20/04/2024
DidiMn Logo
Top

دە خولەک و سیوهەشت چرکە لەم جیهانە نامۆیەدا

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – نیویۆرک تایمز
لە ئینگلیزییەوە: یوسرا محەمەد

خەڵاتی بوکەر، یەکێکە لە پایەدارترین خەڵاتە چیرۆکییە جیهانییەکان، بەو پێیەی بە یەکێک لە هەرە ئامانجە گەورەکانی ڕەخنەی ئەدەبی دەپێورێت و دەبەخشرێت بە باشترین ڕۆمانەکانی ساڵ، کە بە زمانی ئینگلیزین. لێرەدا باسی ڕۆمانە چیرۆکییە مەزن و بوێرانەکەی نووسەر و ڕۆماننووسی تورکی-ئینگلیزیی ئەلیف شەفەق دەکەین کتێبی ”دە خولەک و سیوهەشت چرکە لەم جیهانە نامۆیەدا” ئەلیف شەفەق نووسەر و ڕۆمانووسێکی تورکی-ئینگلیزیە، لە ٢٥ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٧١دا لە شاری ستراسبێرگی فەڕەنسا لەدایک بووە، تەمەنی ٤٨ساڵە، کەسێکی ئەکادیمییە، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێکە لە چالاکوانی مافی ئافرەتان، چیرۆکگێڕەرەوە و وتارنووسە، قسەکەرێکی گشتییە، بە هەردوو زمانی ئینگلیزیی و تورکی دەنووسێت، تا ئێستا یانزە کتێبی خۆی بڵاو کردووەتەوە، کارەکانی وەرگێڕدراون بۆ زیاتر لە ٥٠ زمان، دواهەمین ڕۆمانی ئەلیف شەفەق ڕۆمانی ”دە خولەک و سیوهەشت چرکە لەم جیهانە نامۆیەدا”یە کە ئەمەش خراوەتە لیستی کتێبە پاڵێوراوەکانی خەڵاتی بوکەر، دادەنرێت بە یەکێک لە کتێبە هەرە نایابەکانی ساڵ.

ئەمانەش هەندێکن لە کتێبەکانی ئەلیف شەفەق:

-چل ڕێساکەی عەشق
-سێ کچەکەی حەوا
-شیری ڕەش
-بیژەکەی ئیستانبوڵ
-دەخولەک و سیوهەشت چرکە لەم جیهانە نامۆیەدا

ئەمە حەڤدەهەمین کتێبی ڕۆماننووسی تورکی-ئینگلیزیی ئەلیف شەفەقە، ئەلیف یەکێکە لە نووسەر و خوینەرە ناودار و گەورەکانی تورکیا. ئەم ڕۆمانە بەناوبانگەی ڕووبەڕووی هێرش بووەوە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە، بە هۆی ئەوەی کە هەر چیرۆکێکی باوی کۆمەڵگە بەها و نرخی خۆی هەیە.

لە یەکێک لە ڕۆمانەکانی ئەلیف ڕاستییەکانی جینۆسایدی ئەمەریکی دەردەخات ناوی ڕۆمانەکەش ”بێژەکەی ئیستامبوڵە” بەڵام ئەلیف بەم کارەی تاوانبار کراوە لە لایەن تورکیاوە بەوەی کە ”سوکایەتی بە تورکەکان کردووە” هەروەها بە هەمان شێوەیش بۆ ڕۆمانە چیرۆکەکەی کە ئەویش ڕۆمانی ”دەخولەک و سیوهەشت چرکە لەم جیهانە نامۆیەدا”یە لە لایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە ڵێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا بە هۆی نووسینی لەسەر لەشفرۆشی.

کارەکانی ئەلیف شەفەق لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاو بووەنەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی چاودێریکردنی دراوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووە بە هەموو بینەرە ئەمەریکییەکان ئەوانەی کە گاریگەرن بە کارەکانی ئەلیف – هەندێک لەو خوێنەرانەی کە سەرقاڵن بە چیڕۆکە بوێرەکانی ئەلیف کە ڕەگەز و ئازاردان و زۆرداری سیاسیی دەردەخات.

