دیدی من
دانا ڕەئووف
هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تای کاره هاوبه‌شه‌کانی ئاریان مونشکین و هێلێن سیسوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو، به‌ڵام له هه‌شتاکاندا ئه‌و هاریکارییه ده‌گاته ئاستێکی بەربڵاو و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.<١٤>
ئه‌م نووسه‌ره فره به‌رهه‌مه له دایک و باوکێکی جوله‌که لە جەزائیر هاتۆته دنیاوه، دایکی به نه‌ژاد ئه‌ڵمانی و باوکیشی ئیسپانی/ فه‌ره‌نسییه و ئه‌م ره‌گه‌زه جوله‌که‌ییه‌ش رۆڵێکی گه‌وره‌ی له نووسینه‌کانیدا گێڕاوه.<١٥>
زمان له نووسینه‌کانی هێلێن سیسوو دا کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی و پاڵه‌وانی یه‌که‌مه، به سه‌ربه‌ستی له‌نێوان راره‌وه‌کانی فه‌لسه‌فه، شیعر و درامادا ده‌سوڕێته‌وه، تێکسته‌کانی زمانێکی شیعری و ره‌هه‌ندێکی فه‌لسه‌فییان هه‌یه.<١٦>
پرۆژه‌کانی ئاریان مونشکین و هێلێن سیسوو له به‌رئه‌نجامی په‌یوه‌ندییه‌کی چڕی هونه‌ری/ فیکری و پێ داگرتن و به‌رده‌وامیدا دروست بوون، ده‌ستپێکی هه‌موو پرۆژه‌یه‌ک به وتووێژێکی قووڵی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌ست پێ ده‌کات. ئه‌م دووانه پێکه‌وه پشکنین به‌دوای بابه‌تێکدا ده‌که‌ن، به‌تایبه‌تی که به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان په‌یوه‌ست بێت به سیاسه‌ت و مێژووی هاوچه‌رخه‌وه: مونشکین و سیسوو ده‌یانه‌وێت ئه‌وه پیشان بده‌ن و ده‌نگ بۆ ئه‌وانه بگه‌ڕێننه‌وه، که مێژوو بێ ده‌نگی کردوون و له په‌راوێزی رۆژگاردا بزر بوون. به‌م شێوه‌یه‌ش تراجیدیای گه‌وره له‌دایک ده‌بێت، ئه‌فسانه و سیاسه‌ت له هوروژمی زمانێکی شیعری باڵا و وێنه‌ی شانۆییدا رووبه‌ڕووی یه‌کتر ده‌بنه‌وه. هەرچەندە سیاسەت مۆرکێکی گرینگی کارەکانی ئاریان مونشکین بووەو شانۆی “رۆژ” هەمیشە پەیامێک و ئامادەگییەکی سیاسی بەهێزی هەبووە و هەیە، بەبێ ئەوەی ئەو پەیامە ببێتە پروپاگەندە، لایەنگیری سیاسی، یان دەخیلێک بەسەر نەمایشەکانیانەوە. بەڵام ئەم پەیامە، ئەم هەڵوێستە بەهێزەی شانۆی “رۆژ” لە کار‌و پرۆژە هاوبەشەکانی هێلێن سیسووسدا زیاتر چر دەبنەوە و پەیامە سیاسییەکە بەهێزێکی ترەوە دەردەکەوێت.
هێلێن سیسوو له روانگه‌ی چه‌ندین شانۆنامه‌ی داستانیی گه‌وره‌وه، چاره‌سه‌ری ته‌وه‌ر و ڕووداوی مێژوویی و کاره‌ساتی هه‌نووکه‌یی، بۆ نموونه میژووی که‌مبۆدیا، هیندستان، لافاو و کاره‌ساته سروشتییه‌کانی وڵاتی چین، بارودۆخی په‌ناهه‌نده له ئه‌وروپا، کاره‌ساتی تووش بوون به نه‌خۆشی ئایدز …. هتد کردووه.
