دیدی من – خوێنەر و کتێب
کتێب: مەسخ
نووسەر: فرانز کافکا
وەرگێڕانی لە ئەڵمانییەوە بۆ کوردی: پێشەوا فەتاح
سەرنجی خوێنەر: خوناو زەنگەنە
شاكاری مەسخ، كه یه‌كێكه له گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی فرانز كافكا، زۆر به‌جوانی نووسراوه. ئه‌م نووسه‌ره له ڕۆمانه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه چۆن گریگۆر سامسا پاش ئه‌وه‌ی له خه‌وێکی دوورودرێژی خەبەر دێ و گۆڕاوه بۆ جانه‌وه‌رێكی قه‌باره گه‌وره و بەدگۆڕانی بەسەردا هاتووە. لێره‌دا كافكا باس له‌و هه‌سته ناخۆشه ده‌كات كه چۆن مرۆڤ پاش ئه‌وه‌ی له‌خه‌و بێ‌دار دەبێتەوە، گۆڕاوه و ئه‌وه نیيه كه پیش‌تر هه‌بووە، گۆڕانێكی ڕیشه‌یی به‌سه‌ردا هاتووه و له‌وه ناچێت كه پێشتر هه‌بووە، ده‌نگی خۆی ناناسێته‌وه و كه‌سایه‌تی به‌تەواوی گۆڕاوە.
لێره‌دا كافكا ئێمه ده‌خاته سه‌ر دوو رێگە، ئه‌و‌انیش ئه‌وه‌ن کە یان ده‌بێت ملكه‌چ بین بۆ یاساكانی ژیان، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای له‌دایكبوونه‌وه به‌سه‌رماندا سه‌پێنراوه، یان ئه‌وه‌ی وەک شتێكی سروشتی وەری بگرین، كه ئەمە ده‌بێته هۆی له‌ناوچوون، هەڵبەت ئه‌مه‌ش دیسان هه‌م ونبوونە و هەم مردنه. ئه‌م یاسایانه‌ش ته‌نها له ڕووه كۆمه‌لایه‌تیيه‌كه‌وه نا به‌ڵكو هه‌موو رووه‌كانه‌وه.
تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه بۆ ئه‌م ڕۆمانه ڕه‌نگه ڕێژه‌یی بێت، به‌ڵام من هه‌ندی شتی واقعی تێدا ده‌بینم كه ڕه‌نگه بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌م بەو جۆرە نەبێت. ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه مرۆڤێكی خه‌مگین هه‌یه له‌م جیهانەدا كه شته‌كانی پێ قبوڵ ناکرێت، له ئه‌نجامی دووڕوویی به‌رامبه‌ره‌كانی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا ئه‌ژین، له هه‌مان كاتتدا ناتوانێت ڕازی دڵی بڵێ له ناخۆشییه‌كاندا، بۆیه بێده‌نگی هەڵدەبژێرێت. ڕه‌نگه هه‌ندێكیان نه‌رمی بنوێنن له‌گه‌ڵیدا، وه‌ک چۆن خوشكه‌كه‌ی گریگۆر كردی و یارمه‌تی دا، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌موو به‌جێی دێڵن، كه ئه‌مه قورسترینه بۆ ئه‌و، دەیسپێرن به‌و دۆزه‌خه تایبه‌ته‌ی كه هه‌یه‌تی، تاوه‌كو بهبێده‌نگی ڕۆحی دەدات.
ڕۆمانی مەسخ‌ـی كافكا، ڕۆمانی به‌دبینی و بێئومێدییه له به‌رامبه‌ر ده‌ورووبه‌ردا، ئه‌وده‌می كه‌سه‌كان په‌راوێز ده‌خرێن و لایان لێ ناكرێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت گریگۆر سامسا هه‌ر كافكا خۆیەتی له شێوه ڕاسته‌قینه‌كه‌یدا، ئه‌و گرێ ده‌روونییه‌ی كافكا له‌به‌رامبه‌ر باوكی‌دا هه‌رگیز لێی ڕزگار نه‌بوو و تا مرد، به‌ده‌ردی خۆشنه‌ویستنی باوكی و ئازاری ده‌روونیی ئه‌وه‌وه ده‌یناڵاند.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.