25/04/2024
DidiMn Logo
Top

خەڵاتی ناوەندی ماملێ پێشکەش بە خەلیل خەمگین کرا

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

دیدی مندیارنامە
گۆڕینی لە کرمانجییەوە بۆ سۆرانی: لاژە تەها

 

ناوەندی هونەریی ماملێ لە ساڵی 2009ەوە لەژێر ناوی ماملێ خەڵاتی هونەری پێشکەش دەکات، ئەمساڵ ئەو خەڵاتە درا بە هونەرمەند خەلیل خەمگین.

هونەرمەند موحەممەدی ماملێ لە ساڵی 1925 لە شاری مەهاباد هاتووەتە دنیاوە و لە 23ی ڕێبەندانی 1999دا وەفاتی کردووە. ماملێ لە ماوەی ژیانی خۆیدا 327 بەرهەمی پێشکەش بە چاند و هونەری موزیکی کوردی کردووە. بۆ یادکردنەوەی ماملێ لە ساڵی 2009ەوە ئەم خەڵاتە هونەرییە پێشکەش دەکرێت، بۆ ئەمساڵ خەلیل خەمگین بە شایستەی ئەم خەڵاتە دانرا.

بۆ ئەم مەبەستە لە شاری کۆڵنی وڵاتی ئەڵمانیا مەراسیمێک ڕێک خرا، پێشکەشکاری شەوەکە کاکشار ئۆرمار بوو و بە ئەمادەبوونی بەشێک لە هونەرمەندان، دوای بەخشینی خەڵات بە گۆرانیگوتن شەوەکەیان ڕازاندەوە.

خەلیل خەمگین کە خەڵاتەکەی وەرگرت، گوتی: ”من ئەم خەڵاتە بەتایبەت لەسەر ناوی عەفرین و بەرخۆدان وەردەگرم“.

ساڵی پار ئەم خەڵاتە پێشکەش بە مەزهەری خالقی کرا. هەتاکو ئێشتاش هونەرمەندانی وەک ئەحمەد کەمەندی، ناسڕی ڕەزازی و هۆزان زۆزان ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە.

ئەم مەڕاسیمە ڕۆژی 7 ی 4ی 2018 لە شاری هۆڵن لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوە چوو.

هاوبەشی بکە

Mamle Award, Xalati Bashtrin,