03/06/2023
DidiMn Logo
Top

لێکچوونەکانی دوو سینەمای زۆر جیاواز: ستانلی کوبریک و ئەندرێ تارکۆڤسکی

لە لایەن دیدی من 5 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من فیلم سكووڵ ڕیجێكتس

ئێچ. پێری هۆرتۆن
لە ئینگلیزییەوە: ساڤان عه‌بدولڕه‌حمان

هیچ فیلمسازێک نییە هێندەی ستانلی کوبریک و ئەندرێ تارکۆڤسکی توانای کاریگەریدانانیان لەسەر فۆڕم هەبووبێت. هەر مرۆڤێک بەپێی مافی خۆی دەرهێنەرێکی خاوەن دیدی تایبەت و بێوێنەیە، کەسانێکن کە هەستی داهێنانیان پشت دەبەستێت بە وردیی زیاتر و پێویستیان بە وەرگرتن و تێگەیشتن هەیە، کە ئەمەش لە ڕێگەی چەندین دید و بیرکردنەوەی دوور لە فیلمەکەوە گەشە دەسەنێت.

کارەکانی ئەم دوو دەرهێنەرە بۆکسێکە لە مانا و سیمبۆلیزم و نهێنیی ئەم جیهانەی ئێمەی تێدا شاردراوەتەوە، یاخود هەر هیچنەبێ ئەو نهێنییەی لە لایەن دوو بیرمەندی مەزنی سەدەی بیستەوە بۆمان پێشبینی کراوە.

لەگەڵ هەموو جیاوازییەکانیشیاندا، هەندێک لێکچوون لە ڕێبازە جیاوازەکانی کوبریک و تارکۆڤسکیدا لە ڕووی تەکنیک، ناوەڕۆک و تەنانەت فەلسەفەشەوە هەیە. ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە لە لایەن ڤوگار ئەفەندی وتارنووسەوە ئامادە کراوە، کە دیمەنی لە کارە جیاوازەکانی هەردوو دەرهێنەرەکەوە هێناوە و لە تەنیشت یەکتری دای ناون. ئەفەندی دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم ڤیدیۆیەوە ئاماژە بە هاوتەریبی و پێکداچوونەکانیان بدات، لە هەمان کاتیشدا ئەم ڤیدیۆیە بەرچاومان ڕوون دەکاتەوە لەوەی کە چۆن دەکرێت هونەر کاریگەریی لەسەر هونەر دابنێت، تەنانەت لە ناڕاستەوخۆترین فۆڕمیشدا.

ئه‌م بابه‌ته‌ شه‌یر بكه‌

Andrei Tarkovsky, Stanley Kubrick,