28/03/2024
DidiMn Logo
Top

ئۆسكاری ٢٠١٧: یادی عەباس کیاڕۆستەمی کرایەوە

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منگاردیان
له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: پشتیوان كه‌مال

فیلمسازی گەورەی ئێرانی، عەباس کیاڕۆستەمی، لە کاتی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا لە لۆس ئەنجلس یادی کرایەوە. کیاڕۆستەمی، لە تەواوی جیهاندا بە یەکێک لە باشترین فیلمسازەکانی جیهان دادەنرێت لە بیست ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی فیلمەکانی وەکو Close Up، Taste of Cherry و The Wind Will Carry Us وە ناوبانگی بە تەواوی جیهاندا بڵاو بووەتەوە.

بەشێک لە بەرنامەکانی مه‌راسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاری ٢٠١٧ تەرخان کرابوو بۆ ئەو فیلمسازانه‌ی ساڵی ٢٠١٦ کۆچی دواییان کردبوو، له‌وانه‌: ئۆم پوری، کاری فیشەر و عەباس کیاڕۆستەمی.

براوەی زیاتر لە حەفتا خەڵاتی جیهانی، لە نێویشیاندا خەڵاتی چڵە خورمای ئاڵتوونی لە فێستیڤاڵی کان، كیاڕۆسته‌می هەرگیز بۆ ئۆسکار كاندید نه‌كرا.

کیاڕۆستەمی لە تەمووزی ٢٠١٦، لە پاریس بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد. مردنەکەی گفتوگۆیەکی کراوەی له‌ ئێران بە دوای خۆیدا هێنا.

هاوڕێکەی کیاڕۆستەمی، فیلمسازی بەناوبانگی ئێران ئەسغەر فەرهادی، کە بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی بیانی کەمێک پاش مردنی کیاڕۆستەمی گفتوگۆیەکی لەگەڵ گاردیان ئەنجامدا و له‌ وه‌سفی كیاڕۆسته‌میدا گوتی: ”عارفێکی مۆدێرن بوو، لە هەردوو بواری سینەما و ژیانی تایبەتیی خۆیشیدا. بە دڵنیاییەوە ڕێگای بۆ فیلمسازانی تر خۆش کرد و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کۆمەڵێک خەڵکی زۆر دروست كرد. ئەوە تەنها جیهانی سینەما نییە کە پیاوێکی مەزنی لەدەست داوە، بەڵکو تەواوی جیهان کەسێکی گەورەی لەدەست داوە.“

 

هاوبەشی بکە

Abbas Kiarostami, Asghar Farhadi, The Oscars, The Oscars 2017,