 ”دە خولەک و سیوهەشت چرکە لەم جیهانە نامۆیەدا” باسی چیرۆکەکەی تەکێلا لەیلا دەکات، کە لەشفرۆشێکی ئیستانبوڵییە، ناونیشان و نیوەی سەرەتای ڕۆمانەکە باسی دوا ساتەکانی هۆشی لەیلا دەکات، وەک ئەوەی کە لە ژیانەوە بەرەو مردن تێپەر دەبێت، کاتێک کە کتێبەکە دەست پێ دەکات، دڵی لەیلا پێشتر لە لێدان دەوەستێت بەڵام هێشتا بیرکردنەوەکانی دەدوێت ”خەڵکی پێیان وا بوو کە تۆ گۆڕاویت بە لاشەیەک ڕاستەوخۆ دوا هەناسەکانی ژیانت داوە،  بەڵام شتەکان ئاوها بەو شێوەیە ڕوون نەبوون، تەنها وەک ئەوەی کە لەوێدا سێبەرێکی بێشومار هەبووە لەیلا لە نێوان تاریکییەکی ڕەشی چڕ و ڕوناکییەکی سپیدا بووبێت، بۆیە چەند قۆناغێکی جیاواز لەمەدا هەیە کە پێی دەوترێت حەوانەوەی هەمیشەیی” ئەگەر سنورێک دروست بێت لە نێوان مەودای ژیان و مەودوای دوای ژیان، لەیلا بڕیاری دا، کە ئەمە دەبێت وەکو رێگایەکی کراوە بەربڵاو بێت بۆی.

کتێبی “دە خولەک و سیوهەشت چرکە لەم جیهانە نامۆیەدا”

 لەیلا دەکەوێتە بڕیاردان لە کاتێکدا کە فرێ دراوەتە ناو سندوقێکی پاشەڕۆ لە نزیک دەوروبەری شاری ئیستنابوڵ، ئەو کێ بوو؟ کێ کووشتی؟ کێ ئەوی دەکەوێتەوە بیر دوای ئەوەی کە مرد؟ دەبێت ئەنجامەکانی ئەم کارە دڕندەییە چی بیت؟ ئەمانە ئەو پرسیارانەن کە کتێبەکە تەرکیزی دەخاتە سەر، کە دەست پێ دەکات لە ژوورێکی خۆشگوزەرانییەوە بەرەو خەمۆکی، لە نێوانی خۆشەویستیی و گاڵتەوگەپ.

دە خولەک و سیوهەشت چرکە لەم جیهانە نامۆیەدا لە سەرەتادا خوێنەران دەخاتە نێو نەخشەیەک لە شاری ئیستانبوڵ، ئاماژە بە چەند شوێنەوارێک دەکات کە مانایەکی نوێی بە چیرۆکی ڕۆمانەکە بەخشیوە، ئەو شوێنەوارانەی کە تەکێلا لەیلا گوزەری پێیدا کردووە، لە هۆتێلیکی کێشوەریی، لە گۆڕستانێکی بێ هاورێیدا، لە بورجی بۆسفورس‌، ئەم وێنەیە ئەو ئاوازە دادەنێت بۆ ئەو لاپەرانەی کە دوابەدوای خۆیدا دێت، لە کاتێکدا نەخشەی کتێبەکانی تر بە شێوەیەکی پوخت ڕوون کراونەتەوە، لێرەدا ڕۆمانەکە لە سەرەتای یەکەمیدا دیمەنێک لە شوێنیکدا دەخاتە بەردەست

