23/07/2024
DidiMn Logo
Top

سينەما و ديکتاتۆران

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من دى دەبليو فارسى

لە فارسييەوە: سەليم جەمال

ديکتاتۆرانى وەک ئەدۆڵف هيتلەر، جۆزێف ستالين يان موعەمەر قەزافى کە بەرپرسيارى مەرگى مليۆنان مرۆڤن، لە کاتى بەتاڵيدا پەنايان بۆ سينەما دەبرد. فيلمە دڵخوازەکانى ئەم ديکتاتۆرانە زۆر جياواز بوون، لە تۆم و جێرى‌یەوە بگرە تا تەڕەزان.

ئەمانەی خوارەوە، دیکتاتۆران و فیلمە دڵخوازەکانیانن:

ئەدۆڵف هيتلەر

1-1
ديکتاتۆرى نازى، تامەزرۆى بەرهەمەکانى واڵت ديزنى بوو و خوازيارى بونیادنانی کۆمپانيايەکى لەو شێوەيە بوو لە ئەڵمانيا. هيتلەر وەک خوێندکارێکى بەشى هونەرى، ئارەزووگەلێکى نيگارکێشىی کەسايەتیی ناو چيرۆکەکانى هەبوو.

دەنکە هەنارە و حەوت کورتە باڵاکە بە خۆشترين فيلمى ئەنيمەيشن دادەنرا لای هيتلەر؛ ئەم فيلمە ئەنيمەيشنە لە ساڵى ١٩٣٧ بەرهەم هات و بە يەکەمين ئەنيمەيشنى درێژ لە کۆمەڵە ئەنيمەيشەکانى کلاسيکیی واڵت ديزنى هەژمار دەکرێت.

2 

سەدام حسێن

3
ديکتاتۆرى پێشووى ڕژێمى بەعس، ئارەزوويەکى تايبەتى هەبوو بۆ فيلمەکانى تاوانبارى و ترسناک، وەک ئەو فيلمانەى کە ناوەڕۆکەکەى بە تيرۆرکردنى سەرۆککۆمارى ئەمەريکا بخەمڵێنرێت، يان تيۆريیەکانى ئاڵۆز و دژوار بن.

سەدام يەکێک لە شێت و شەيداکانى فيلمى ناودار باوکی ڕۆحی بوو، ئەم فيلمە لە دەرهێنانی فڕانسيس فۆرد کۆپۆلا بوو و باس لە داستانى خانەوادەى مافيايى کۆرلیۆنی دەکات.

4

جۆزێف ستالين

5
ديکتاتۆرى ڕوسى، دوژمنى پلەيەکى ڕۆژئاوا بوو و بە مستەکۆڵى ئاسنين ڕووبەڕووى ئايدۆلۆژياى ڕۆژئاوا بووەوە. بە پێى ئەوەى کە ستالين هيچ کێشەيەکى لەگەڵ سينەماى ڕۆژئاوادا نەبوو و فەرمانى دەرکرد تا لە هەر شوێنێک کە لێى نيشتەجێ بوو سينەمايەکى بچووکى لێ دابنێن.

6

جانى وەيس مولێر کە ڕۆلى تەڕەزان‌ی دەگێڕا، يەکێک بوو لەو کەسايەتيیانەى کە ستالين خۆشى دەويست. وەيس مولێر مەلەوانێکى کارامە بوو کە پێنج مەدالیای ئاڵتوونى لە ئۆڵەمپيک بەدەست هێنا. مولێر دواى کۆتايیهێنانى بە يارى مەلەوانى، ڕۆڵى لە دوازدە فيلمى سينەمايى گێڕا کە تەڕەزان يەکێک بوو لەوان.

کيم جونگ ئيل

7
ديکتاتۆرى پێشووى کۆرياى باکوور، يەکێک بوو لە هەوادارە سەرسەختەکانى فيلمە سينەماييەکان. ئەم ئارەزووەى بە ئەندازەيەک بوو کە فەرمانى دەرکرد تاکو شين سانگ ئوک، دەرهێنەرى کۆرياى باشوور و هاوسەرەکەى بڕفێنن و بيانهێننە کۆرياى باکوور بۆ خزمەتکردن لە بوارى سينەمادا.

کيم زياتر لە بيستهەزار فيلمى هەبوو لە نێو پێگەى تايبەتیی خۆيدا، کە فيلمە ئاکشن و تۆقێنەرەکانى هۆليوود لە پێشەنگى فيلمە دڵخوازەکانى ئەو ديکتاتۆرە بوون. جونگ ئيل هۆگرى فيلمى سێیینەکەی ڕامبۆ بوو.

8
موعەمەر قەزافی

9

دیکتاتۆری لیبی، فيلمى بەسەرهاتەکانى بۆکارۆ بانزايى لە ڕەهەندى هەشتەم يەکێک بوو لە فيلمە دڵڕفێنەکانی، کە لە ژانرى زانستى خەياڵيدايە و لە ساڵى ١٩٨٤ بەرهەم هاتووە.

دەگوترێت قەزافى بە شێوەيەک هۆگرى ئەو فيلمە بووە کە کەناڵێکى ناوخۆيى ليبيايى ناچار کردبوو کە ئەو فيلمە بە شێوەى ڕۆژ و شەوانە بگوازێتەوە.

10
ئایدی ئەمین

11

بە گوتەى جەعفەر ئەمين، کوڕى ئايدى ئەمين ديکتاتۆرى خۆسەرى ئۆگاندى، باوکى تامەزرۆيیەکى زۆرى بۆ فيلمە کارتۆنيیەکان هەبوو.

12

دواى ئەوەى کە ئايدى ئەمين لە هێز و دەسەڵاتەکەى وەلا نرا، هێزە ئەمنيەکان لە کاتى پشکنينى ناو ماڵيان و ژوورى نووستنىدا، سندووقێکى پڕ لە فيلمە کارتۆنيیەکانى تۆم و جێری‌یان دۆزيیەوە، جگە لەو فيلمە کارتۆنيیانەش نارنجۆکگەلێکيان لە ناو سندووقەکەدا دۆزيیەوە.

 

 

هاوبەشی بکە

Cinema, Dictators, SaleemJamal,