لە ئینگلیزییەوە: ماردین ئیبراهیم
سایمون سێباگ مۆنتیفیۆر، که مێژوونووس و ڕۆماننووسێکی به‌ریتانی و پێشکه‌شکاری ته‌له‌فیزیۆنییه و پێشتر کۆمه‌ڵێک کتێبی مێژوویی و ڕۆمانی بڵاو کردۆته‌وه له‌وانه ”کاسرینی مه‌زن، ستالین، دادگای تزاری سوور، ستالینی گه‌نج، مێژووی تیتانه‌کان، هه‌روه‌ها ڕۆمانه‌کانی ”شاشینکا، شه‌وێکی زستان، ئاسمانی سووری نیوه‌ڕۆ.” ئه‌مجاره‌یان کتێبێکی سه‌رنجڕاکێشی بڵاو کردووەته‌وه که کۆکراوه‌ی کۆمه‌ڵێک نامه‌ی مێژوویی نێوان که‌سایه‌تییه‌کانی جیهانه، هه‌ر له که‌سایه‌تییه سیاسیی و پاشا و سه‌رۆک و ده‌سه‌لاتدارانه‌وه، تاکو که‌سانی ئایینی و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رانی دیاری دنیا. بابه‌تی نامه‌کان جۆراوجۆرن و له کاتی جیاواز و ناوکۆیی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازدا نووسراون، هه‌روه‌ها بۆ مه‌به‌ستی جۆربه‌جۆر نووسراون و نێردراون، هه‌ر له بابه‌ته‌کانی جه‌نگ و ده‌سه‌ڵات و ئازادیی و خوێن و ئازایه‌تیی و کاره‌ساته‌وه تاکو بابه‌تی خۆشه‌ویستی و خێزانی و داهێنان و ماڵئاوایی و هاوڕێیه‌تی. کتێبه‌که ساڵی ٢٠١٩ له به‌ریتانیا چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه. ئه‌م نامانه پێشتر له پاشکۆی کلتووری هه‌فته‌نامه‌ی زه‌مه‌ن بڵاو کراونه‌ته‌وه.
لێره‌دا هه‌وڵێک هه‌یه بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی، له ڕێگه‌ی دابه‌شکردنی خاکی پیرۆز له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی دوانزه‌ی زاینییدا. له‌و کاته‌دا سه‌لاحه‌دین، ئه‌و کورده موسوڵمانه‌ی که سوڵتانی سوریا و میسر بوو، شانشینه خاچپه‌رسته‌که‌ی ئۆرشه‌لیمی به‌زاندبوو، شاری پیرۆزی هێنابووه ژێر ڕکێفی خۆی، به‌ڵام نه‌یتوانیبوو شاری ئه‌کرا (عه‌کا) به‌ده‌ست بهێنێته‌وه که خاچپه‌رسته‌کان له‌وێ بنکه‌یان دانابوو. جه‌نگاوه‌ری هه‌ڵکه‌وتووی مه‌سیحی، شا ڕیچاردی یه‌كه‌می ئینگلاند که ناسرابوو به شێردڵ سه‌رۆکیان بوو. شه‌ڕه‌که‌یان گه‌یشتبووه ڕێگه‌یه‌کی داخراو؛ ئیتر ده‌یانویست ئه‌و جێگه‌یەی که ئێستا ده‌وڵه‌تی نوێی ئیسرائیله له نێوان خۆیاندا دابه‌ش بکه‌ن.