کە لە سوچێکدا کێشراوە، کەنارەکانی بە هەورەکان داپۆشراون، باڵندەیەکی نەورەسی تێدا دەرکەوتووە، دەکەوێتە نزیک خوارووی ئیستانبوڵەوە، ئەمەش دەبێتە نواندنێکی ڕوون و پوخت نەک تەنها بۆ دیمەنەکانی چیڕۆکەکە بەڵکو بۆ مەبەستی نووسەرەکەش. وەک ئەوەی کە ڕۆمانێکی قووڵ و چڕە، بە چەند کاتێک و بۆشای و کەسایەتی و دۆخێکی ژیاندا تێدەپەڕێت، بە جێگیری دەمێنێتەوە لە نێو ئەو هەست و هۆشانەی کە ژیانی ڕۆژانە هەڵدەبەستن، کە ناوبانگی گەورە و سەرنجێکی  بەهێز بە ناوەڕۆکەکەی دەدات. نەخشەکە بەڵێنێکە بەوەی کە: ڕۆمانی”دە خولەک و سیوهەشت چرکە لەم جیهانە نامۆیەدا” هەرگیز دیمەنی شوێنێک لەخۆ ناگرێت بەبێ ئەوەی بە تەواوی نیشانی نەدات کە چاومان بە چ دیمەنێکدا بڕیوە.

شەفەق بە سەرکەوتووی ئەم بەڵێنە بەدی دێنێت، بەشی یەکەمی ڕۆمانەکە کە بریتییە لە ”مێشک” دەمانخاتە نێو مێشکی لەیلاوە، کە چرکەساتەکاتی بەرەو مردنی دەژمێرین کاتێک کە لە ژیانی تێدەگەین. کە هەر چرکەیەک جیا کراوەتەوە بە هەستێکی بیرەوەری ژیانی لەیلا، کە هەر بیرەوەریەک تامێک یان بۆنێک دەوروژێنێت: تامی ئەو بڕە خوێیەی کە لە ڕۆژی لەدایکبوونی لەیلادا ژنە مامانەکە جەستەی منداڵە ساواکەی داپۆشی، بۆنە جیاوازەکەی ئاوی لیمۆکە، تامی ئاوی سەر سۆپاکە کە ماڵی منداڵێتی لەیلا بەبیر دەخاتەوە، تامی قاوە ڕەش و بەهێزەکە، کە لەیلا خواردییەوە بە دڕێژای ماوەی پشوەکانی لە شوێنی کارکردنەکەی، هۆشی لەیلا بەرەو پوکانەوە و نەمان دەچێت، بیروەرییەکانی لاوازتر دەبێت، ئێمە ئەوە دەزانین کە بە تەنها ساتە چڕ و قووڵەکان و شوێنەکان چیرۆکی ژیانی لەیلا پێک ناهێنن، بەڵکو ئەو کەسانەیش کە لەیلا لەو سات و شوێنانەدا ناسیونی، دایک و باوکی، براکەی، خاتوونەکەی، خۆشەویستەکەی، ئێمە چاو دەبڕینە سەر مێژووەکانی پێنج هاوڕێی پشتگیریکەرەکانی لەیلا    شەفەق نووسیویەتی ”بەڵام هاورێکانی یاریدەدەری ئەون” لەو ڕۆژانەی کە ژیانی لەیلا نائومێد بوو، کاتێک کە سینگەکانی تێکشکان، ئەوان بە میهرەبانییەوە هەڵیڤدەگرن و سینگەکانیی زیندوو دەکەنەوە.

لە کۆتایدا ژیان لە سینگەکانی لەیلا بەرەو تەواوبوون دەچێت. کە هێشتا پشتگیریکردنی هاوڕێکانی بۆی بەردەوامە. ئەم پێنج هاوڕێیە نوستالیجە ناڵان، هۆلیود هومێریا، جەمیلە، زەینەب و سەبۆتج سینان ئەو کەسایەتییانەن کە بەشی دووەمی ڕۆمانەکە پێک دێنن کە بریتییە لە ”لاشەکە”

