29/03/2024
DidiMn Logo
Top

ژیاننامەی ڕیچارد ڤاگنەر، بەشی یەکەم

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ویکیپیدیا
ئامادەکردن و وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: کاوان عەبدولڕحمان

“دەبێت لە ناو ئیتاڵییەکاندا گوێ لە موزیکی ئیتاڵێ بگرین، بەڵام موزیکی ئەڵمانیا لە هەر جێیەک بێت، چێژی خۆی لەدەست نادات.”

ڕۆبەرت شۆمان

ویلهیلم ڕیچارد ڤاگنەر، لە بەرواری ٢٢\٥\١٨١٣، لە کاتی جەنگی ناپۆلیۆن پۆناپارت لە دژی هاوپەیمانە ئەوووپیەکان  لە شاری لایپزیگ لە وڵاتی ئەڵمانیا، لەدایک بووە.  نۆیەم منداڵە لە خێزانەکەیدا و باوکی، کارڵ فریدریک ڤاگنەر، فەرمانبەری پۆلیسی لایبزیگ بوو، دایکی ناوی یۆهانا ڕوزینی بوو.

لە دوای لەدایکبوونی ڕیچارد بە شەش مانگ، باوکی بە نەخۆشیی گرانەتا، کە ئەو کاتە لە شارەکەدا بڵاو بوو، کۆچی دوایی دەکات. لە دوای مردنی کاڕڵ، یۆهانا لەگەڵ هاوڕێیەکی کاڕڵ ژیان بەسەر دەبات کە ئەکتەر، شانۆنامەنووس و شێوەکار بووە بد ناوی لودڤیگ گایرە، لە مانگی ئابی ساڵی ١٨١٤ یۆهانا و لودڤیگ هاوسەرگیری دەکەن. گایەر دەیسەلمێنێت کە باوکێکی باشە بۆ ڤاگنەر و مێردێکی باشە یۆهانا. ڕیچارد تاکو بوو بە چواردە ساڵیش بە ویلهیلم ڕیچارد گایر ناوی دەرکردبوو، هەندێک لە توێژەران هێشتا کۆک نین لە سەر ئەوەی کە کاڕڵ باوکی ڤاگنەر بێت.

گایەر زۆر ڕیچاردی خۆش دەویست، بەڵام نەیدەزانی چی لێ بکات و چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکات، چونکە منداڵێکی زۆر یاخی و کەلـلەڕەق بوو، نە وانەکانی دەخوێند، نە وێنەی دەکێشا و نە پیانۆی دەژەند، ئیدی گایەر هەموو جارێک دەیبردە دەرەوە بۆ باخچە و یاریی لەگەڵ دەکرد.

بە بۆنەی ئەوەی کە گایەر گرنگیی زۆری بە کارەکەی دەدا، کاریگەریی لەسەر خێزانەکەی درووست کردبوو. ئیدی ڤاگنەر وردەوردە خۆشەویستیی بۆ شانۆ زیادی کرد، تا وای لێ هات گایەر لە هەندێک شانۆدا ڕۆڵی پێ گێڕا؛ ڤاگنەر لە ژیاننامەکەی خۆیدا نووسیویەتی کە جارێک ڕۆڵی فریشتەی بینیوە لە شانۆیەکدا.

ڕیچارد خوویەکی زۆر سەیری هەبوو، هەموو جارێک گەر بیویستایە چیرۆکێک دەربارەی دێو بنووسێت ئەوا زڕ خوشکەکەی، کە ناوی سیلیسیا بوو، هەمیشە یارمەتیی دەدا و چیی بویستایە بۆی دەخوێندەوە، چیرۆکی شەیتان و دێوی دەنووسیەوەوە و گفتوگۆ و نواندنی لە نێوانیاندا دروست دەکرد. کاتێک کە گایەریش نەخۆش کەوت، گوێی لێ بوو کە ڕیچارد هەوڵ دەدات پیانۆ بژەنێ! ئەو دەمە بە یۆهانای گوت: “ئایا دەکرێت ڕیچارد بەهرەمەند بێت؟” لە دوای مردنی گایەریشەوە دایکی هەمیشە بە ڕیچاردی دەگوت: “گایەر دەیویست بتکات بە هونەرمەند.”

ڤاگنەر لە تەمەنی پێنج ساڵیدا بوو بە خوێندکار لە خوێندنگەیەکی موزیک لە پۆسێندۆرف نزیک دریسدن، هەروەها لەوێ هەندێک وانەی پیانۆی لە مامۆستایەکی لاتینی وەرگرت.

Young_richard_wagner
لە دوای مردنی گایەر لە ساڵی ١٨٢١، ڕیچارد نێردرا بۆ کروزچولە و لەوێ نێردرایە بەر خوێندن لە خوێندنگەەی شەو و ڕۆژی درێزنەر لە کروزچۆر بۆ خوێندنی موزیک، براکەی گایەر ئەرکی خوێندنەکەی گرتە ئەستۆ.

