26/07/2024
DidiMn Logo
Top

دوو گفتوگۆی درێژ لەگەڵ محەمەد ماغووت

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ئاراس عەبدولڵا

من ترس ڕۆحی سمیوم، بریتییە لە دوو گفتوگۆی درێژ لەگەڵ شاعیر و ڕۆشنبیری ناوداری عەرەب محەمەد ماغووت، کە لە لایەن شوان ئەحمەدەوە بۆ کوردی وەرگێڕدراوە و بریارە لە دووتوێی کتێبێکدا ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە لە داهاتوویەکی نزیکدا چاپ و بڵاوی بکاتەوە.

شوان ئەحمەد سەبارەت بە محەمەد ماغووت بۆ دیدی من گوتی: “وەک چۆن ناكرێت بێ‌ ناوهێنانی موتەنەبی و ئەبوتەمام باس لە شیعری كلاسیكی عەرەبی بكرێت، هەر واش كاری نەكردەیە بەبێ‌ ئەدۆنیس و محەمەد ماغووت قسە لەسەر شیعری نوێی عەرەبی، یاخود پەخشانەشیعر لەڕۆشنبیریی عەرەبیدا بكەین.”

ڕوونیشی کردەوە: “ماغووت لە بنەڕەتدا سورییە، وەلێ‌ لە بەیروتەوە خەڵکوخوا وەک دەنگێكی شیعری دەیناسن. ئەو وەک خۆی و وەک شیعرەكانی جیاواز و ناوازە بوو، مرۆڤێكی تەنیا و وێڵگەرد و بێزار و ناڕازی بوو. كەسێک بوو دەیزانی لە سەردەمێكی شێواو و لەسەر زەمینێكی وێراندا دەژی، هەموو ئەوانەشی بە ڕاستگۆییەكی سەیرەوە لە شیعرەكانیدا جێ كردبووەوە. ئەو ڕاستگۆیی و تۆنە غەمگینەی لە شیعرەكانی ئەودا هەن، لای زۆر شاعیری دی دەستگیرمان نابێت.”

ناوبراو سەبارەت بەم کتێبە گوتی: “لەم كتێبەشدا هەر بەو ڕاستگۆیی و نەغمە غەمگینەوە باس لە ماجەرای ژیانی خۆی دەكات، ژیانێک كە ترس لە ئایدیۆلۆژیا و لە دەسەڵات و لە زیندان و لە شەلاقی جەللادەكان، مەحفیان كردەوە. ئەم كتێبە دوو گفتو گۆی درێژە و پێش مردنی هەریەک لە خەلیل سوەیلح و عەبدەوازن لەگەڵیدا سازیان داوە و باس لە زۆر شتی پەنهانی ژیانی خۆی و شیعر و مەرگ و تەنیایی و پیربوون دەكات.”

هاوبەشی بکە

ArasAbdulla, Maghut, Shwan Ahmad,