هەر وەکو تەکێلا لەیلا، ئەم پێنج هاوڕێیە بوون بە پێنج کەسی هەڵاتوو و دەرکراو لە گۆمەڵگەی تورکی. ناڵان ژنێکی هاوڕەگەزبازە، هومێریا کەسێکی هەڵاتووە، جەمیلە کەسێکە کە بازرگانی پێوە کراوە لە سۆماڵەوە بۆ ئیستانبوڵ، زەینەب نەخۆشی کورتەباڵای هەیە کە باڵای ١٢٢ سانتیمە، سینانیش تاکە پیاوی گرووپەکەیە، کە ژیانی ڕۆژانەی وەکو ئەفسەرێکی ئاسایی بەسەر دەبات بەڵام ژیانی شەوانەی بە نهێنی بەسەر دەبات چونکە دوو ژیانی پێک هێناوە، ئەوان پێکەوە ئەوەیان پێک هێناوە کە ناڵان پێی دەڵێت ”خێزانی هاوڕێیەتی” کە دەتوانێت بۆشاییەکی گەورەتر داگیر بکات وەک لەوەی کە خزمایەتیی کۆی کردووەتەوە. بەڵام ئەوانەی کە هەرگیز ئەزموونیان نەبووە لەوەی کە ئەمە چ هەستێک بووە کاتێک کە ئەوان لە لایەن خزم و دۆستەکانیانەوە قبووڵ ناکرێن ئەوا هەرگیز لەم ڕاستییە تێناگەن لە ماوەی ملێۆنەها ساڵیشدا. هەر یەکێک لەو پێنج هاوڕێیە بەوە دەزانن کە بنچینەی هاوڕێیەتی دەبێت چۆن بێ. ئەوان بڕیاریان دا کە ماڵئاوابوونێک بە لەیلا ببەخشن کە نە خزم و کەسەکانی نە وڵاتەکەی پێی بەخشیوە.

لە کاتێکدا کە بەشی یەکەمی ڕۆمانەکە دەربارەی خوێندنەوەی کەسایەتی بوو، بەشی دووەمی گاڵتەجاڕییە، چیڕۆکەکەی شەفەق دەگۆڕێت لە دۆخی ناوەکییەوە بەرەو دۆخێکی دەرەکی، لە بیرۆکەکانەوە بەرەوە کردارەکان، لە پوختەی تەواوی ژیانەوە بەرەو باروودۆخەکانی ڕۆژێکی ئاڵۆز.

شەفەق وەکو نوسەرێک ئەزموون و باوەڕەکانی پێش دەکەوێت-لێرەدا ئەوەی ئاماژەی پێ کراوە ئەوەیە کە سۆزداری ڕاستەقینە و ویژدانی سیاسی- دوو نیوە بەشیەک دەخات، بۆ داگیرکردن و هەست جوڵاندنی هەموان. شەرت نییە هەموو شتێک تەواو بێت؛ بەڵام چەند کەسایەتییەکی کەم سەرکەوتوون و زمانی ئاخاوتنەکەیان هەست بە ناسروشتێتی شوێنەکان دەکات، بەڵام ئەم کەموکورتیانە بە دەگمەن لە کوالێتی کتێبەکە کەم دەکاتەوە.

دادوەرانی خەڵاتی بوکەر ئەم ڕۆمانەیان هەڵبژارد وەکو یەکێک لە شەش کتێبە هەرە باشەکانی ئەمساڵ کە بە زمانی ئینگلیزیی نووسراون. لەوانەیە تۆ ئارەزووی تاوتوێکردنی لیستەکانیان بکەیت، خەڵاتی ئەدەبی بە دوای چینێکی بابەتی و ڕاستەقینە دەگەڕێ زیاتر لە ئەزموونە مێشکییەکان لە خوێندنەوەی کتێبێکدا، کە دوو کەس بە تەواوی لە سەری ڕێک ناکەون، بە نسبەت منەوە، دەڵێم کە ڕۆمانی دەخولەک و سیوهەشت چرکە لەم جیهانە نامۆیەدا شایانی باشترین ناوبانگە. شەفەق ئەم چیرۆکە بە ئازایەتیی و سۆزەوە دەنوسێت، ڕۆمانەکەی وەسفێکی جوانە لەسەر شار و گۆمەڵگە و کۆمەڵگەی بچوک و یەکگیانی.

هاوبەشی بکە

Booker Prize, Elif Shafaq,