لە تەمەنی نۆ ساڵیدا زۆر سەرسام بوو بە ڕەوشتی ئەکتەر کارڵ ماریا ڤۆن لە شانۆییی تیر ئەندازەکە. لەو ساتەدا ڤاگنەر ئارەزووی دەکرد ببێتە شانۆنامەنووس، کە یەکەم هەوڵی بریتی بوو لە بەرهەمێکی تراژیدی بە ناوی لویباڵد، کە هەوڵێکی ڤاگنەر بوو لە نێوان ساڵانی ١٨٢٧ بۆ ١٨٢٨ و کاریگەریی شەکسپیر و گۆتێی بەسەرەوە بوو. لەو کاتەی کە هێشتا لە خوێندنگە بوو نووسیبووی.

لە ساڵی ١٨٢٧ خێزانەکەی ڤاگنەر گەڕانەوە بۆ لایپزیگ و لە نێوان ساڵانی ١٨٢٧ بۆ ١٨٣٢ لەوێ لەگەڵ کریستیان گۆتلێب مولەر یەکەم وانەی هاڕمۆنی و خوێندنەوە ی نۆتەی وەرگرت.

زۆر حەزی بە توێژینەوەکردنی شەکسپیر، مێژوو، ئەفسانە کۆنەکان و هونەری یۆنانییەکانی دەکرد. سەروەختێک کە ڕیچارد دەبێ بە دوازدە ساڵان، ١٢ بەش لە ئەفسانەی ئۆدیسەی هۆمیرۆس وەردەگێڕێت و نماییش دەکرێت. لە کاتی نماییشەکەدا دەیان کەس دەمرن، جگە لە تەنها یەک کەس نەبێت، ئەویش لە کۆتاییدا لە شێوەی ڕۆحێکدا دێتەوە. ڤاگنەر توێژینەوەی ئەو تراژیدیایە بۆ بابەتێکی هارمۆنی کردبوو و زۆریش پێی سەرسام بوو، وای دەزانی، کە وێبەر گەورەترین ئاوازدانەری سەر زەویە وە ئۆپێرای
مەزنیرین ئۆپێرایە.Der Freischütz

لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٨٢٨، بۆ یەکەم جار گوێی لە سەمڤۆنیای حەوتەمی بێتهۆڤن بوو، لە مانگێ ئاداری هەمان ساڵدا دیسان گوێی لە سەمفۆنیای نۆیەمی دەبێ و ئیتر بێتهۆڤن دەبێتە گەورەترین ئیلهامی ڤاگنەر و دەست بەسەر هزر و دڵیدا دەگرێت، لە داهاتوشیدا سەمفۆنیای نۆیەمی بێتهۆڤن بۆ سۆلۆپیانۆ بە شێوەیەکی زۆر لێهاتوو ئامادە دەکات. ڤاگنەر کاتێکی زۆری بۆ دەمێنێتەوە بۆیە لەو کاتانەدا دەست دەکات بە ژەنینی پارچە موزیکەکانی بێتهۆڤن، کاتێک تەمەنی گەشتە سەروو هەژدە ساڵ، کەس نەبوو وەک ئەو هێندە لە ناو بێتهۆڤندا قووڵ بووبێتەوە. زۆری حەز بە خوێندنی وانە  کلاسیکییەکان نەبوو، هەموو هزری گۆڕا بۆ لێکۆڵینەوە لە موزیکە جیهانییەکان بۆ زانینی بنەچە و نهێنییە شاراوەکانی. ئەوکات ئاهەنەگی موزیک و شانۆ لە لایپزیگ زۆر پێشکەش دەکرا، ئەوە بووە یارمەتیدەرێکی زۆر باشی ڤاگنەر و ڕیگەی ئەوەی پێدا تاکو زیاتر لە ئۆرکێسترا و چۆنیەتی بەڕێوەبردنیدا شارەزا ببێت.

لە ساڵی ١٨٣١، ڤاگنەر چووە زانکۆی لایپزیگ، لەوێ بووە یەکێک لە ئەندامانی گروپی خوێندکارانی سەکسۆن. ڤاگنەر هەمیشە وانەی ئاوازدانانی لە تۆماسکانتۆر ویلینگەوە وەردەگرت، ویلینگ هێندە بە ڤاگنەر سەرسام بوو کە پارەی خوێندنی لە ڤاگنەر وەرنەدەگرت. ساڵێک دوای ئەوە ڕیچارد یەکەم سۆناتا بۆ پیانۆ و یەکەم سەمفۆنیای خۆی نووسی و پێشوازییەکی زۆری لێ کرا، هەر لە دوای ئەویش یەکسەر دەستی کرد بەنووسینی ئۆپرای هاوسەرگیری، کە هەرگیز تەواوی نەکرد.

