22/03/2024
DidiMn Logo
Top

دوور

لە لایەن دیدی من 3 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – سه‌لیم عوسمان

خۆ من دەزانم تۆ هەموو بوونیت وەک ئەوەی هەموو وڵاتی ”نەمسا” بیت، کە هەموو کات ویستم بووە لێی بژیم، خۆ ئەزانم نابیتە ”بورگین لاند” کە یاریی لێیە، بەڵام هەر عەجایبم لە باری تەعالا دێت تۆی کردووە بە مەزهەبم، تۆی کردووە بە پشت و هەم پەنام، لە هەمان کاتیش سەیر دەکەم تاریکترین ڕێگامی بە هەموو ویستم دەتکەمەوە بە ڕۆشنترینم، ئاواتەخوازم ببیتە هەموو ئەو فەراغانەی لە مندا هەن و پڕم بکەیتەوە، وەک ئەوەی تۆ لە خۆڵێکی تر و قوڕێکی تر دروست کرابێتی، ئەزانم ئەو قوڕەی تۆی لێ دروست بویت تەبعێکی ترە،

دەشزانم تۆ نابیتە هەموو زەمەنی من، وەلێ بوونت بووەتە هەموو زەمەن، شەوی پڕ ئەستێرەیت و ڕۆژێکی پڕ تیشکی خۆریت.

تۆ، تۆ دەبیتە هەموو هەست و نەستم، دەبیتە ئەو شتەی لێم ونە و نایدۆزمەوە، تۆ ڕێک وەڵامە نەوتراوەکانی منی تۆ ئەو ئاڵۆزییە شیرینەی دەمبەستێتەوە بەم گەردوونەوە .

لەولاوە دەبێتە شەقامێکی ”شتوت گارتی ئەڵمانی” دەبیتە تۆفانێکی بێئارامی ”ئەندەنوسیا” پرچەکانت دەبێتە سکەی شەمەندەفەرێکی بێسەرنشین، دەبیتە سوراوی لێوی کچە کوردێکی لادێیی  لە بەردەم ئاوێنەیەکی شکاودا ملیون جار ماچی خۆی دەکا و بە بەژنوباڵای خۆی هەڵدەدا، دەبیتەوە بە منێکی دووردوور، دوور لە خۆم و دوور لە مام …

هاوبەشی بکە

Letter, Prose,