ لەو دیمەنە ئەبینن، کە ئەمە ئەچێتە ئاستی (سادیزمی جەستەیی) کە خۆشی لە ئازاردانی جەستەی ئەو ئەسپانە ئەبینن، وە ئەچێتە جۆری (ناچاری)ش کە هەردووکیان پێشمەرگە ن پلەوپایەکەیان و شۆڕش ناچاریان ئەکات بەم کارە هەڵبستن
دووەم: کاتێک لیڤیتانت (نزار ئیدریس) بە دیلی ئەگرێت و بە ناو لادێکەدا ئەیگێڕێ بە مەبەستی سوکایەتی، لەم کاتەدا لیڤیتانت ئەبێت بە هەڵگری سادیزمی لاواز یان ترسنۆکی کە بە سوکایەتی بە نزار ئیدریس ئەیەوێ بۆ چواردەوری بسەلمێنێ کە بەهێزە و ناترسێ
سێیەم : کاتێک هەموو پێشمەرگەکان ڕوو لە ئێران ئەکەن شەوانە لەو ژوورەدا کە لیڤیتانت و وەفای ڕەفعەت بەگ پێکەوە ئەمێنەوە لەو ژوورە وە لیڤیتانت بە قامچی لە وەفای ڕەفعەت بەگ ئەدات، لەم دیمەنەدا هەم سادیزم و هەم ماسۆشیزمی تێدایە، چونکە لیڤیتانت چێژ لەوە ئەبینێ ئازاری جەستەی وەفا بدات، وەفا ش چێژ لەوە ئەبینێ کە لیڤیتانت بە قامچی دەستی داتکاری بکات،لێرەدا لیڤیتانت ئەبێت بە کەسێکی (سادیست) وە وەفای ڕەفعەت بەگیش ئەبێت بە کەسێکی (ماسۆشیست)
___
فەرهەنگۆک:
سادیزم:واتە چێژ وەرگرتن لە شکاندن و ئازاردانی جەستەیی و دەروونی و سێکسی کەسانی تر جا ئەگەر خۆی ئازاری کەسانی بەرامبەری بدات یان ۲ کەس ئازاری یەکتر بدەن و ئەم وەک بینەر تەماشایان بکات.
وە ئەم جۆرە گرێیە دەروونیە زیاتر ڕەنگادانەوەی لە ناو پیاواندا هەیە وەک لە ئافرەتان، وە لەم کاتەدا چێژ لە ناوەوە بەرەو دەرەوە ئەڕوات.
سادیزم چۆن سەری هەڵدا؟
مارکیز دی ساد لە خێزانێکی خانەدانی دەوڵەمەند هاتۆتە دنیاوە،بەڵام لە منداڵیەوە لە سۆزی دایک و باوک بێبەش بووە،وە بە زۆری باوکی هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکدا کرد،بەڵام دوای ماوەیەک بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر ئافرەتێک کرایە زیندان، وە لەگەڵ خەسوویدا ببوو بە ناحەز و بێ دایکی و هاوسەرگیری ناچاری هۆکار بوون بۆ ئەوەی ساد ڕقی لە ئافرەتان بێت و چێژ لە ئازاردانیان ببینێ لە کاتی سێکسکردندا، هەر لێرەوە زاراوەی (سادیزم) هاتە ئاراوە واتە (چێژ بینین لە ئازاردانی بەرامبەر)
ئاستەکانی سادیزم: یەکەم
سادیزمی مێشک:لە جێگای ئازاردانی پراکتیکی تەنها لە مێشکی خۆیدا ئازاردانی ئەوانی دیکە وێنا ئەکات
دووەم: سادیزمی وشە
لە جێگای ئازاردانی جەستە، تەنها بە وشەکانی و سوکایەتی پێ کردنیان و تۆمەت هەڵبەستن چێژ وەر ئەگرێ
سێیەم:سادیزمی جەستەیی
خۆشی خۆی لە ئازاردانی جەستەیی ئەوانی تر ئەبینێ
جۆرەکانی سادیزم:یەکەم