لە ١٨٣٣ ڤاگنەر لەگەڵ براکەی، ئەلبێرت، چوون بۆ وۆرزبۆرگ بە مەبەستی ئەوەی کە ڤاگنەر ببێتە مامۆستای موزیک.  ڤاگنەر ئەوکاتە ٢١ ساڵ دەبوو، یەکەم ئۆپێرای خۆی بە ناوی پەرییەکان نووسییەوە، کە لە دوای نیوسەدە لە کۆچی دوایی ڤاگنەر لە میونخ نماییش کرا.

لە دوای گەڕانەوەی بۆ لایپزیگ،  ڤاگنەر لە ماڵی ئۆپرا لە ماگدیبورگ کورتەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەکرێت، ئاشکرای دەکار کە ئەو ماوەیەی لە وۆرزبۆرگ بووە ئۆپێرای خۆشەویستیی نووسیوە بۆ شانۆیی پێوانە بۆ پێوانەی شەکسپیر، کە دەبێتە مایەی گاڵتەجاڕی بۆ گروپەکە و زەرەر کردنیان.

هەر لە هەمان ساڵدا لە ماگدیبۆرگ ڤاگنەر دەکەوێتە داوی ئەویندارییەوە لەگەڵ کچە شۆخێک بە ناوی مینا پلانێر، کە یارمەتیی دەدات لە پیشەکەیدا لە ڕووی ماددیەوە، هەروەها لە دوایدا و لە ٢٤\٩\١٨٣٦ لەگەڵ مینا پلانێردا لە کەنیسەی تراغیم هاوسەرگیری دەکەن.

مینا چوار ساڵ لە ڕیچارد گەورەتر بوو، لە ساڵی ١٨٠٩ لەدایک بووبوو، ئەکتەرێکی ئەڵمانی و کچێکی جوان و نەشمیلە بوو و کەمێک کلاسیکییش بوو، ڤاگنەر لە ئاوات و خەونە گەورەکانی مینا نەدەگەیشت، کاتێک ڤاگنەر لە ٢٢ـهەم ساڵی تەمەنیدا دەبێت، دەست دەکات بە نووسینەوەی ژیانی خۆی و لە جێیەکدا دەڵێ: “لە سەرەتاوە زانیم کە کەسێکی مەزنە، بەڵام کێیە ئەو کەسەی لە کارەکەیدا دەیسەلمێنێت!”

ڕیچارد توشی یەکەم شکست هات لە هاوسەرگیریەکەیدا و لە مانگی مایسی ساڵی ١٨٣٧ مینا ڤاگنەری بەجێ هێشت و لێی جودا بووەوە، لە دوای ئەو ڕووداوە ڤاگنەر بەڕێ دەکەوێ بۆ ڕیگا، پایتەختی لاتیڤیا، کە گەورەترین شاری هەمان وڵاتە و ئەو کاتە لە ژێر دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕوسیادا بوو، لەوێ دەبێتە بەڕێوبەری موزیکی ئۆپێرای ناوچەکە. هەر لەوێ بە ڕێکەوت تووشی خوشکێکی مینا دەبێت بە ناوی ئامێللی، کە ئەویش گۆرانیبێژێکی شانۆیییە، ئیدی کەم تا زۆر پەیوەندی لەگەڵ مینادا دروست دەکاتەوە. ڤاگنەر لە ڕیگا تووشی قەرزارییەکی زۆر دەبێت، ئەو هەموو ژیانی بە قەرزاری بەسەر دەبات، ئیدی لە ڕێگەیەکی ئاوی مەترسیدارەوە دەڕوات بۆ لەندەن. کاتێک بەناو دەریای باکووردا ڕۆیشتن، تۆفان و شەپۆلی بە‌هێز هێندەی نەمابوو کەشتییەکە تێک بشکێنێت. لە کاتی گەشتەکەیاندا دەریاوانەکە باسی چیرۆکی هۆڵەندییە فڕیوەکەی بۆ ڤاگنەر دەکرد، ئەو چیرۆکەی کە سوور بووە لەسەر ئەوی گەشتکردن بە لای  رأس الرجاء الصالحدا ترسناک و دژوارە. ئەم تۆفانە سێ هەفتەی خایاند و لە دوای سێ هەفتە گەشتنە لەندەن. لە لەندەن ڤاگنەر چاوی بە کارێکی هینریک هاینە دەکەوێت بە ناوی یادداشتەکانی مستەر سچنابیلۆپسکی و دەبێتە ئیلهام بۆی و ئۆپێرای هوڵەندییە فڕیوەکە دەنووسێت، تێکەڵ بەو دەنگەی دەکات کە لە دەریاکەدا گوێبیستی بوو.

هاوبەشی بکە

Kawan AbdulRahman, Schumann, Vagner,