دیدی من – ئاماده‌كردن و وەرگێڕانی: ژیوار نازه‌نین
له ئێستادا كامێرای درۆن، کە كامێرای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانە، بۆ مه‌به‌ستی جیاواز به‌كارده‌هێنرێت. له هه‌نگاوێكی جیاوازدا، فۆتۆگرافه‌ر هێلینا هارڤارد، كه خه‌ڵكی دورگه‌ی تاهایتییه، به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ڤیدیۆیی (فڵایینگ وۆرڵد پیکچەر)، بۆ تۆماركردنی ئه‌م ساتانه كامێرای درۆنیان به‌كار هێناوه و ئه‌نجامه‌كانیشی سه‌رسوڕهێنه‌رن؛ هاوژینه‌كان له سروشتێكی جوان و ناوه‌زاده ده‌رده‌كه‌ون.
ده‌رباره‌ی فۆتۆكان، هارڤاردی فۆتۆگرافه‌ر ده‌ڵێت: “هیچ شتێك وه‌ک ئه‌وه نییه كه له ئاسمان و به‌رزییه‌كی زۆره‌وه فۆتۆ بگریت، دوو عاشقه‌كه بكه‌یت به دوو خاڵی بچوک له‌نێو سروشتدا؛ ئه‌وان به‌یه‌كه‌ون به‌ڵام به‌ته‌نیان.” فۆتۆكان به شێوه‌یه‌ک هاوژیناكان وێناده‌كه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان دوو خاڵی ته‌نیا و گۆشه‌گیر بن له بۆشاییدا، به‌یه‌كه‌وه دڵخۆش و به‌خته‌وه‌ر بن و چێژ له‌و به‌یه‌كه‌وه‌بوونه به‌ته‌نیایه ببینن؛ ئه‌وان هیچ كه‌سێكیان نییه و پێویستیشیان به هیچ كه‌سێک نییه. فۆتۆكان ڕێگه به هاوژینه‌كان ده‌ده‌ن ئه‌و ژیانه فانتازییه بژین كه هه‌میشه خه‌ونیان پێوه بینیوه؛ به‌یه‌كه‌وه ژیان كردن له دوورگه‌یه‌كی خاڵی له خه‌ڵک.
سه‌رچاوه: فیچه‌ر شووت
وێبسایتی تاكه‌كه‌سیی هێلینا هارڤارد
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.