26/04/2024
DidiMn Logo
Top

به‌ وێنه‌: مۆزه‌خانه‌ی مارتن بۆدمێر

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

دیمه‌نێك له‌ مۆزه‌خانه‌كه‌ [فۆتۆ: سه‌ڵاحه‌دین بایه‌زیدی]

دیدی منسه‌ڵاحه‌دین بایه‌زیدی

مۆزەخانەی مارتەن بۆدمێر، مۆزەخانەیەکی تایبەتە و سەر بە دەزگای مارتن بۆدمێرە لە ژنێڤ. کۆللێکسیۆنی گەورەی دەستخەت و کتێبی زمانە جوارۆجۆرەکانی گرتووەتە خۆ. دەزگای بۆدمێر، لە لایەن مارتن بۆدمێر، کتێب حەز و کۆللێکسیۆنەری سویسرییەوە دامەزراوە. پاپیرۆسی میسرییەکان، هیی کتێبە پیرۆزەکان و هەروەها نوسخە نایابەکانی گلگامێش، هۆمێر، بەرهەمەکانی ئاریستۆ و پێترارک لەو مۆزەخانەیەدا پارێزراون. لەم مۆزەخانەیەدا نزیکەی 300 دەستخەتی دەگمەن و بەنرخ هەر لە سەردەمی چاخی ناوینەوە تا ئەم سەدانەی دوایی خراونەتە بەر دیدی خەڵک. دەستخەتی نووسەر، بیرمەند و شاعیرانی وەک ئێراسم، رۆنسار، عەتار، حافز، نیزامی و … جگە لەمانەش، لە مۆزەخانەکەدا بە هەزاران نموونە لە چاپی یەکەمی کتێبی نووسەرانی سەردەمە جۆراوجۆرەکان هەن، بۆ نموونە: گوڵەکانی ئازاری بودلێر، لە چاوەڕوانیی گۆدۆی ببکێت و هەروەها کتێبەکانی کامۆ، سێلین، سەندرار، دۆستۆیڤسکی، کانت، نیچە و … مۆزەخانەکە گرنگییەکی تایبەتیی بە خەباتی وەرگێڕان و گرنگی وەرگێڕان هەر لە سەردەمی چاخی ناوینەوە تا سەردەمی هاوچەرخ داوە.

 

هاوبەشی بکە

Martin Bodmer, museuem,