29/03/2024
DidiMn Logo
Top

ئالوکۆبۆندی سروشتی

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

ئالوکەبۆند بە تابلۆی ئەلەمنیۆمی ئاوێتە ناسراوە، لە دوو کەڤەری ئەلەمنیۆم پێکھاتووە کە لە نێوانیاندا پلاستیک ھەیە. ئەم تابلۆیە کێشی کەمە و بەرگەی کەشوھەوا، شکاندنەوە، ھێزێکی لەپڕ و لەرینەوە دەگرێت، چەند ڕەنگێکی ستاندەردی ھەیە کە وا دەکات تێچووی کەمتر بێت، چونکە پێویستی بە بۆیاخکردن نییە.

ئالوکۆبۆند جوانییەکی سروشتیی کانزاییە کە لە بیناسازیدا بەکاردێت، ئەم کانزایە کاریگەرییەکی لەبیرنەکراوی ھەیە بە ھۆی شێوازە پرشنگدارەکەی کە بە تێکەڵکردنی لەگەڵ شووشە، ڕووی دەرەوەی بیناکان کاردانەوەی ڕووناکی و ھەڵمژینی ڕووناکیان تێدا بەدی دەکرێت. ھەروەھا ڕۆشنی و کەشبەندییەکەی پارێزگاری لە ڕووکەشە چەماوەکەی دەکات.

سەرچاوە:

ستاتوساین

ئارکیتایزەر

 

هاوبەشی بکە

SheneMohamad, talarsazi,