30/09/2020
DidiMn Logo
Top

شوان عەتووف 4 کورتەفیلم و دوو فیلمی درێژی سینەمایی بەرهەم دەهێنێت

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

 

دیدی من

 

پاش وەرگرتنی خەڵاتی باشترین سیناریۆ لە یەکەمین خولی فێستیفاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی و دوای ئەوەی وەک ئیگۆی فیستیڤاڵەکە ناسرا، بە پێی بەرنامەرێژیەکی تۆکمە و بە هاوکاریی بەرێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری سلێمانی و کۆمپانیای سینەمایی مەستی فیلم و کام پرۆدێکشنی چەند کۆمپانیایەکی بەلجیکی و میسری، سینەماکاری ناسراوی کورد شوان عەتووف 4 کورتەفیلم بە ناوەکانی دەلاک و دونیا و ماچەکەی مریەم و مانگ و زیندان و هەروەها مینا پێدەکەنێ لەگەڵ دوو فیلمی درێژی سینەمایی بە ناوەکانی عیسا و شارە غەمگینەک و گۆزەی شکاو بەرهەم دەهێنێت، ئەمەش وەک ڕکابەریکردنی بارودودۆخی خراپی ئابووری و چالاککردنی جووڵەی سینەماییە لە باشووری کوردستان.

shwan-atoof-4-korta-film-2-filmi-cinemaee-barhm-deynet-1

هەروەها لە پلانی هونەرمەند شوان عەتووف‌دایە کە ئەم پرۆژانە تا سەرەتای ساڵی 2018 کۆتاییان پێ بێنێت.

shwan-atoof-4-korta-film-2-filmi-cinemaee-barhm-deynet-3

سینەماکاری کورد شوان عەتووف لە دوو ساڵی رابردوودا نووسین و دەرهێنانی بۆ کورتەفیلمەکانی ماڵ و کلیل و باخەکەی باوکم ئەنجامد اوە، کە ماڵ و کلیل تا ئێستا لە زیاتر لە 50 فێستیڤاڵی جۆراوجۆر لە ئاستی جیهان نمایی شکراوە و 13 خەڵاتی گرنگی نێودەوڵەتیی بۆ باشووری کوردستان بەدەست هێناوە و هەروەها باخەکەی باوکم‌یش لە چەندین فێستیڤاڵی جیهانی نماییش کراوە، لەوانە لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی کورتەفیلمەکانی گۆڵفی مۆهر لە میانەی دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دوبەی لە وڵاتی ئیمارات، لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتەفیلمی کۆتایی تەکساس لە ویلایەتی تەکساس لە وڵاتی ئەمەریکا، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کامێڕای عەرەبیی رۆتێردام لە وڵاتی هۆڵەندا و هەروەها لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی مۆنتاژ لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی قووڵایی گۆڕەپان لە ویلایەتی دیلەوێر لە وڵاتی ئەمەریکا.

shwan-atoof-4-korta-film-2-filmi-cinemaee-barhm-deynet-5

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ شه‌یر بكه‌

Cinema, Film, ShwanAttouf,