16/04/2024
DidiMn Logo
Top

ئەو ڕۆمانانەی کاندیدن بۆ خەڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕۆمانی عەرەبی بۆ 2018

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

لیستەکە پێک ھاتووە لە 16 ڕۆمان کە لە ماوەی تەممووزی 2017 بۆ حوزەیرانی 2017 بڵاو کراونەتەوە

دیدی منئه‌ره‌بیك فیكشن

له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: زرار حامید

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ئەکادیمیای خەڵاتی بوکەر بۆ ڕۆمانی عەرەبی لیستی درێژی ئەو ڕۆمانانەی بڵاو کردەوە کە کاندیدن بۆ بردنەوەی خەڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕۆمانی عەرەبی بۆ ساڵی 2018. لیستەکە پێک ھاتووە لە 16 ڕۆمان کە لە ماوەی تەممووزی 2017 بۆ حوزەیرانی 2017 بڵاو کراونەتەوە، ئەم ڕۆمانانە لە نێوان 124 ڕۆمان ھەڵبژێردراون کە نووسەرەکانیان خەڵکی 14 وڵاتی عەرەبین، لە لایەن لیژنەیەکی ناوبژیوانی کە لە پێنج ئەندام پێک ھاتووە، بە سەرۆکایەتیی ئەکادیمیست و ڕەخنەگر و شاعیر و شانۆکاری ئەردەنی ئیبراھیم ئەلسەعافین.

لە ناو لیستی ئەو شازدە ڕۆماننووسەی کە کارەکانیان گەیشتووەتە ئەم قۆناغە، ھەندێک لە ناوە دیار و ناسراوەکان دووبارە بوونەتەوە، لە نێوانیاندا سێ نووسەر کە پێشتر گەیشوونەتە قۆناغی كۆتایی (لیستی کورت)، ئەوانیش: عاتف ئەبوسەیف (بۆ ڕۆمانی ژیانێکی ھەڵپەسێردراو، 2015)، ئەمیر تاج ئەلسر (ڕۆمانی صائد الیرقات 2011)، ئیبراھیم نەسروڵڵا (ڕۆمانی سەردەمی ئەسپە سپییەکان 2009. لەگەڵ پێنج ڕۆماننووسی تر کە پێشتر گەیشتوونەتە لیستی درێژ، ئەوانیش: ئەنتوان دویھمی، تاڵب ئەلرەفاعی، ئەمین ئەلزاوی، فادی عەزام حامد نازر؛ ھەروەھا ئەم خولەی خەڵاتەکە دەرکەوتنی چەند ناوێکی نوێی بە خۆیەوە بینی کە یەکەم جاریانە دەگەنە لیستی درێژ، ئەوانیش: شەھد ئەلراوی، وەلید ئەلشەرفا، ئەحمەد عەبدوللەتیف، ڕەشا عەدلی، عەزیز موحەممەد، ئەمجەد ناسڕ، دیمە ونونس، حسێن یاسین.

جێگەی ئاماژەیە شەھد ئەلراوی و عەزیز موحەممەد بچووکترین نووسەرانی لیستی درێژن لە ڕووی تەمەنەوە، ھەروەھا ھەردوو ڕۆمانی ساعة بغداد [کاتژمێری بەغدا] و الحالة الحرجة للمعدوک یەکەم ڕۆمانی ئەو دوو نووسەرەیە، ھەروەھا ڕۆمانی کاتژمێری بەغدا لە نووسینی شەھد ئەلراوی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئینگلیزی و لە لایەن دەزگای ھون ھۆرد، لەم ساڵدا بڵاو دەکرێتەوە.

 

ئەمەش ناوی ئەو ڕۆمانانەیە کە پاڵێوراون بۆ لیستی درێژی خەڵاتی بوکەری ساڵی 2018:

1 – ڕۆمانی الحاجة كريستينا – حاجی کریستینا، نووسینی عاتف ئەبوسەیف. وڵاتی فەڵەستین. بڵاوکراوەی دار الاھلیة.

2 – ڕۆمانی اخر الاراضي – کۆتا سەرزەمینەکان، نووسینی ئەنتوان دویھی. وڵاتی لوبنان. لە بڵاوکراوەکانی دار العربیة للعلوم لناشرون.

3 –  ڕۆمانی ساعة بغداد -کاتژمێری بەغدا، نووسینی شەھد ئەلراوی. وڵاتی عێراق. لە بڵاوکراوەی دار الحکمة لندن.

شه‌هد ڕاوی ته‌مه‌ن سیویه‌ك ساڵ، نووسه‌ری ڕۆمانی كاتژمێری به‌غدا | فۆتۆ: TedXBaghdad

شه‌هد ئه‌لراوی ته‌مه‌ن سیویه‌ك ساڵ، نووسه‌ری ڕۆمانی كاتژمێری به‌غدا | فۆتۆ: TedXBaghdad

4 – ڕۆمانی النجدي، نووسینی تالب ئەلرەفاعی. وڵاتی کوەیت. لە بڵاوکراوەی دەزگای ذات السلال.

5 – ڕۆمانی الساق فوق الساق- في ثبوت رؤیة ھلال العشاق – قاچ لەسەر قاچ، نووسینی ئەمین ئەلزاوی.  وڵاتی جەزاییر. لە بڵاوکراوەی منشورات الاختلاف.

6 – ڕۆمانی زھور تأکلھا النار – ئەو گوڵانەی دەبنە خۆراکی ئاگر، نووسینی ئەمیر تاج ئەحمەد. وڵاتی سودان. لە بڵاوکراوەکانی دار الساقي.

7 – ڕۆمانی وارث الشواھد – میراتگری شایەتحاڵەكان، نووسینی وەلید ئەلشەرفا. وڵاتی فەڵەستین. لە بڵاوکراوەکانی دار الاھلیة.

8 – ڕۆمانی حصن التراب – قەڵای گڵ،  نووسینی ئەحمەد عەبدوللەتیف. وڵاتی میسر. لە بڵاوکراوەکانی دار العین.

9 – ڕۆمانی شغف – پەرۆشی، لە نووسینی ڕەشاد عەدلی. وڵاتی میسر. لە بڵاوکراوەکانی دار العربیة للعلوم ناشرون.

10 – ڕۆمانی بیت حدد، نووسینی فادی حەزام. وڵاتی سوریا. لە بڵاوکراوەکانی دار الادب.

11 – ڕۆمانی ‫الحالة الحرجة للمدعوک، نووسینی عەزیزی موحەممەد. وڵاتی سعودیە. لە بڵاوکراوەکانی دار التنویر.

12 – ڕۆمانی الوردة – گوڵ، نووسینی ئەمجەد ناسڕ. وڵاتی ئەردەن لە بڵاوکراوەکانی دار الادب.

13 – ڕۆمانی الطاوس الاسود – تاوسی رەش، نووسینی حامد ناسڕ. وڵاتی سودان لە بڵاوکراوەکانی مداد للنشر و التوزیع.

14 – ڕۆمانی حرب الکلب الثانیة – دووەم جەنگی سەگ، نووسینی ئیبراھیم نەسرولڵا. وڵاتی فەڵەستین. لە بڵاوکراوەکانی دار العربیة للعلوم ناشرون.

16 – ڕۆمانی الخائفون – ترساوەکان، نووسینی دیمە ونوس. وڵاتی سوریا. لە بڵاوکراوەکانی دار الادب.

16 – ڕۆمانی علی قصة رجل مستقیم – چیرۆکی پیاوێکی ڕاست، نووسینی حسین یاسین. وڵاتی فەڵەستین.

هاوبەشی بکە

International Prize For Arabic Fiction,