مێژووی که‌مبۆدیا
هێلێن سیسوو له ساڵی 1984 شانۆنامه‌یه‌ک له دوو به‌شدا سه‌باره‌ت به مێژووی که‌مبۆدیا ده‌نووسێت. ئه‌م شانۆنامه‌یه بیست و چوار ساڵ له میژووی که‌مبۆدیا، له‌نێوان ساڵانی 1955- 1979 ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه و له دوو نه‌مایشدا، که هه‌ریه‌که‌یان چوار کات ژمێر بووه پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
رووداوه‌کانی به‌شی یه‌که‌م تا ساڵی 1970 یه، به‌شی دووه‌میش له ساڵی 1970 وه بۆ ساڵی 1979، که که‌مێره سووره‌کان ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست و میلله‌ته‌که‌یان ئه‌نفال ده‌که‌ن، درێژ ده‌بێته‌وه. له هه‌ردوو به‌شه‌که‌شدا (نۆردۆم سیهانۆکی) پادشا له چه‌قی ڕووداوه‌کاندایه.
ئاریان مونشکین هه‌ر له سه‌ره‌تای نه‌مایشه‌که‌وه بینه‌رانی تووشی رامان و ترس و خورپه‌یه‌کی هونه‌ری و فیکری کردووه: که بینه‌ران دێنه ژووره‌وه، به ساپیته‌ی هه‌موو هۆڵه‌که‌وه، له ده‌رگای هاتنه ژووره‌وه‌وه تا ده‌گاته پانتایی شانۆکه‌ش، ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆر بووکه‌ڵه‌ی به بارسته‌ی جیاواز، به شێوه‌یه‌ک، که چاویان بڕیوه‌ته بینه‌ران هه‌ڵواسیوه. ئه‌م بووکه‌ڵانه بۆ ئاریان مونشکین هێماگه‌لی ئه‌و هه‌زاره‌ها قوربانی و خه‌ڵکه بێگوناهه بوون، که له که‌مبۆدیا و به ده‌ستی که‌میره سووره‌کان کوژراون.
نه‌مایشه‌که، به تایبه‌تی به‌شی دووه‌می، پێداگرتن و ئاماژه‌یه‌ک بووه بۆ ئه‌و ووته‌یه‌ی، که ده‌ڵێت (له که‌مبۆدیا، له دوای ده‌سه‌ڵاتی که‌میره سووره‌کان، مردوو له زیندوو زیاتر بووه.)<١٧>
خوێنی پیس و نه‌خۆشی ئایدز
کاره‌ساتێکی مرۆڤایه‌تی و ئابڕوچوونێکی نه‌ته‌وایه‌تی فەڕەنسا ده‌هه‌ژێنێت. له نه‌خۆشخانه‌کانی پاریس و له رێگای گوێزانه‌وه‌ی خوێنه‌وه هه‌زاره‌ها که‌س تووشی نه‌خۆشی ئایدز ده‌بن، له به‌رئه‌نجامدا، هه‌زاره‌ها که‌سی بیگوناه و له ناویاندا سه‌ده‌ها منداڵ ده‌مرن. ئه‌وه‌ی زیاتر خه‌ڵک تووڕه ده‌کات، خودی ڕووداوه‌که ده‌بێته کاره‌ساتێکی سیاسی، ئاکاری و له میدیاکانی جیهاندا ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه، ئه‌وه‌یه که پزیشکه‌کان پیشوه‌خت زانیویانه ئه‌و خوێنه‌ی له نه‌خۆشخانه‌کاندا هه‌ڵگیراون، پیس بووه و به که‌ڵکی به‌کارهێنان نایه‌ت، به‌ڵام له‌به‌ر هۆکاری دارایی و بارودۆخی ماددی نه‌خۆشخانه‌کانه‌وه، گوێیان لێ خه‌واندووه. ئاریان مونشکین و هێلێن سیسوو ئه‌م رووداوه ده‌قۆزنه‌وه، ده‌یکه‌نه نه‌مایشێکی گه‌وره‌ی دوور‌و درێژی شانۆیی.
هێلێن سیسوو، که شانۆنامه‌که ده‌نووسێت تراجیدیای گرێکی بۆ چاره‌سه‌رکردن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه و خستنه ڕووی ئه‌م کاره‌ساته به‌کارده‌هێنێت، خودی شانۆنامه‌نووسی گرێکی “ئێسخیلۆس” ده‌کاته فیگۆرێکی ئافره‌ت، رۆڵی ده‌رگاوانی ئه‌و وڵاته ده‌بینێت، که بڕیاری مه‌رگی دراوه.
