30/04/2024
DidiMn Logo
Top

ئەنجیلینا جولی داوای جیابوونەوە لە براد پیت دەکات

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من
لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

بە پێی فایلەکانی دادگا، ئەنجیلینا جولی و براد پیت ڕۆژی ١٥\٩\٢٠١٦جیا بوونەتەوە لە هاوسەرگیرییەک کە دوو ساڵی خایاندووە؛ جولی داوا دەکات هەقی مادیی خۆی و خشڵەکان وەربگرێت، داوای لە دادگا کردووە کە پیت بتوانێت مافی سەردانکردنی منداڵەکانی هەبێت.

پێشبینییەک هەیە کە ڕەنگە کێشە لە وەرگرتنی مافی بەخێوکردنی منداڵەکاندا ڕوو بدات، بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لەوان ڕوونی کردەوە کە هەردوو لا جیابوونەوەیەکی بەتێگەیشتن و ئارامیان دەوێت و گوتیشی کە جگە لە هەبوونی ناوبانگی کەسەکان، ئەم جیابوونەوەیەش هەر وەک جیابونەوەیەکی ئاساییە.

پیت گووتی: “من زۆر خەمبارم بەمە، بەڵام ئەوەی لێرەدا گرنگترینە باشیی منداڵەکانمانە، بە  ڕێزەوە داوا لە ڕۆژنامەوانەکان دەکەم کە کات و مەودایان بدەنێ لەم بارودۆخە گرانەیاندا.”

پارێزەری جولی، ڕۆبێرت ئەفەر بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: ”بڕیارەکە لە پێناو تەندروستیی خێزانەکە دراوە.” هەروەها داوا دەکات کە پرسیاری زۆری لێ نەکرێت لە کات و ساتێکی گرانی لەم شێوەیەدا.

جولی و پیت ساڵی ٢٠١٤ هاوسەرگیرییان کرد، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە لە پەیوەندیدا بوون. جولی منداڵێکی بە ناوی مادۆکس لە کۆنیا هەڵگرتەوە و بەخێوی کرد و پاشان کچێکی بە ناوی زەهرە هەڵگرتەوە، پاشان براد پیت بە پێی مافی یاسایی توانی ببێت بە باوکی زەهرە و مادۆکس.

شیلۆهی کچیان ساڵی ٢٠٠٦ لەدایک بوو و دوای ساڵێک لە ڤیتنام پاکس‌یان هەڵگرتەوە وەک کوڕی خۆیان، ساڵی ٢٠٠٨ جولی دوانەیەکی بوو بە ناوەکانی ڤیڤیێن و نۆکس. جولی و براد ساڵی ٢٠١٢ هەواڵی دەستگیرانیی خۆیان بڵاو کردەوە.

جولی گوتی: “دکتۆرەکان خەمڵاندیان کە لە %٨٧ مەترسیی شێرپەنجەی مەمکم هەیە و لە %٥٠ مەترسیی شێرپەنجەی هێلکەدان، کە بەمەم زانی بڕیارم دا تا لە توانامدا بێت هەوڵی بنبڕکردنی بدەم، ئەویش بە بڕینەوەی هێلکەدان و بۆری هێلکەدانم.”

ساڵی ٢٠١٥ پێکەوە کاریان بۆ فیلمی لە کەنار دەریا کردووە، فیلمەکە باس لە دوو کەس دەکات کە هاوسەرگیرییەکی بەکێشەیان هەیە و جولی دەڵێت کە کارەکتەرەکان زۆر لە خۆی و پیت‌ەوە دوورن و بە هیچ شێوەیەک کێشە لە نێوانیاندا نییە.

هەردووکیان هاوبەش بوون لە کاری بەخشیندا، پیت بۆ چەندین ساڵ کاری کردووە لە یارمەتیدانی دووبارە دروستکردنەوەی نیو ئۆرلاند لە دوای بورکانەکەی کاترینا و جولی نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکانە بۆ کێشەی پەنابەران.

هاوبەشی بکە

Angelina Jolie, Brad Pitt, SavanAko,