25/04/2024
DidiMn Logo
Top

لیژنەی دادوەرانی نوێی خه‌ڵاتی نووسیار بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانرا

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ڕاگه‌یاندنی وه‌شانخانه‌ی نووسیار

وەشانخانەی نووسیار بۆ ساڵی دووه‌م هەڵدەستێت بە ڕێكخستنی خەڵاتی یەکەمین کتێب بۆ ئەو نووسەرانەی یەکەم کتێبیان بڵاو دەکەنەوە. خەڵاتەکە ئەو نووسەر و شاعیرانە دەگرێتەوە کە پێشتر هیچ کتێب و بڵاوکراوەیەکیان نەبووە لە هەر سێ بواری: ڕۆمان، چیرۆک، شیعر.

وەشانخانەی #نووسیار ساڵانە کتێبی یەکەمی سێ دەنگی نوێی ئەدەبی کوردی خەڵات دەکات لە بواری شیعر، چیرۆک و ڕۆمان. خەڵاتەکە بریتییە لە ئەستۆگرتنی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبە براوەکان و لە ڕێوڕەسمێکدا بڕوانامەی نووسیار لەگەڵ دیاری پارچە سیرامیکی نووسیار دەبەخشرێت.

مەرجی بەشداربوون:

تەمەنی بەشداریکردن لە ٢٠-٣٥ ساڵە.
پێشتر ھیچ کتێبێکی چاپ و بڵاو نەکردبێتەوە.
تەنها ئەو بەرهەمانە وەردەگیرێن کە بە کوردی نووسرابن.
ڕەچاوکردنی خاڵبەندی و ڕێنووسی کوردیی لە بەرھەمەکە.
بەشداربوو تەنھا یەک بەرھەم بنێرێت بۆ یەکێک لەو ژانرانەی ئاماژەی پێ کراوە.
 تا ٣٠-٤-٢٠٢١ دەتوانن بەرھەمەکانتان بنێرن بۆ info@nusyar.com

تێبینی: دەبێت تەواوی بەرھەمەکە بە فایلی وۆرد و بە فۆنتی یونیکورد نووسرابێت، هه‌روه‌ها به‌شداربوو ھاوپێچی سی ڤی خۆی بنێرێت.

یەکەمین خولی خەڵاتی نووسیار بۆ کتیبی یەکەم لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام درا و سێ دەنگی نوێی ئەدەبی کوردی خەڵاتەکەیان بردە و بوونە خاوەنی یەکەم بەرهەمی کتیبی خۆیان، ئەوانیش بریتیی بوون لە:

#نەوڕەس_محەمەد «شیعر» بۆ کۆمەڵە شیعری «شقارتە»
#جێگر_بەختیار «چیرۆک» بۆ کۆمەڵە چیرۆکی «ژاوەژاو»
#کیاکسار_ئەحمەد «ڕۆمان» بۆ ڕۆمانی «بەرەو ڕێگەی درەوشانەوە»

هاوبەشی بکە

Book, Kurdish Book Award, nusyar,