شوێن گۆڕستانێکی ئێجگار گه‌وره‌یه، ده‌رگاوانه‌که ده‌بێته جۆره چاودێرێکی رووداوه‌کان، له‌هه‌مانکاتدا جه‌سته مردووه‌کان له‌خۆده‌گرێت و رووداوه‌کان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات. نه‌مایشه‌که له‌نێو گۆڕه‌پانی مه‌رگه‌وه، له زه‌مه‌نی ئێسخیلۆس و گرێکه‌کانه‌وه بۆ فەرەنسا و بۆ ئێستا درێژ دەبێتەوە.
له یه‌کێک له دیمه‌نه‌کاندا، دوو منداڵی دووانه به‌هۆی ئه‌م گوێزانه‌وه‌ی خوێنه پیسه‌وه مردوون، دوو بووکه‌ڵه‌ی گوزارشتئامێز به ته‌نیشت دایکیانه‌وه دانراوه، بووکه‌ڵه‌کان وه‌کوو دوو جه‌سته‌ی مردوو که‌وتوون، دایکیان به هێمنی ده‌گری و هه‌موو دیمه‌نه‌که به شێوه‌یه‌کی زیندوو ئه‌و کاره‌ساته به‌رجه‌سته ده‌کات.
له‌م نمایشه‌دا کۆرسی شانۆی گرێکی، رۆڵێکی هاوشێوه‌یان هه‌یه، به‌ڵام له فۆرمێکی تازه‌دا به‌ستراونه‌ته‌وه به رووداوه‌کانی ئه‌مڕۆی پاریسه‌وه، هه‌روه‌ها پزیشکی مۆدێرن و پارێزه‌ره‌کان له رێگای تراجیدیای گرێکییه‌وه، ده‌بنه زمانحاڵی چاره‌سه‌رێکی هاوچه‌رخانه.
گۆڕستانه‌که‌ش ده‌بێته هێماگه‌لی خاڵی وه‌رچه‌رخان و پێکه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی رابردوویه‌کی دوور به ئێستاوه، هه‌ر له‌م رێگایه‌وه نووسه‌ر و ریژیسۆر له هه‌وڵێکی هاوبه‌شدا رایه‌ڵه‌کانی مێژوو به ئێستاوه دەبەستنەوە. ئه‌م نه‌مایشه له کاتژمێری حه‌وتی ئێواره‌وه ده‌ستی پێکردووه، له‌گه‌ڵ کازیوه‌ی به‌ره‌به‌یان، ده‌وروبه‌ری کاتژمێری سێ، له کاتێکدا که مردووه‌کان له‌ژێر بریسکه‌ی ئه‌ستێره‌کاندا هه‌ڵده‌ستنه‌وه، ته‌واو ده‌بێت.<١٨>
گرینگی ئەو پرۆژەیە لەوەدایە، کە هێلێن سیسوو رووداوێکی هەنووکەیی دەبەستێتەوە بە مێژووی شانۆوە، بە مێژووی ئەوروپاو لە ئێستادا، بە رۆحێکی مۆدێرنەوە دەینووسێتەوە. ئاریان مونشکین-یش تەکنیکە دێرینەکەی شانۆی گرێکی، شانۆی مۆدێرنی ئەوروپی و بەکارهێنانی بووکەڵە و دەمامک دەکاتە ئامرازی بەیەکتربەستنەوەی زەمەنە جیاوازەکان. بووکەڵەکان دەبنە هێماگەلی جەستە مردووەکان، زەمەنە بەسەرچووەکان و لەهەمانکاتدا ئێستایەکی ژەهراوی. زیندووبوونەوە، یاخود هەڵستانەوەی مردووەکان، وەکوو ڕاچڵەکینێک، وەکوو بانکەشەی جەنگێکی “تەروادەیی” هەتا هەتایی، لە بەرەبەیانی رۆژگارەکانی پاریس، لە تاریک و روون‌دا زەنگێکی مەترسیدار لێ ئەدات.
