دیدی من – بی بی سی
له ئینگلیزییه‌وه: ژیوار جه‌وهه‌ر
”سه‌خته باوه‌ڕ بکه‌ی. کێ خه‌ون به شتێکی ئاواوه نابینێ؟”
بۆب دیلان بۆ ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌ڕیتانی
دوای زیاتر مانگێک بێده‌نگی، بۆب دیلان، براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌بی ساڵی ٢٠١٦، بێده‌نگیی شکاند و خه‌ڵاته‌که‌ی قبووڵ کرد. دیلان بۆ یه‌کێک له ڕۆژنامه به‌ڕیتانییه‌کان گوتوویه‌تی به‌خشینی ئه‌م شه‌ڕه‌فه پێی، ئه‌وی ”بێقسه” کردووه.
تا ئێستاش ڕێکخراوه‌که له سوید دڵنیا نییه که ئه‌گه‌ر دیلان له مه‌ڕاسیمی دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌کاندا که له مانگی دیسێمبه‌ری ئه‌مساڵدا دابه‌ش ده‌کرێن، ئاماده ده‌بێت یان نا، به‌ڵام لای خۆیه‌وه، بۆب دیلان ڕای گه‌یاند که ئه‌و پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی بچێت بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که، ”ئه‌گه‌ر گونجا”.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌کادیمیای سویدی بێده‌نگییه‌که‌ی دیلانی به ”بێڕێزی و خۆبهگهوهرهزان” ناوزه‌ند کرد. به‌ڵام ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو، دیلان په‌یوه‌ندیی به سکرتاریه‌تی ئه‌کادیمیای سویدییه‌وه، سارا داینیوس، کردووه و پێی ڕاگه‌یاندووه: ”هه‌واڵی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب بێقسهی کردم. سوپاسگوزارم که ئه‌م شهڕهفهتان به من به‌خشی.”
بۆب ديلان، کە يەکێکە لە ناودارترين و کاريگەرترين گۆرانيبێژ، موزيسيان و شاعیری جيهان، ڕۆژی ١٣ی ئۆکتۆبه‌ر بوو بە براوەى خەڵاتى نۆبڵ بۆ ئەدەبی ساڵی ٢٠١٦. ئەکاديمياى سویدی، بە هۆى بونيادنان و هۆنينەوەى شيعرى نوێ، پەسنى ئەو هونەرمەندەى کرد و ئەو خەڵاتەى بە شايیستەى بۆب ديلان زانى. بەڵام بەرهەمەکانى بۆب ديلان لە چوارچێوەى ڕۆمان، شيعرو چيڕۆکنووسى جێگەى خۆى لە ئەدەبدا ناگرێتەوە، هەر بەو هۆيەشەوە ڕووبەڕووى ڕەخنەى توندى شارەزايان و خەڵکى بووه‌وه.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.