ديدى من – ئيلنا
ئامادەكردن و وەرگێڕانى له فارسييەوه: سەليم جەمال
بەرهەمهێنەرى نوێترين بەرهەمى موحسين چاوەشى چەند ڕوونكردنەوەيەكى لەبارەى دواكەوتنى ئەلبوومى ئيبراهيم دا.
بەگوێرەى ڕاپۆڕتى هەواڵى ماڵپەڕى ئيلنا، هادى حسێنى بەرهەمهێنەرى نوێترين ئەلبوومى موحسين چاوەشى لەبارەى دواكەوتنى ئەلبوومى ئيبراهيم گوتى: ئەو ئەلبوومه ماوەيەكە ئامادەيه و بۆ وەرگرتنى مۆڵەتى فەڕمى ڕەوانەى وەزارەتى ئيڕشاد كراوە، بەڵام بە تێپەڕبوونى نزيكەى نۆ مانگ، تا ئێستايش هيچ مۆڵەتێكى فەڕمى بۆ ئەو ئەلبوومە دەرنەچووە.
حسێنى پێيوايه: ”ئەم كێشمەكێشانه لە كاتێكدا بوون بە جێى نيگەرانى، كە هەواڵى بێبەريكردنى چاوەشى لە تەواوى چاڵاكييە هونەریيەكان له هەندێك ماڵپەڕ و ميديايەكان بڵاو كرايەوە. هەرچەنده ئەو پڕوپاگەندانه بە خێرايى بە درۆخرانەوە لە لايەن يەكەى چاودێریی بوارى موزيك و وەزارەتى ڕۆشنبيرى، بەڵام پێشڤەنەچوونى پڕۆسەى بەمۆڵەتكردنى ئەلبوومى ئيبراهيم جێگەى گومان و نيگەرانييه.“
لە لايەكى ديكە، زۆرينەى ماڵپەڕ و ميديايەكان گۆرانىی خۆزستانى چاوەشى بە هۆكارى ئەو قسە و باسانه دەزانن، كە تێكستەكەى لەلايەن حسێن سەفاوە نووسراوە و گوايه تێكستى گۆرانيیەكە پرۆتێست و ڕەخنەئامێزە، كە ئاڕاستەى بەرپرس و دەسەڵاتدارانى كۆمارى ئيسلامىی ئێران كراوە بە هۆى كەمتەرخەميیان لە هەنبەر مافە ڕەواكانى خەڵك.
ئەلبوومى ئيبراهيم له هەشت گۆرانى پێك دێت، كە لە لايەن موحسين چاوەشى، شەهاب ئەكبەرى و فەرشاد حيسامى كارى ڕێكخستنى بۆ ئەنجام دراوە، تەواوى تێكستى گۆرانيیەكانيش لە لايەن حسێن سەفاى شاعيرەوە نووسراون. مەيسەم مەروەستى و عادل ڕۆحژەنيش وەكو ژەنيار لەو بەرهەمەدا بەشدارن. گۆرانيیەكانى ئەلبوومى ناوبراو فرەژانرن و هەر گۆرانيیەك ماوەى سێ مانگى خاياندووە.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.