26/04/2024
DidiMn Logo
Top

ئۆسكاری ٢٠١٧: قردێلە شینەکە چی دەگەیەنێت؟

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من
پشتیوان كه‌مال

ئەستێرە سینەماییەکان تەنانەت بە جلوبەرگ و پۆشاکەکانیشیان هەوڵ دەدەن پەیامی سیاسیی خۆیان بگەیەنن. کارلی کلۆس و ڕوس نێگا یەکێک بوون لەو خانمە ئەکتەرانەی لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاری ٢٠١٧دا، قردێلەیەکی شینیان کردبوو بە خۆیانەوە. ئایا ئەم قردێلەیە چ مانایەک دەگەیەنێت؟ ئەی ئایا ACLU چی دەگەیەنێت؟

پاڵێوراوەکانی ئۆسکاری ٢٠١٧ لە ٢٤ی جەنیوەریدا دەستنیشانکران و دوێنێ شەویش براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار ڕاگەیەندران. هەندێک لەو هونەرمەندانە ئەو هەلەیان بەکارهێنا تا پەیامێکی سیاسیی بڵاوبکەنەوە کە ئەمەش قسەی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا. هەندێک دەڵێن گوتاری سیاسی دەبێت لە حاڵەتی تایبەتدا باس بکرێت نەک لە کاتی دابەشکردنی خەڵات و مەراسیمی هونەریدا.

مێڕیڵ ستریپ گوتارەکەی خۆی لە گۆڵدن گڵۆبدا بۆ ڕەخنەگرتن لە دۆناڵد ترەمپ بەکار هێنا، چونكه‌ پێشتر هێرشی کردبووە سەر ڕۆژنامەنووسێکی کەم ئەندام، هەندێک لە براوەکانی بافتاش گوتاره‌كه‌ی خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر سەرۆکی ئەمریکا بەکار هێنا.

ڕوس نێگا

بۆچی ڕوس نێگا قردێلەیەکی شینی کردبوو بە خۆیەوە؟

ڕوس نێگا پاڵێوراوبوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر لە ئۆسکاردا و کاتێک لەسەر فەڕشی سووری ئۆسکار دەرکەوت، ئەوەندەی قردێلە شینەکەی سەر سنگی سەرنجی بینەرانی ڕاکێشا، هێندە پۆشاکەکەی سەرنجی بینەرانی ڕانەکێشا.

یەکێتی ئازادیی هاونیشتیمانیی ئەمریکا (ACLU) چی دەگەیەنێت و چ گرنگیەکی بۆ نێگا هه‌یه‌؟ ئەم خانمە ئەکتەرە قردێلەکەی پەیوەندیەکی باشی بە کارەکتەری ناو فیلمەکەیەوە Loving هەیە. کارەکتەری ناو فیلمەکە هاوشان لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لە ڤێرجینیا دوور دەخرێنەوە بە هۆی ئەو هاوسەرگیرییەی ئەنجامی دەدەن. هاوسەرگیریی جیاوازیی چینایەتی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، بەڵام ئەم دوو کارەکتەرە لە فیلمەکەدا هاوسەرگیری دەکەن و بەهۆیەوە دوور دەخرێنەوە لە نیشتیمانی خۆیان. لە ساڵی ١٩٦٧دا، ACLU هەستا بە ناردنی کەیسی ئەو کەسە بۆ دادگای باڵای ئەمریکا، کە ئەمەش بووە هۆی دەرکردنی یاسایەک بۆ نەهێشتنی جیاکردنەوەی پەیوەندییە هاوسەرگیرییە چینە جیاوازەکان.

ئەم ڕێکخراوە زیاتر لە سه‌د ساڵ دەبێت کاری ڕێکخراوەیی دەکات و بە ڕێگەی یاسایی مافی هەموو هاوڵاتیەکی ئەمریکیی دەپارێزێت. جێگری بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوە، ئەنتۆنی ڕۆمیرۆ گوتی: ”دەنگی ئەوان زۆر گرنگە لەو شەڕەی ئێمە دەیکەین بۆ پاراستنی ئەم دامەزراوەیە و ئەو بەڵێنەی کە هەیە بۆ پاراستنی یەکسانی و دادوەری بۆ هەموو کەس لە وڵاتەکەدا، گرنگ نییە ئەوان کێن و لەکوێوە دێن.“

نێگا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیوویەتی، ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و زۆر شانازی پێوه‌ ده‌كات، قردێله‌ شینه‌كه‌یه‌. هەروەها بە ماڵپه‌ڕی پیوپڵیشی ڕاگەیاندووە کە ئەو قردێلە شینەکەی هەڵواسیووە چونکە ”خۆشەویستییەکی گەورەی هەیە بۆ مافەکانی مرۆڤ. ئەوان پاڵەوانەکانن. ئەوان بەشێکی سەرەکین لە فیلمەکەمان.“

هاوبەشی بکە

Blue Ribbon, The Oscars, The Oscars 2017,