دیدی من – فەینا
لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ
ژان لۆک گۆدار بلیمەتێکی ئەفسانەییە لە مێژووی فیلمسازیدا، پێکەوە لەگەڵ تروفۆ، کۆڵەکەی سەرەکیی نۆوڤێڵ ڤاگیون، یەکێک لە هەرە پێشەنگترین جووڵەی سینەمایی لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم، کە خەمڵاندنی بۆ زۆرێک لە ڕووداوەکانی دەوری بەرهەمهێنانی فیلم کردووە، کاریگەرییەکەی بە جۆرێک لە جۆرەکان بێهاوتا ڕۆیشت، بە گەیشتن بە داهێنانی بیردۆزی وەک پێکهاتەسازی، کە بە شێوازێکی نوێ پەرەدەستێنێت لە هێنانەپێشچاوی جیهان.
لەم ڕێکوپێکییەدا بە جۆرێک لە جۆرەکان وەک لەوانی دیکەدام، گوتاری لاتینی کە دەڵێت ”لە هیچەوە، هیچ دێت“، شیاو و کارپێکراوە، لە دۆخی گۆداردا و بۆ فیلم بەرهەمهێنەرەکانی تر، بلیمەتییەکەی دەتوانرێت شی بکرێتەوە بەو ئارەزووە گشتگیر و تیژەی هەستی پێ دەکرد بەرانبەر بە فیلمەکانی دیکە، بە هەستێکی ڕەخنەئامێزی و تامەزرۆییەوە تەماشای کلیپەکانی دەکرد.
ئەمانەی لە خوارەوە دێن، دە فیلمی ئەمەریکین کە بەڕێوبەر ئەلفاڤیل ئاماژەی پێ دا، کە دڵخوازترین فیلمەکانی گۆدارن. ئەو فیلمانەن کە تێکەڵەیەکن لە وردییەکی بیرکردنەوەیی و شیعر، ئەو هەستانەی کە بە باشی پێناسی جوانی، نرخاندنی دابونەریت و هێزی پاڵنەری ژیان دەکەن.
لیستێک بۆ گەڕان بە ناو ڕاڕەوی ئەو فیلمانەی کە لە لایەن کەسایەتییەکی وەک گۆدارەوە پێشنیاری بۆ کراوە:
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.