02/12/2020
DidiMn Logo
Top

ئەکتەرێکی ئەمەریکی لە پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووکدا خۆی کوشت

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من دەیلی مەیل

لە عەرەبییەوە: زرار حەمید


ئەکتەری ئەمەریکی جه‌ی بۆودی، لە پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووکدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. جه‌ی بۆودی ئەکتەری ئەمەریکیی سیوسێساڵ،  لە ڕێگەی پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووکەوە، بە سەرجەم هەوادارانی خۆی ڕاگەیاند کە چیتر توانای ئارامگرتنی نەماوە و بڕیاری خۆكوشتنی داوە. هەر لە درێژەی پەخشە ڕاستەوخۆکەدا، جای فیشەکێک دەنێت بە سەری خۆیەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت، کە ئەمەش سەرجەم هەواداران و بینەرانی ڤیدیۆ ڕاستەوخۆکەی تووشی شۆک کرد.

 

پێشتر جه‌ی بۆودی لەسەر تاوانی دەستدرێژیی سێکسی دەستگیر کرابوو، پاشان بە ١٠٠ هەزار دۆلار ئازاد کرا. دوابەدوای ڕووداوەکە، ئیدارەی فەیسبووک هەستان بە سڕینەوەی ڤیدیۆکە بە هۆی دیمەنە ترسناکەکانی ناو  ڤیدیۆکە و ئەو شۆکەی کە هەوادارانی تووشی بوون.

 

فریدریک جای لە چەند بەرهەمێکی کەمدا بەشداریی کردووە، لەوانە فیلمی (Prepper) و فیلمی (The Social Path) و زنجیرەی  (The Hit: Deadly Pursuit ).

ئه‌م بابه‌ته‌ شه‌یر بكه‌

Jay Bowdy, Zrar Hamid,