23/07/2024
DidiMn Logo
Top

کافکا بۆ منداڵان

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – برەین پیکین

وەرگێرانی لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

سیلڤیا پلاس باوەڕی وابووە کە هەرگیز زوو نییە  بۆ نغرۆکردنی سەرپێییی منداڵان لە جەستەی فراوانی ئەدەبیاتدا، بەڵام ڕاستەوخۆ ژێرەمەلەکردنیش بەرەو کافکا؟ بۆ نا. ئەوە ئەو کارەیە کە نووسەر ماتیۆ ڕۆس لە کتێبی یەکەم ڕاکردنی کافکا و ئاژەڵی قرتێنەر و مێرووی زەبەلاح‌ـدا کردوویەتی؛ ئامادەکردنێکی تایبەتی نووسراوەکانی فرانز کافکا بۆ منداڵان لەگەڵ ئیلسترەیشنی تایبەت، کە لە لایەن رۆهان دانیێڵ‌ـەوە کێشراون.
myfirstkafka1

کاتێک رۆس بە ڕێکەوت دەستی کرد بە خوێندنەوەی چیرۆکەکانی کافکا بۆ کچە بچووکەکانی، کە شەیدای چیرۆک بوون، ئەم بیرۆکەیەی بۆ هات. رۆس پەخشانی گەشتێک بەرەو چیا، ڕۆمانی مەسخ و چەند بەرهەمێکی تری کافکاـی بۆ ئەم مەبەستە بەکار هێنا.
myfirstkafka2

”نازانم“؛ هاوارم دەکرد، بێ ئەوەی دەنگم بگاتە گوێی هیچ کەسێک: ”من نازانم“. گەر هیچ کەسێک نەیەت، واتە هیچ کەس نایەت. زیانم بۆ هیچ کەس نەبوو، هیچ کەس زیانی بۆم نەبوو. بەڵام هیچ کەسیش یارمەتی نەدام. هیچ کەسانێک؛ ئەمانە ڕاستی نین، تەنها ئەوەیە کە هیچ کەس یارمەتیی من نادات. سەرباری ئەمەش، بوونی کۆمەڵێک لە هیچ کەس هەر باشە. ئارەزوومە بچمە گەشتێک. بۆ نا؟ لەگەڵ هیچ کەسانێک، بەدڵنیاییەوە، بەرەو چیاکان. ئەی کوێ! بە جۆرێک ئەم هیچ کەسانە، قۆڵە لێک نزیکەکانیان لێک دەخشێن و ئەم پێ لە ژمارە نەهاتوانە نزیک لە یەکدی هەنگاو دەنێن. هەموویان پۆشەنیی جوانیان لەبەرە، بە کەیفخۆشییەوە ڕێ دەکەین. با بە ڕوومان و کەلێنەکانی نێوانماندا هەڵ دەکات، گەروومان دەئاوسێ، ئازادین لە شاخەکان! جێی سەرسوڕمانە کە گۆرانی ناڵێین!

myfirstkafka3

پەخشانی گەشتێک بەرەو چیا

myfirstkafka

بەڵام کافکا هەرگیز بۆ منداڵانی نەنووسیوە، لە ڕاستیدا دەتوانین بڵێن کافکا بۆ کەسی نەنووسیوە جگە لە خۆی؛ لە دوای نووسینیان، بڕیاری سوتاندن یاخود هەرگیز بڵاونەکردنەوەیانی دەدا. لەگەڵ ئەوەشدا رۆس توانی ئەو کتێبە تایبەتەی بۆ منداڵان لێ ئامادە بکات.

myfirstkafka4

هاوبەشی بکە

Children, Kafka, SavanAko, Selvia Plath,