بینەران، دوای ئەو نەمایشە دوور‌و درێژە، لە کازیوەی بەرەبەیاندا، دەبنە ئەو سەربازانەی، کە جەستەی هاوڕێکانیان بە نهێنی دەشارنەوە. یان ئەو سەربازانەی دوای جەنگێکی دوڕاو، بە ماندوویی دەگەڕێنەوە. بەبێ دەنگی، ماندوو، خەواڵو، پەشۆکاو دێنە دەرەوە، دوو دوو، بە کۆمەڵ و هەندێک کەسیش بە تەنها ڕێگاکانی دەرەوە دەگرنە بەر.
“ئەتریدەکان” و مێژوویەکی پڕ کارەساتی بنەماڵەیی
کلیۆتایمێسترا، پۆترێتی دایکێک
ئاریان مونشکین و هێلێن سیسوو لە نێوان ساڵانی١٩٩٠-١٩٩١-١٩٩٢ دا، پێکەوە پرۆژەیەکی گەورە، کە گەرانەوەیەکی ڕاستەوخۆ بووە بۆ شانۆی گرێکی، بە ئەنجام دەگەییەنن.
نەمایشی (ئەتریدەکان) لە سێینەکەی “ئێسخیلۆس” ئۆرێستێیا-ەوە ئامادە دەکەن، بەڵام وەک دەستپێک بە “ئیفێگێنێیا لە ئەپۆلیس” ی یوربیدس-ەو دەست پێ دەکەن. تراجیدیاکەی یوربیدس، کە پەنجا ساڵ دوای ئێسخیلۆس دێت، چارەسەری هەمان مەسەلە، چارەنووسە تراجیدیاکەی بنەماڵەی ئەتریدەکان دەکات، بەڵام بە شیوەیەکی “مۆدیرن”. لەو پەنجا ساڵەدا، دراماتۆرگی درامای گرێکی لە ئێسخیلۆس-ەوە بۆ یوربیدس گۆرانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا هاتووە. بۆ نموونە گەشەکردنی کارەکتەرەکان، لەلای یوربیدس رێچکەیەکی تری لەخۆگرتووە، کێشە و مل ملانێکان زیاتر لە مرۆڤی ئاساییەوە نزیک بوون. بەڵام لەلای ئێسخیلۆس هەموو سێینەکە چەمکێکی شیعرئامێز، ئاواز چڕینی و ڕیتم ئاسا لەخۆدەگرێت. ئاریان مونشکین لە دیدی ریژی خۆیەوە، ئەم چوار دەقە لەیەکەیەکی هونەریدا کۆدەکاتەوەو میژووی ئەو بنەماڵەیەمان سەرلەنەێ پێشکەش دەکاتەوە.
ئەم دەقە دێرینانەی شانۆی گرێکی، وەکوو تراجیدیای خێزان، لە هەر سێ بەشەکەیدا(ئاگامێمنون، قوربانی بۆ مردووان، ئێومێنیدەکان) لەسەر شانۆی “رۆژ” بەرجەستە دەبێت: ئاگامێمنون ئێفێگێنێیای کچی سەر دەبڕێت، تا سەرکەوتن لە شەری “تەروادە” بە دەست بهێنێت، بەمەش بازنەی خوێن و توندوتیژی بنەماڵە و نەوەکان، گەورەتر و مەترسیدارتر دەبێت.
ئاریان مونشکین و هێلێن سیسوو لەم کارەیاندا، دووپاتی رۆڵی کلیۆتایمێسترا، وەک کارەکتەرێکی بەهێزی ئافرەت دەکەنەوە. هەموو تراجیدیاکە لە رۆڵی کلیۆتایمێستراوە دەخوێندنەوە؛ ئەم ئافرەتە دەبێتە ناوەندی رووداوەکان، بەستنەوەی کارەکتەرەکانی تر پێکەوە و بەرەوپێشەوە بردنی ڕەوتی رووداوەکان. کلیۆتایمێسترا لێرەدا، وەک کەسێکی داوێن پیس، دڵ ڕەق، بێ بەزەیی، توندوتیژو پیاوکوژ دەرناکەوێت، بەڵکو زیاتر دەبێتە کەسایەتییەکی پایە بڵند و بریندار، کە کچە خۆشەویستەکەی، جگەرگۆشەکەی لێ زەوت کراوە. تەنانەت کلیۆتایمێسترا لە بەشی کۆتایی سێینەکەشدا “ئێومێنیدەکان” دەردەکەوێتەوە، بەڵام لە شیوەی تارماییدا. لەبری ئەوە ئاگامێمنون وەک کەسێکی دڕندە، تینوو بە خوێن دەردەکەوێت. ئاگامێمنون کە لە شەڕە دە ساڵییەکەی تەروادە دەگەڕێتەوە، لە هەموو سیما مرۆڤایەتیەکانی دابڕاوە، ئەوەی کە ماوەتەوە مێنومێنتی شەر، ئامێرە بێ گیانەکانی شەڕ و کەسێکی بێ هەست و هۆشە، کە تەنها بە لۆژیکی شەڕ و بە زەبری چەک دەتوانێت بپەیڤێت.
