دیدی من – ڤاریتی
لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ
دەرهێنەری پێنج فیلمه كاندیدكراوهكهی ئۆسکاری ٢٠١٧ بۆ خهڵاتی باشترین فیلمی بیانی، ڕۆژی هەینی پهیامێكیان بڵاو کردەوە کە تیایدا کۆدەنگی و ناڕازیبوونی خۆیان بەرامبەر فەزای دەمارگیری و نەتەوەپەرستی دەردەبڕن کە لە ویلایەتە یەکگرتووکان و وڵاتانی تر دەبینرێت.
بێ گوێدانە ئەوەی کێ لەکۆتاییدا براوەی خەڵاتەکە دەبێت لە ڕۆژی یەکشەممەدا، پێنج دهرهێنهرهكه خەڵاتەکهیان پێشکەش کرد بە ”هەموو ئەو کەس و هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانەی کە کار دەکەن لە پێناو ئاشتی و لێكتێگهیشتن، هەروەها ئەوانەیش کە ئازادی ڕادەربڕین و شکۆداری مرۆڤ بەرز ڕادەگرن – نرخی ئەوە دەزانن کە پارێزگاری کردن لە ئێستادا لە هەمووکات گرنگترە.“
دەرهێنەری فیلمی فرۆشیار ئەسغەر فەرهادی مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بەهۆی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپەوە، ناتوانێت ئامادەی مەراسیمەکە ببێت، ڕۆژی هەینی وتهبێژی ئهسغهر فهرهادی ڕایگهیاند كه ئهنووشه ئهنساڕی، یهكهمین ژنهگهشتیاری بۆشایی ئاسمان، لهگهڵ فهیروز نادری ئهندامی پێشووی ئاژانسی ناسا نوێنهرایهتی ئهسغهر فهرهادی دهكهن له مهڕاسیمی دابهشكردنی خهڵاتهكانی ئۆسكاری ٢٠١٧.
ئەمەی خوارەوە تەواوی دەقی پهیامهكه:
”بەناوی هەموو پاڵێوراوانەوە، دەمانەوێت کۆدەنگی و جەختکردنەوەی خۆمان دەرببڕین لە ناڕەزاییمان بۆ ئەو فهزای دەمارگیری و نەتەوەپەرستییەی لەم ڕۆژانەدا لە ئەمەریکا و چەند وڵاتی دیکەدا، لە نێوان بەشێک لە هاووڵاتییان و لە هەمووی ناخۆشتر، له ناو سیاسهتڤانه دیارەکاندا دەیبینین.
لە جیاکردنەوەمان بە ڕەگەز، ڕەنگ و ئایینی جیاواز ترسێک بەدیهێنراوە وەک مانایەک بۆ پاساو هێنانەوەی ئەوەی توندوتیژی ئەوشتانە دەڕوخێنێت کە پشتی پێ دەبەستین – نەک تەنها وەک هونەرمەند بەڵکو وەک مرۆڤ: هەمەجۆری کلتوورەکان، دەرفەتی ئەوەی دەوڵەمەند بین بە شتێک کە بەڕواڵەت”بێگانە“یە و ئەو بڕوایەی کە ڕووبەڕووبوونەوەی مرۆڤەکان دەتوانێت بمانگۆڕێت بەرەو باشتر، دهخوڵقێنێت. ئەم دیواری ناکۆکیانە ڕێگری لە خەڵک دەکات ئەزموونی شتێکی سادە بەڵام بنەڕەتی بكهن: زانینی ئەوەی کە هەموومان زۆر جیاواز نین لە یەکتر.
بۆیە له خۆمان پرسی: سینەما دەتوانێت چی بکات؟ هەرچەندە ئێمە نامانەوێت هێز و توانای فیلم كهمبایهخ بكهین، باوەڕمان وایه هیچ ناوەندێکی تر نییە بتوانێت ئەو دیدە قووڵە پێشکەش بکات سەبارەت بە دۆخی خەڵکانی تر و هەستی غەریبی بگۆڕێت بۆ زانینخوازی، دڵسۆزی و هاوخهمی، تەنانەت بۆ ئەوانەیش کە پێمان گوتراوە دوژمنی ئێمەن.
بێ گوێدان بەوەی کێ خەڵاتە ئەکادیمییەکە دەباتەوە بۆ باشترین فیلمی بیانی لە ڕۆژی یەکشەممەدا، ئێمە ڕەتی دەکەینەوە بە زاراوەی سنوور بدوێین، بڕوامان وایە هیچ وڵاتێک نییە باشترین بێت، باشترین ڕەگەز بێت، باشترین ئایینی هەبێت، باشترین ڕەنگی هەبێت، دەمانەوێت ئەم خەڵاتە وەک ڕەمزێک بێت بۆ یهكسانی نێوان نهتهوهكان، ئازادی و هونهر.
مافی مرۆڤ شتێک نییە داوا بکرێت، زۆر بە سادەیی شتێکە بوونی هەیە – بۆ گشت کەس.
بەم هۆیەوە، ئێمە ئەم خەڵاتە پێشکەش دەکەین بەهەموو ئەو کەس و هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانەی کە کار دەکەن لە پێناو ئاشتی و لێكتێگهیشتن، هەروەها ئەوانەیش کە ئازادی ڕادەربڕین و شکۆداری مرۆڤ بەرز ڕادەگرن – نرخی ئەوە دەزانن کە پارێزگاری کردن لە ئێستادا لە هەمووکات گرنگترە.
له ڕێگهی پێشكهشكردنی خهڵاتهكهوه، هیوادارین كه تهواوی ههستی دڵسۆزی و یهكگرتوویی خۆمانیان بۆ دهرببڕین.“
مارتین زانفلید – زەویی مینڕێژکراو (دانیمارک)
هانس هۆلم – پیاوێک بەناوی ئۆڤە (سوید)
ئەسغەر فەرهادی – فرۆشیار (ئێران)
مارین ئەید – تۆنی ئێردمان (ئەڵمانیا)
مارتن بوتلر، بێنتلی دین – تانا (ئوستوراڵیا)
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.