ناچاری:ئەم جۆرە لە نێو ئەو کەسانە دەرئەکەوێت کە خاوەنی پلە و پۆستن وەک(سەرباز) یان هەر کەسێک پێگەکەی ڕێگەی بدات ئازار بەوانی تر بگەیەنێ
دووەم:انفجاری
زیاتر ئەو کەسانەیە کە لە ژیان نائومێدنزو توڕەیی لە ڕەفتاریان دیارە، وە لە زۆر بارودۆخ کۆنتڕۆڵ لە دەست ئەدەن و هەڵئەچن
سێیەم:ستەمکارانە
ئەم جۆرە زیاتر چێژ لە ئازاردانی کەسانی تر وەرئەگرن، وە ئەناڵێنن بە دەست بڕوا بەخۆنەبون و بێ هیوا بوون،وە ئەم جۆرەیان بێ ڕەحم تر و ترسناکترە
چوارەم:لاواز یان ترسنۆک
ئەم جۆرە کەسانە زۆر نا ئارامن و بە شێوەیەکی تاوانبار ڕەفتار ئەکەن،وە ئەم کەسانە خۆیان ترسنۆکن بەڵام لە کاتی ترساندا هەوڵئەدەن کەسانی تر بترسێنن تا لەم ڕێگەیەوە بی سەلمێنن کە ناترسن
ماسۆشیزم :ئەم زاراوەیە بە واتای (چێژ بینین دێت لە خۆ ئازاردان و لێدانی جنسی لەلایەن ئەوانی ترەوە) لێرەدا چێژ ڕوەو ناوەوە ئەڕوات واتا جۆرێکە لە شەهوەتی پێچەوانە،بەلای هەندێ لە توێژەران ئەو کەسانەش ئەگرێتەوە کە دڵتەنگن و شادیان نییە و بایەخ بە دیوی ڕۆحی خۆیان نادەن، ئەم زاراوەیە بۆ یەکەم جار لەلایەن دەرووناسی ئوستوڕاڵی(ڕیچارد لیۆپۆلد ڤۆن) بەکارهاتووە وە ڕیچارد ئەڵێت:هەست ئەکەم زاراوەی ماسۆشیزم بە تەواوی تەعبیر لە لادانی سێکسی بکات
بەڕای زۆربەی دەروناسان وەک زیگمۆند فرۆید و ڕیچاردی ئەڵمانی لە بارەی هەردوو گرێی (سادیزم و ماسۆشیزم) کۆمەڵێ هۆکار هەن کە، کەسەکان توشی ئەم ۲گرێیە ببن
هۆکارەکان
یەکەم /گرفتی بایەلۆجی
دووەم/گرفت و ڕوداوە ناخۆشەکانی قۆناغی منداڵی
سێیەم/هەڵە پەروەردەکرن
چوارەم/هەبوونی گرفتێک یان چەند گرفتێکی دیکەی دەرونی
هۆکارەکانی بڵاو بونەوەی سادیزم و ماسۆشیزم:گەلێک هۆکار هەن بۆ بڵاوبونەوەی ئەم ۲ گرێ دەروونیە و ئاسایی بونیان لای خەڵکی هۆکاری یەکەم:(پۆڕنۆگرافی) کاتێک ۲ کەس لە یەک ڕەگەز یان لە ڕەگەزی بەرامبەر یەکیان چێژ لەوە ئەبینێت کە ئازاری کەسی بەرامبەری بدات وە کەسی بەرامبەر یش چێژ لەوە ئەبینێت کە ئازار بدرێت
دووەم:ئەدەب کە چەندەها ڕۆمانی سادیزم و ماسۆشیزمی هەن لەوانە ڕۆمانەکانی مارکیز دی ساد،لەگەڵ چەندین شانۆنامە لەوانە شانۆنامەی(مارا_ساد)ی پیتەر ڤایس
سێیەم:فیلم کە گەلێک فیلمی ترسناک و قێزەون هەن کە لای زۆربەی تاکی جیهانی مایەی چێژن کە ئازاری خۆیان و کەسانی بەرامبەر ئەدەن
___
سەرچاوەکان
دوا شەوی لۆرکا /ئازاد بەرزنجی
(New research in the area of psychopathology of sexual
(three paper on sexual Theory).
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.