نەمایشەکە بە گۆرانییەکی کۆرس، کە وەک ترپەیەکی بێ دەنگ، بەڵام ترسناک لە دوورەوە دەبیسترێت، بە شێوەیەکی دووبارە بەسەر ئەو هەموو شەڕانەدا دەلاوێنێتەوە، کە بە درێژایی مێژوو بەرۆکی مرۆڤایەتی گرتووە. ئەو لاوانەوەیەش لەو ساتەی نەمایشەکەی تیا پێشکەش کراوە، بە شەری کەنداوەوە دەبەستێتەوە.
شاڵاوی لافاو و خه‌نده‌قه پڕ له ئاوه‌که
هونه‌ری نواندن له فۆرمه دێرینه‌کانی شانۆی رۆژهه‌ڵات، به‌تایبه‌تی “شانۆی بووکه‌ڵه” له‌گه‌ڵ شانۆی بووکه‌ڵه و له‌ناو شانۆی بووکه‌ڵه‌وه دروست بووه. ئه‌کته‌ره‌کانی شانۆی دێرینی ژاپۆنی له‌پێش هه‌موو شتێکدا له شانۆی بووکه‌ڵه‌دا پسپۆڕ بوون، ته‌کنیک و شێوازه‌کانی هونه‌ری نواندنیان له شانۆی بووکه‌ڵه‌وه وه‌رگرتووه.
ئاریان مونشکین له ساڵی 1999 دا شانۆنامه‌ی (ته‌پڵه‌کانی سه‌ر خه‌نده‌قه گه‌وره پڕ له ئاوه‌که) له نووسینی هێلێن سیسوو پێشکه‌ش ده‌کات، له‌م نه‌مایشه‌دا شێوازێکی نوێ و تایبه‌تمه‌ندی داهێناوه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ته‌کنیک و فۆرم و شێوازه‌کانی شانۆی بووکه‌ڵه‌ی ژاپۆنی نزیک بۆته‌وه و شتێکی تایبه‌ت به مونشکین_ ی خوڵقاندووه، توانیویه‌تی سه‌رله‌نوێ فۆرمه کۆنه‌کان، له‌سه‌ر ئاستێکی باڵا، به شێوه‌یه‌کی تر بدۆزێته‌وه و به‌کاریان بهێنێت.<١٩>
ئه‌م شانۆنامه‌یه باسی یه‌کێک له لافاوه گه‌وره‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له وڵاتی چین ده‌کات، که به‌شێکی زۆری زه‌وی کشتوکاڵی و خانووبه‌ره و ژیانی خه‌ڵکی، بوو به‌ژێر ئاوه‌وه و کاره‌ساتێکی مرۆیی دروست کردووه. که ئاوی زه‌ریاکان بە هۆی بڕینەوەی دارستانەکانەوە، بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو به‌رز ده‌بێته‌وه، چ به‌شێک له وڵاته‌که بکرێته قوربانی، شاره‌کان یان زه‌وی و زاری جووتیاران، یاخود ناوچه بازرگانییه‌کان.<٢٠>
(ته‌پڵه‌کانی سه‌ر خه‌نده‌قه گه‌وره پڕ له ئاوه‌که) سه‌رگوزشته‌ی ململانێ به‌رده‌وامه‌کانی مرۆڤه له‌گه‌ڵ هێزی چاوه‌ڕوانکراو و چاوه‌ڕواننه‌کراوی سروشت، له‌لایه‌ک و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ململانێکانی نێوان خێر‌و شەڕ، پیاو و ژن، هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند، ده‌سه‌ڵات و بێ ده‌سه‌ڵات ده‌گێڕێته‌وه. هێلێن سیسووش دەقە شانۆییەکەی، لە ژێر کاریگەری برێشت دا، وه‌ک ئه‌فسانه‌یه‌کی دێرین بنیات ده‌نێت، پێی له‌سه‌ر خۆپه‌رستی مرۆڤ داده‌گرێت، که ده‌بێته هۆی لێکترازان و وێرانبوونی جیهان.
