26/04/2024
DidiMn Logo
Top

یونێسكۆ هه‌لی پێشبڕكێی چیرۆك نووسین ڕاده‌گه‌یه‌نێت

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

ڕاگه‌یاندنی یونێسكۆ

نووسەرانی خۆشەویستی سلێمانی، شاری داهێنەری ئەدەبی یونسکۆ ئاگادار دەکەینەوە کە پێشبڕکێیەکی نووسین بەڕێوە دەچێت بە ناونیشانی (ساڵی ٢٢٠٠ بهێنەرە پێشچاوی خۆت: چیرۆکی کەش وهەوا بۆ باوباپیرانی داهاتوو) کە لە لایەن تۆڕی میدیای سەربەخۆی Grist ەوە ڕێکخراوە و سەر بە سیاتڵی ئەمریکی شاری ئەدەبی یونسکۆیه‌.

لەم پێشبڕکێیەدا نووسەران بانگهێشتکراون بۆ نوسینی چیرۆکەکانیان کە تیایدا باس له‌ خەیاڵی چۆنیەتی بەرەوپێشچون و گۆڕانی کەش وهەوا (Climate) بکەن لە ١٨٠ ساڵی داهاتودا (دونیا چۆن دەبێت لە ساڵی ٢٢٠٠ دا یان لە ئێستاوە تا ساڵی ٢٢٠٠ چۆن دەبێت و چی ڕوودەدات).

چیرۆکەکان لە لایەن بۆردێکی شارەزای ئەدەبییەوە هەڵدەسەنگێنرێن کە ئەم نوسەرانە لەخۆدەگرێت Adrienne Maree Brown, Morgan Jerkins, and Kiese Laymon.

*ناونووسین لەم پێشبڕکێیەدا بێبەرامبەرە
*پێویستە چیرۆکەکان لە نێوان ٣٥٠٠ بۆ ٥٠٠٠ وشە بن.
* پێویستە چیرۆکەکان سەرنجیان لەسەر گۆڕانکاریی کەش وهەوا و ئە گۆڕانکارییانە بێت کە لەگەڵ خۆیدا دەیهێنێت
*خەڵاتی یەکەم ٣٠٠٠$، خەڵاتی دووهەم ٢٠٠٠$، خەڵاتی سێهەم ١٠٠٠ $
* دواتریش نۆ چیرۆکی یەکەم لە وێبسایتی دەزگاکە بڵاودەکرێنەوە و هەریەکەیان بڕی ٣٠٠$ وەردەگرن.
*خۆ تۆمارکردن تا بەرواری ١٢/٠٤/٢٠٢١ بەردەوامە
* پێویستە چیرۆکەکان یان بە ئینگلیزی نووسرابن، یان وەرگێڕدرابن بۆ زمانی ئینگلیزی
* ئەمەی خوارەوەش لینکی خۆ تۆمارکردن و وەرگرتنی زانیاری زیاترە

https://grist.org/fix/climate-fiction-writing-contest-imagine-2200-prizes/?fbclid=IwAR2VYAxtDqw_w5suwNG-NTK_SghLtq0z-MpwE2V2bX5o3qf9WxLtkMfmeQU
هاوبەشی بکە

Slemani city of literature, UNESCO,