12/10/2024
DidiMn Logo
Top

فيلمى فرۆشيار پاڵێوراوە بۆ خەڵاتى گۆڵدن گڵۆبى ساڵى ٢٠١٧

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – دى دەبليو فارسى

لە فارسييەوە: سەليم جەمال

كۆتا ناوى پاڵێوراوانى خەڵاتى گۆڵدن گڵۆبى ساڵى ٢٠١٧ ڕاگەيەندرا و فيلمى فرۆشيار لە دەرهێنانى ئەسغەر فەرهادى، دەرهێنەرى بەتواناى وڵاتى ئێران، لە بەشى باشترين فيلمى بيانى كێبڕكێ لەگەڵ چوار فيلمى ديكەدا دەكات.

فيلمى فرۆشيار، نوێترين بەرهەمى ئەسغەر فەرهادى توانى خۆى لە نێوان چوار باشترين فيلمى بيانى جێگير بكات، بۆ بەدەستهـێنانى خەڵاتى گۆڵدن گڵۆبى ساڵى ٢٠١٧.

ئەو فيلمە لە بەشى باشترين فيلمەكانى بيانى، كێبڕكێ لەگەڵ فيلمى: ئەو و خواوەندان (فەڕەنسانيرۆدا (چیلی) و تۆنى ئێردمەن (ئەڵمانيا) دەكات. ڕێوڕەسمى حەفتاوچوارەمين خولى بەخشينى خەڵاتى گۆڵدن گڵۆب، تايبەت بە سينەما، لە بەرواری ٨/١/٢٠١٧ بەڕێوە دەچێت.

فيلمى فرۆشيار، پێشتر توانیی ببێتە خاوەنى خەڵاتى باشترين فيلمى نابيانى، کە لە لايەن ئەنجوومەنى ڕەخنەگریى فيلمى ئەمەريكا پێی درا.

ئەو فيلمه بە ڕۆڵگێڕانى ئەكتەرانى بەتوانا شەهاب حسێنى و تەرانە عەليدۆستى، باس لە تەنگەژە و ئاڵۆزيیەكانى ژيانى هاوەسەرێتیی دوو لاو دەكات، بە ناوەكانى عيماد و ڕەعنا.

فيلمى فرۆشيار لە دەرهێنانى ئەسغەر فەرهادى، توانیی لە فێستيڤاڵى نێودەوڵەتیی فیلمی كان لە ساڵى ٢٠١٦ خەڵاتەکانی باشترين سيناريۆ و ئەكتەرى پياو بەدەست بهێنێت، لە هەمان كاتدا ئەو فيلمە پاڵێوراوە بۆ خەڵاتى ئۆسكارى ساڵى ٢٠١٧.

هاوبەشی بکە

Asghar Farhadi, SaleemJamal, The Salesman,