له کۆتایی نه‌مایشه‌که‌شدا به هوروژم ئاو دێته سه‌ر شانۆ، هه‌موو شوێنەکە، کاره‌کته‌ره‌کان و ستر‌کتوری وڵاتەکە ده‌بن به‌ژێر ئاوه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمان و ئاماژه پێکردنه، ئه‌وه‌یه که ئاریان مونشکین له دیدی تێڕوانین و ریژی خۆیه‌وه، کاره‌کته‌ره‌کانی کردۆته بووکه‌ڵه و هه‌ر بووکه‌ڵه‌یه‌کیش که‌سێک به جلوبه‌رگی ره‌شه‌وه، واته دوو که‌س یه‌کێکیان رۆڵی بووکه‌ڵه ده‌گێڕێت و ئه‌ویتریان هه‌ڵگری ئه‌کته‌ره بووکه‌ڵه‌کانن و له پشته‌وه، وەک خەونە نەمایشێک ده‌یانجوڵێنن. ئەو فۆرم و شێوازەی نواندنیشی پێ دەکەن، ژیان دەبەخشێت بە ناوەرۆکەکە، بە بووکەڵەکان و بەو ئەکتەرە سێبەرانەشی، کە لە پشتەوە بووکەڵەکان دەجوڵێنن. هەرچەندە نەمایشەکە: وێنەکان، جوڵەی ئەکتەر، بووکەڵەکان و سترکتورە گشتییەکە، جۆرە خەونە نەمایشێکە، لە تەکنیکی خەون و لە نائاگایمانەوە نزیکە، بەڵام هێندەش ڕوون و کۆنکرێتە. گەمەی نێوان فیگوری کارەکتەرەکان “کەسایەتییە بووکەڵەکان” و ئەو ئەکتەرانەی لە پشتەوە بووکەڵەکان دەجوڵێنن، پابەندن بە یەکترییەوە، گەمە شانۆییەکە و کۆنترۆڵێکی بەهێز کۆیان دەکاتەوە، هەردووکیان، ئەکتەر و بووکەڵەکان دەسەڵاتی رەهای نەمایشەکەیان بەدەستەوەیە.
ئه‌کته‌ره بووکه‌ڵه‌کان ده‌مامکی سپی جۆراوجۆریان پۆشیوه، سیما و گوزارشتی ده‌موچاویان له شانۆی دێرینی ژاپۆنییه‌وه نزیکه. ئەکتەرەکانیش جل وبەرگە رەشەکانیان، هێندە تەسکە، هەر وەک ئەوەی بە جەستەیانەوە نووسابێت، بەمەش جوڵە میکانیکییەکەی بووکەڵەکان دەکاتە جۆرە پلاستیکێک، کە بەئاسانی ئەکتەر/بووکەڵە دەبنە یەک. هەرچەندە بووکەڵەکان ئەکتەری سەرەکین، بەڵام توانای ئەکتەرەکان لە پشت بووکەڵەکانەوە، وزەیەکی گەورەو هێزێکی چڕکراوەی بە نەمایشەکە بەخشیووە. مۆسیقاش رۆڵێکی گرینگ له‌م شانۆنامه‌یه و هه‌موو شانۆنامه‌کانی تری شانۆی “رۆژ” و ئاریان مونشکین دا ده‌بینێت. ده‌نگی ته‌پڵ و ئامێره ژێداره‌کان، داهێنانی ئامێری جیاواز و دروستکردنی ده‌نگی سروشت، خوڵقاندنی ئه‌تمۆسفێره دێرین و ئه‌فسوونییه‌کان، هێنده‌ی رۆڵی بووکه‌ڵه‌کان پێگه‌یان له‌م نه‌مایشه‌دا به‌هێز و گرینگه.<٢١>
پەراوێزەکان
١٤-له ساڵی 1972 دا ئاریان مونشکین و هێلێن سیسوو له پرۆژه‌یه‌کی شانۆی سه‌رشه‌قامدا کۆده‌بنه‌وه، نه‌مایشه‌که هه‌ر دوای چوار چرکه به هێزێکی پۆلیس راده‌گیرێت و زۆر به دڕندانه‌ش هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هێلێن سیسوو. ئه‌وکاته هێلێن سیسوو گروپێکی شانۆی سه‌رشه‌قامیان هه‌بووه، زیاتر پرسه سیاسییه هه‌نووکه‌ییه‌کانیان خستۆته‌ڕوو، گروپه‌که‌یان به ناوی Groupe Information Prison ، له‌به‌رده‌می به‌ندیخانه، سه‌رشه‌قام و باخچه گه‌وره‌کاندا نه‌مایشه‌کانیان پێشکه‌شکردووه.
