ئامادەکردنی: ژیوار جەوهەر
گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ر و گۆرانینووسی ئەمریکی، بۆب دیلانی تەمەن 75 ساڵ، خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەبی ساڵی 2016 وەردەگرێت. وەک ئەستێرەیەکی دیاری ڕۆک دیلان خەڵاتی دەربڕینی نوێی شاعیرانە لە ناو کلتووری ئەمەریکیدا بەدەست دەھێنێت. ڕاگەیاندنی ئەم خەڵاتەی دیلان لە ستۆکهۆڵم سەرسامییەکی زۆری بەدواوە بوو. کارەکانی دیلان ناچنە ئەو بوارانەی کە تا ئێستا خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەبیان بەدەست ھێنابێت، کە ئەوانیش ڕۆمان، ھۆنراوە و کورتەچیرۆکن. یه‌کێک له‌و کاردانه‌وانه، کاردانه‌وه‌ی یه‌کێک له نووسه‌ره کاندیدکراوه‌کان بوو، هاروکی موراکامی. دوای ڕاگه‌یاندنی براوه‌ی خه‌ڵاته‌که، لاپه‌ڕه‌ی فه‌ڕمیی هاروکی موراکامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک گوته‌یه‌کی ناو ڕۆمانی دارستانی نه‌رویجی، که له نووسینی موراکامییه، بڵاو کرده‌وه: ”دڵته‌نگ مه‌به، ته‌نیا گه‌مژه‌کان دڵتەنگ دەبن.” زۆرێک له ڕه‌خنه‌گره‌کان ئه‌مه وه‌ک کاردانه‌وه‌ی موراکامی داده‌نێن و پێیان وایه که ناڕازییه. ئه‌م پۆسته هه‌ر زوو بووه جێگه‌ی باسی هه‌وادارانی موراکامی؛ چه‌ندین سه‌رنج له سه‌ر ئه‌م پۆسته نووسراوه، له‌وانه:
”من یه‌کێکم له هه‌واداره‌کانت… مه‌رج نییه که‌سێک خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب بباته‌وه که شایه‌نی بێت، له مێژوودا نووسه‌ری زۆر گه‌وره و به‌توانا هه‌بوون که هه‌رگیز خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەبیان نه‌بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام نووسینه‌کانیان له دڵی خه‌ڵکیدا ماونه‌ته‌وه.”
”موراکامی پێویستی به خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب نییه… گه‌وره‌ترین خه‌ڵات ئه‌و کتێبانه‌یه که دهیانووسێت و به چه‌ندین زمانی جیاواز له ته‌واوی دونیادا ده‌خوێندرێنه‌وه. بۆ من ئه‌و گه‌وره‌ترین نووسه‌ری جیهانه.”
”نووسه‌ری ئه‌رجه‌نتینیی لویس بۆرخێس نووسه‌رێکی زۆر مه‌زن بوو، به‌ڵام هه‌رگیز خه‌ڵاته‌که‌ی نه‌برده‌وه… خه‌ڵاتی له‌م شێوه‌یه به هۆی به‌هره و جوانیی نووسینه‌کانته‌وه نابه‌خشرێت…”
”ئه‌گه‌ر موراکامی دارستانی سویدی له جیاتی دارستانی نه‌رویجی بنووسیبایه، له‌وانه بوو خه‌ڵاته‌که بباته‌وه.”
”خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب چیتر خه‌ڵاتێکی نێوه‌ده‌وڵه‌تی نییه، به‌ڵکو گاڵته‌جاڕییه‌کی نێوده‌وڵه‌تییه.”
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.