29/03/2024
DidiMn Logo
Top

تارمایی تەلارەکان: ئەو ھونەرانەی لە خاپوورکردنی تەلارەکانەوە دروست بوون

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من –  دۆرنۆب
لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

ھەندێک کات وێنەی ناوازە لەو تەلارانەی کە نیوەڕووخاون و جێھێڵڕاون دروست دەبێت. ئەم وێنانە بەشە جێماوەکانی تەلارەکان پیشان دەدەن و نھێنیی تایبەتی پاش ڕووخانیان ئاشکرا دەکەن.

جۆس ئەنتۆنیۆ میلنی فۆتۆگرافەر بە شوێن ئەو تەلارانەدا دەگەڕێت کە خۆیان چیرۆکی خۆیان دەگێڕنەوە بەو دیکۆر و پێکھاتانەی لەسەر دیوارەکانیاندا ھەن. ئەو وێنەی جێیە تایبەتەکان و کەلوپەلی ناو ماڵەکە دەکاتە بەشێک لەو ھونەرەی کە ئەم تەلارە ڕووخاوانە دروستی دەکەن.

زینمەیتی فۆتۆگرافەر ھەندێک لەو تەلارانەی دۆزیوەتەوە کە دیوارەکانیان کاری ھونەرییان لەسەر کراوە و فیگەری شێوە تارماییان لەسەر کێشراوە بە شێوازێکی زۆر تەخت بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە چیتر لێیدا ناژین.

مارکۆس باک، فۆتۆگرافەری تەلارسازی، لە وێنەکانیدا شێوازی فرەیمکردنی ئەم جۆرە تەلارانە ڕوون دەکاتەوە و لێکدانەوەی مانای ئەم ھونەرانە بۆ بینەران جێ دەھێڵێت.

ئەم وێنانە تەنیا سەرنجی فۆتۆگرافەرە پرۆفێشناڵەکانی ڕانەکێشاوە، بەڵکو زۆر کاسانی دیکەش وێنەی جێیە چۆڵکراوەکان و ژوورە ڕەنگاوڕەنگەکان دەگرن. ھەندێک کات تەنیا وێنەی نیوە یان لێواری ژوور و دەرگەکان دەگرن، کە بە شێوازێکی زۆر سەرنجڕاکێش ماونەتەوە.

هاوبەشی بکە

Ghost Architecture, SheneMohamad,