١٥-هێلێن سیسوو له فه‌ره‌نسا به بچوکترین دکتۆری فه‌لسه‌فه ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت، ئه‌م نووسه‌ره له ساڵی 1968 دا بڕوانامه‌ی دکتۆرای له‌سه‌ر (جێمس جۆیس) به‌ده‌ست هێناوه، له ساڵی 1969 شدا به رۆمانی Dedans یه‌کێک له گه‌وره‌ترین پاداشته ئه‌ده‌بییه‌کانی فه‌ره‌نسا Prix Medicis ی وه‌رگرتووه.
١٦-هێلێن سیسوو تا ئێستا زیاتر له په‌نجا به‌رهه‌می بڵاوکردۆته‌وه، جگه له شانۆنامه، بابه‌تی جۆراوجۆر، ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، فه‌لسه‌فه و له سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه رۆمان ده‌نووسێت. له زانکۆی هه‌شته‌می پاریس، هه‌موو رۆژانێکی شه‌مووان سیمیناره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی پێشکه‌ش ده‌کات، قوتابی و لێکۆڵه‌ره‌وه له هه‌موو جیهانه‌وه ڕووی تێده‌که‌ن.
١٧-ئاریان مونشکین و هێلێن سیسوو له ساڵی 1987 دا، به‌هه‌مان شێوه شانۆنامه‌یه‌کیان سه‌باره‌ت به هیندستان پێسکه‌ش کردووه.
١٨-ئه‌م شانۆنامه‌یه بۆ یه‌که‌مجار له ساڵی 1994 نه‌مایش کراوه و له ساڵی 1995 یشدا، له‌گه‌ڵ شانۆنامه‌ی ته‌رتوفدا، له فێستیڤاڵی ئه‌ڤینیۆندا نه‌مایشکراوه‌ته‌وه.
١٩-له‌به‌ر گرینگی ئه‌م نه‌مایشه له ساڵی 2002 دا کراوه‌ته فیلم و تا ئاستێکی به‌رز توانیویانه رۆحی شانۆنامه‌که، وه‌ک نه‌مایشیکی وێنه‌یی بۆ فیلم بگوێزنه‌وه.
٢٠-ئه‌م شانۆنامه‌یه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان شانۆنامه‌ی (بازنه‌ی ته‌باشیری قه‌وقاز) ی بێرتۆڵد برێشت _ مان بیرده‌خاته‌وه: کێ خاوه‌نی زه‌وییه‌کانه، په‌ناهه‌نده گه‌ڕاوه‌کان یان ئه‌و که‌سانه‌ی زه‌وییه‌کانیان کیڵاوه و به‌روبوومه‌که‌یان کۆکردۆته‌وه. لێره‌دا پادشایه‌کی پیری چینی رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژاردنێکی له‌م شێوه‌یه ده‌بێته‌وه.
٢١-کۆمپۆسیتۆر و هونه‌رمه‌ندی مۆسیقار Jean_-Jaques Lemetre که زیاتر له بیست و پێنج ساڵه له‌گه‌ڵ ئاریان مونشکین کارده‌کات، مۆسیقای ئەم نمایشەشی داناوە. هەر خۆشی له‌کاتی نه‌مایشی (ته‌پڵه‌کانی سه‌ر خه‌نده‌قه گه‌وره پڕ له ئاوه‌که) دا، به‌یارمه‌تی یاریده‌ده‌ره‌که‌ی، به درێژایی نه‌مایشه‌که په‌نجا جۆر ئامێری مۆسیقی به‌کارده‌هێنێت.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.