25/04/2024
DidiMn Logo
Top

ئانا كارينا كۆچى دوايى كرد

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

ئانا کارینا

ديدى منفغۆنس بلوو
له فەڕەنسييەوە: سەليم جەمال

ئانا كارينا، ئەكتەرى ناودارى كەنەدى–فەڕەنسى ڕۆژى شەممە 14/12/2019 لە تەمەنى حەفتاونۆ ساڵى بە هۆى نەخۆشیی شێرپەنجه له پاريسى پايتەختى وڵاتى فەڕەنسا كۆچى دوايى كرد. ئەو ڕۆڵێكى بەرچاوى لەنێو فيلمە بەناوبانگەكانى ژان لووك گۆدارى دەرهێنەر و ڕەخنەگرى فەڕەنسيدا گێڕاوە، كە ژمارەيان دەگاته حەوت فيلم.

ئانا له ساڵى 1961 لەگەڵ ژان لووك گۆدارى دەرهێنەر هاوسەرگيرى دەكات و له هەمان ساڵيشدا لەنێو فيلمى سينەمايى سەربازى بچكۆلهى ئەودا ڕۆڵ دەبينێت. هەروەها كارينا بەگشتى ڕۆڵى لەنێو شەست فيلمى سەرەكيدا گێڕاوە.

ئەو خانمەئەكتەرە لە ساڵى 1962 به هاودەمى ژان پۆل بێلمۆندۆ و ژان كلۆد بريالى بەهۆى فيلمى ژن، ژنە بووە خاوەنى خەڵاتى ورچى ئاڵتونى شارى بەرلينى وڵاتى ئەڵمانيا.

ئانا کارینا و ژان لووك گۆدار

ئانا لەنێو دنياى سينەمادا زياتر لەلايەن جان لووكى هاوسەرييەوە پاڵپشتى و پەلكێش كرا، بەڵام كاتێك پێشنيارى ئەوەى پێدرا كە لەنێو فيلمى تا دوا هەناسه ڕۆڵ بگێڕێت، ئەو پێشنيارەى ڕەت كردەوە و لە بريدا لەنێو فيلمى سەربازى بچكۆلەدا ڕۆڵى بينى، كە باس له جەنگى وڵاتى جەزائير دەكات.

هاوبەشی بکە

Ana Karnina, Anna Karina, Cinema, Jean Luc Godard,