30/04/2026
DidiMn Logo

کتێب/ هەواڵ

لیژنەی دادوەرانی نوێی خه‌ڵاتی نووسیار بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانرا

5 ساڵ پێش ئێستا

وەشانخانەی نووسیار بۆ ساڵی دووه‌م هەڵدەستێت بە ڕێكخستنی خەڵاتی یەکەمین کتێب بۆ ئەو نووسەرانەی یەکەم کتێبیان بڵاو دەکەنەوە. خەڵاتەکە ئەو نووسەر و شاعیرانە دەگرێتەوە کە پێشتر هیچ کتێب و بڵاوکراوەیەکیان نەبووە لە هەر سێ بواری: ڕۆمان، چیرۆک، شیعر.

زیاتر

“ڕێنووسی یه‌کگرتووی کوردی” له‌ ده‌زگای چاپ و په‌خشی “سه‌رده‌م”ه‌وه

5 ساڵ پێش ئێستا

ده‌زگای چاپ و په‌خشی “سه‌رده‌م”داوا له‌و‌ نووسه‌رانیه‌ ده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌رهه‌مه‌کانیان له‌ ڕێگه‌ی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌مه‌وه، یان لە ماڵپەڕەکەمان بڵاوبکه‌نه‌وه‌، پێڕه‌وی له‌ڕێنووسی یه‌كگرتووی كوردی بكه‌ن كه‌ ده‌ه‌زگاكه‌ ئاماده‌یكردووه‌. ڕێنووسه‌كه‌‌ ڕێنووسی په‌سه‌ندکراوی ئه‌و سیمینار و کۆبوونه‌وانه‌یه‌ که‌ له‌ کاتی خۆیدا له‌ هه‌ولێر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بڕیاریان له‌سه‌ر درابوو (جگه‌ له‌ یه‌ک دوو ده‌سکاریی بچووک).

زیاتر

”مرۆڤی هەرزان و دەقی گران”

5 ساڵ پێش ئێستا

ڕۆمانی زانستی یەکێکە لە ژانرە نوێ و تازەکانی نێو ئەدەبیاتی ڕۆماننووسی لە جیهاندا، کە خەسڵەت و تایبەتمەندیی خۆی لە شێوە و شیواز و تەکنیک و نووسیندا هەیە. جگە لەوەی کە لە چیرۆک و ڕووداوەکانی نێو ڕۆمانەکاندا بەدەر لە مرۆڤ ئامێر و وزە و تەکنەلۆژیا و یاخود تەن و بارستایی و وزە دەبنە پاڵەوان و کارەکتەرانی نێو ڕۆمانە زانستییەکان.

زیاتر

بانگهێشتنامه‌ی فێستیڤاڵی جیهانی ئه‌ده‌ب و موزیك له‌ شاری ئۆدیساوه‌ بۆ شاری سلێمانی

5 ساڵ پێش ئێستا

شاعیر و چیرۆکنووس و موزیکژەنانی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسکۆ ئاگادار دەکەینەوە کە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی شیعر لە ئۆدێسا شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ لە (ئۆکرانیا) بەڕێوە دەچێت و شاری سلێمانیش بە فەرمی بانگهێشت کراوە بۆ بەشداریکردن.

زیاتر

یونێسكۆ هه‌لی پێشبڕكێی چیرۆك نووسین ڕاده‌گه‌یه‌نێت

5 ساڵ پێش ئێستا

نووسەرانی خۆشەویستی سلێمانی، شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ ئاگادار دەکەینەوە کە پێشبڕکێیەکی نووسین بەڕێوە دەچێت بە ناونیشانی (ساڵی ٢٢٠٠ بهێنەرە پێشچاوی خۆت: چیرۆکی کەش وهەوا بۆ باوباپیرانی داهاتوو) کە لە لایەن تۆڕی میدیای سەربەخۆی Grist ەوە ڕێکخراوە و سەر بە سیاتڵی ئەمریکی شاری ئەدەبی یونسکۆیه‌.

زیاتر

کتێبی “ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە ” چاپ و بڵاودەکرێتەوە

5 ساڵ پێش ئێستا

وەشانی نووسیار لە وەرزی نوێی کتێبەکانیدا به‌مزوانه‌ کتێبی (ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە- کتێبی کارڵ) چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه. ئەم کتێبەلە نووسینی خانمە نووسەری دانیمارکی: نایا مارییا ئایت و ئالان پەری کاری وەرگێڕانی لە دانیمارکییەوە بۆ کردووە.

زیاتر

ڕۆمانی “مرۆڤی هەرزان” بڵاوده‌کرێتەوە

5 ساڵ پێش ئێستا

له‌باره‌ی ئه‌م ڕۆمانە گۆران سەباح ده‌ڵێت: مرۆڤی هەرزان ئەزموونێکی نوێیە لە ڕووی ژانری ڕۆمان، زمانی گێڕانەوە، تەکنیکی گێڕانەوە، کات، شوێن، تێما و کارەکتەر. ژانرەکە خەیاڵی زانستییە (خەز). لە ماوەی ڕابردوودا، دە باسی تێروتەسەلم لەبارەی خەز نووسی، بە درێژی باسی چۆنێتیی نووسینی خەزم کردووە.

زیاتر

یەکەمین کۆمەڵەچیرۆکی ئێتگار کێرێت بە کوردی بڵاو کرایەوە

5 ساڵ پێش ئێستا

وەشانخانەی پەیک کۆمەڵەچیرۆکی «لەناکاو لە دەرگا دەدرێت»ی نووسەری بەناوبانگی ئیسرائیلی ئێتگار کێرێتی بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کردەوە و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکاندا دەست دەکەوێت. ئەم کتێبە دەبێتە یەکەم کتێبی ئەم چیرۆکنووسە ئیسرائیلییە بە زمانی کوردی…

زیاتر