25/04/2024
DidiMn Logo
Top

نوێترین فیلمی سینەمایی ئەسغەری فەرهادی بەرهەم دەهێنرێت

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من ـ پێگەی فەرمی ئەسغەری فەرهادی
لە فارسییەوە: سەليم جەمال

ئەسغەری فەرهادی فيلمساز و سيناريستى بەناوبانگی ئێران و براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکار، بڕيارە نوێترین فیلمی سینەمایی خۆی بە ناوی (پاڵەوان) بەرهەم بهێنێت 

ئەم پڕۆژە سینەماییە بڕیارە بە زمانی فارسی بێت، لە شاری شیرازی وڵاتی ئێران دەست بە وێنەگرتنی دەکرێت.

کۆمپانیای مێمێنتۆی فەڕەنسی، ئەرکە داراییەکانی فیلمی ناوبراوی لەئەستۆ گرتووە بۆ ڕیکلام و ناساندنی فیلمی سینەمایی پاڵەوان لە جیهاندا.

 ئەسغەر فەرهادی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامدا نووسیویەتی: موحسين تەنابەندە و ئەمیر جەدیدی، دوو ئەکتەری سەرەکیی فیلمی سینەمایی پاڵەوانن، کە بۆ یەکەم جارە وەکو ئەکتەر لەگەڵیاندا کار دەکات. هەڵبژاردنی ئەو دوو ئەکتەرە لە دوای ڕاهێنانێکی زۆر و کارامەیی ئەوانەوە دێت بۆ ڕۆڵگێڕان لەو فیلمەدا.

وردەکارییەکانی فیلمی پاڵەوان تا ئێستا بە تەواوی ئاشکرا نەکراون، بەڵام پێشبینیی دەکرێت کە هاوشێوەی دوا فیلمەکانی ئەو دەرهێنەرە بێت بە ناوەکانی فرۆشیار و هەموان دەیزانن.

هاوبەشی بکە

Asghar Farhadi, Cinema,