دیدی من – سی ئین ئین، ئین پی ئاڕ، ئێن بی سی
لە ئینگلیزییەوە: ژیوار جه‌وهه‌ر
شه‌وی ڕابردوو، ڕزگاربووی هۆڵۆكۆست، نووسه‌ر و خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵ ئێڵی ویسێڵ له ته‌مه‌نی ٨٧ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. ویسێڵ له كه‌مپه‌كانی مردنیی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، ئاوشویتز و بوخێنواڵد، ڕزگاری بووبوو. دوای ڕزگاربوون، ئه‌و ڕۆیشتووه بۆ فه‌ڕه‌نسا، دواتر ئیسرائیل و ویلایه‌ته یەکگرتووه‌كانی ئه‌مەه‌ریكا؛ هه‌ر له‌وێش بڕیاڕ ده‌دات ببێته پشتیوان و پارێزه‌ری قوربانیانی ده‌ستی ڕق و چه‌وساندنه‌وه و زۆراداری له سه‌رانسه‌ری جیهان؛ به هۆی چالاكی و هه‌وڵه‌كانی له‌م بواره‌دا، له ساڵی ١٩٨٦ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
ویسێل ساڵی ١٩٢٨ له ڕۆمانیا له‌دایک بووه. له مانگی پێنجی ساڵی ١٩٤٤ به زۆره‌ملێ براوه‌ته كەمپی ئاوشویتز، ئه‌و شوێنه‌ی كه به چاوی خۆی مردنی باوكه نه‌خۆش و لاوزه‌كه‌ی بینی، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سه‌ربازێكی ئه‌ڵمانییه‌وه ئازار ده‌درێ. یازده ساڵ دوای ئه‌و ڕووداوه و له ساڵی ١٩٥٥، یادداشاتنامه به‌ناوبانگه‌كه‌ی به ناوی شه‌و بڵاو ده‌كاته‌وه، كه ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕووداوه و مردنی دایک و خوشكه گه‌نجه‌كه‌یه‌تی له جینۆسایدی هۆڵۆكۆستـدا.
یادداشتنامه‌ی شه‌و یه‌كێكه له هه‌ره كتێبه به‌ناوبانگه‌كانی ئێڵی ویسێڵ و به پێی ڕۆژنامه‌ی هارتزـی ڕوسی، نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن كۆپی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان لێ فرۆشراوه. سه‌ره‌تا یادداشتنامه‌كه به زمانی فه‌ڕه‌نسی بڵاو بوویه‌وه؛ تاوه‌كو ئێستا، بۆ ٣٠ زمانی زیندووی جیهان وه‌رگێڕدراوه. به یه‌كێک له گرنگترین و باشترین ئه‌و كتێبانه داده‌ندرێت كه له‌سه‌ر كاره‌ساتی هۆڵۆكۆست نووسراون، هه‌روه‌ها له لیستی ئه‌و كتێبانه دایه كه ده‌بێت هه‌ر كه‌سێک له‌ماوه‌ی ژیانی، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، جارێک بیانخوێنێته‌وه.
١٢٠ لاپه‌ڕه‌یه، له دووی توێی یاداشتنامه‌كه، به گێڕانه‌وه‌یه‌كی تێكشكاو و په‌رشوبڵاو، نووسه‌ر ده‌رباری مردنی خودا و هه‌ستی قێزلێبوونه‌وه‌ی له مرۆڤایه‌تی، ده‌نووسێت. نووسه‌ر له شوێنێكدا ده‌ڵێت، ”ته‌نیا ئه‌وانه‌ی ئاوشویتزـیان ئه‌زموون كردووه، ده‌زانن چییه.”
دواتر، به‌شی دووه‌می یادداشتنامه‌كه‌ی به ناوی كازیوه و به‌شی سێیه‌می به ناوی ڕۆژ بڵاو كرده‌وه.
له‌بیرنه‌كردنی ڕابردوو
له ماوه‌ی ژیانیدا، ئێڵی ویسێل چه‌ندین نازناوی لێ نراوه: په‌یامبه‌ری ئاشتیی، مرۆڤدۆست، ڕزگاربوو. به‌ڵام ئه‌و ته‌نها به شایه‌تحاڵ خۆی ده‌ناساند. هه‌روه‌ها وه‌ک شایه‌تحاڵێكیش پێی وایه كه نابێت بهێڵێت ئه‌وانه‌ی ئازاریان چه‌شتووه له‌یاد بكرێن.
”له‌یادكردنی مردووه‌كان ڕێک وه‌كو ئه‌وه وایه بۆ جاری دووه‌م بیانكووژیته‌وه. من نه‌متوانی ڕێگه له مردنی یه‌كه‌م بگرم، به‌ڵام به دڵنیایییه‌وه توانای پاراستنی ئه‌وانم له مردنی دووه‌م هه‌یه.“
ـــ یادداشتنامه‌ی شه‌و
ساڵی ٢٠٠٦، له سه‌ردانێكدا له‌گه‌ڵ ئۆپێرا وینفری بۆ ئاوشویتز، ئه‌م په‌ره‌گرافه‌ی له كتێبه‌كه‌ی خوێنده‌وه: ”هه‌رگیز یه‌كه‌م شه‌وی ناو كه‌مپه‌كه‌م له‌یاد ناچێ، ئه‌و شه‌وه‌ی كه ژیانمی گۆڕی به یه‌ک شه‌وی درێژ. هه‌رگیز ڕوخساری ئه‌و منداڵه بچووكانه‌م بیر ناچێته‌وه كه لاشه‌كانیان، له‌ژێر ئه‌و ئاسمانه بێده‌نگه، بووبوو به دوكه‌ڵ. هه‌رگیز بڵێسه‌ی ئه‌و ئاگره‌م بیر ناچێته‌وه، كه تاهه‌تایه متمانه و باوه‌ڕمی نه‌هێشت؛ ئه‌و ساتانه‌ی خوا و ڕۆحمیان كوشت و خه‌ونه‌كانمیان كرد به خۆڵه‌مێش. هه‌رگیز.”
جگه له خه‌ڵاتی نۆبڵ، ویسێڵ چه‌ندین خه‌ڵاتی گرنگی دیكه‌ی له‌پای ئه‌و كار و چالاكییانه‌ی له پێناو مرۆڤایه‌تی و قوربانیاندا كردوویه‌تی، به‌ده‌ست هێناوه. له كاتی وه‌رگرتنی یه‌كێک له خه‌ڵاته‌كانیدا، ویسێڵ ده‌ڵێت،” كاتێک مرۆڤه‌كان ئازار ده‌چێژن، پێویسته جیهان هه‌رگیز بێده‌نگ نه‌بێت، چونكه بێده‌نگبوون ته‌نها له خزمه‌تی چه‌وسێنه‌ردایه، هه‌رگیز له خزمه‌تی قوربانیدا نییه.”
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.