له گه‌رمه‌ی وتووێژه‌کانیاندا، ڕیچارد پێشنیاری ئه‌وه ده‌کات (جه‌وانا)ی خوشکی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سه‌فادینی برای سه‌لاحه‌دیندا بکات و ئیتر شانشینێکی موسڵمان- مه‌سیحی له ئۆرشه‌لیم له ژێر تاجی سه‌لاحه‌دیندا به‌ڕێوه ببه‌ن. مایه‌ی سه‌رسوڕمانه سه‌لاحه‌دین وه‌ک پره‌نسیپ به پلانه‌که ڕازی بووه به‌ڵام پلانه‌که‌ی ڕیچارد وه‌کو فێڵێک ده‌بینێت. وه‌ک ئه‌وه‌ی پێشبینی کرابوو، جه‌وانا‌ی خوشکی شووکردن به موسڵمانێک ڕه‌ت ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر شای ئۆرشه‌لیمیش بێت. نامه‌کانیان زۆر بابه‌تی تێدایه که هه‌تاکو ئێستاش وه‌کو کێشه ئاماده‌ن له پرۆسه‌ی ئاشتیی ئێستای نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌کان، هێشتا ئۆرشه‌لیم دڕکاویترین بابه‌ته. مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه که پلانی ئاشتییه‌که‌ی ئه‌وسا وه‌کو زۆر پلانی دیکه‌ی ئاشتیی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شکستی هێنا.
ئۆکتۆبه‌ر- نۆڤه‌مبه‌ری ١١٩١
نامه‌ی ڕیچارد بۆ سه‌لاحه‌دین
زۆر له پیاوانی ئێمه و ئێوه لەناو چوون، وڵاته‌که وێران بووه و بارودۆخه‌که له ژێر کۆنترۆڵی هه‌موو لایه‌ک ده‌رچووه. پێت وا نییه ئیتر به‌س بێت؟ هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌بێت ته‌نیا سێ بابه‌ت هه‌یه جێگه‌ی ناکۆکی بێت: ئۆرشه‌لیم، خاچه‌که و خاک. سه‌باره‌ت به ئۆرشه‌لیم، ئه‌وه شوێنی خواپه‌رستی ئێمه‌یه و هه‌تا یه‌ک پیاومان مابێت هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری نابین. هه‌رچی په‌یوه‌ندی به خاکه‌وه هه‌یه، هه‌موو ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌یه که به‌شی خۆرئاوای ئوردن بۆ ئێمه بێت. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به خاچه‌که‌شه‌وه هه‌بێت، بۆ تۆ ته‌نیا پارچه ته‌خته‌یه‌کی ڕووته، به‌ڵام بۆ ئێمه به‌هاکه‌ی هێنده به‌رزه ناقه‌بڵێنرێت. ده‌ی با سوڵتان بمانداتێ و کۆتایی به‌م به‌ربه‌ره‌کانێ بێزارکه‌ره بێنین.
نامه‌ی سه‌لاحه‌دین بۆ ڕیچارد
ئۆرشه‌لیم وه‌ک چۆن بۆ ئێوه پیرۆزه، بۆ ئێمه‌ش پیرۆزه، له‌وه‌ش واوه‌تر، وه‌کو جێگه‌یه‌ک ده‌بینرێت که پێغه‌مبه‌ری ئێمه له گه‌شته‌که‌یدا (مه‌به‌ستی ئیسرا و میعراجه. و.کوردی) پێیدا تێپه‌ڕیوه، هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنه‌یه که له ڕۆژی قیامه‌تدا ئۆمه‌تی ئێمه لێره‌دا کۆده‌کرێنه‌وه. بۆیه بیر له‌وه مه‌که‌ره‌وه ئێمه ئێره جێ بهێڵین و مل به‌و داوایه بده‌ین. هه‌رچی مه‌سه‌له‌ی خاکه‌که‌یه، ئه‌وا هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه هی ئێمه بووه و ئێوه هاتوون داگیرتان کردووه و ئه‌گه‌ر بێده‌سه‌ڵاتی موسڵمانه‌کانی ئه‌و جێگه‌یه نه‌بوایه قەت ئێوه‌ی لێ نه‌ده‌بون؛ هه‌رچه‌نده ئه‌و شه‌ڕه‌ش درێژه بکێشێت، خوا ڕێگه‌تان نادات یه‌ک به‌ردی لێ بخه‌نه سه‌ر به‌ردێک. بۆ خاچه‌که‌ش، به‌لای ئێمه‌وه بابه‌تی ده‌ستکه‌وت و باڵاده‌ستییه، ئه‌گه‌ر سودێکی بۆ ئیسلام تێدا نه‌بێت راده‌ستی ناکه‌ینه‌وه.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.