دیدی من – ئیتی ئۆنلاین
ژیوار جه‌وهه‌ر
به‌رواری ٢٦ـی ٢ـی ٢٠١٧، مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی هه‌شتاونۆیه‌مین خولی ئۆسكار به‌ڕێوه چوو و مه‌راسیمه‌كه‌ش به ڕووداوێكی نه‌خوازراو و به جۆرێک له جۆره‌كان شه‌رمهێن بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران، كۆتاییی هات.
دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی براوه‌كان و دابه‌شكردنی زۆربه‌ی خه‌ڵاته‌كان، ته‌نیا یه‌ک خه‌ڵات مابوو دابه‌ش بكرێت: خه‌ڵاتی باشترین فیلم، كه گرینگ‌ترین خه‌ڵاته. هه‌ردوو ئاكته‌ران وارێن بیتی و دونهوهی فایی هاتنه سه‌ر سته‌یج و ڕایان گه‌یاند كه ڵا ڵا ڵاند خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئۆسكای ٢٠١٧ی به‌ده‌ست هێناوه؛ كاستی فیلمه‌كه به خۆشحاڵییه‌وه هاتنه سه‌ر سته‌یج – بۆ دوو خوله‌ک بوونه خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین فیلم. به‌ڵام دواتر یه‌كێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێوڕه‌سمه‌كه ده‌ركه‌وت، پاشان به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی ڵا ڵا ڵاند ڕایگه‌یاند كه فیلمی تریفه‌ی مانگ خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ده‌ست هێناوه.
پێش ڕاگه‌یاندنی ئه‌و خه‌ڵاته، خه‌ڵاتی باشترین خانمه ئه‌كته‌ر دابه‌ش كرا، كه ئێما ستۆن بۆ ڕۆڵی له فیلمی ڵا ڵا ڵاند بوو به خاوه‌نی خه‌ڵاته‌كه. ئێما ئه‌و زه‌رفه‌ی كه ناوی خۆی و ئه‌و فیلمه‌ی له‌سه‌ره كه به‌شداری تێدا كردووه، له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته‌وه پشت سته‌یج. لای ڕاست و چه‌پی سته‌یجه‌كه دوو كه‌س هه‌ن كه جانتایه‌كیان به ده‌سته‌وه‌یه و هه‌ر یه‌كه‌یان كۆپییه‌كان له‌و زه‌رفه لایه كه ناوی براوه‌كانی له سه‌ره. دوای ئه‌وه‌ی دوو ئه‌كته‌ره‌كه دێنه سه‌ر سته‌یج، زه‌رفێكی هه‌ڵه‌یان ده‌درێته ده‌ست، كۆپییه‌كه‌ی دیكه‌ی خه‌ڵاتی باشترین خانمه‌ئه‌كته‌ر، ئه‌وانیش وه‌ک خۆی ده‌یخوێننه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه زه‌رفه‌كه به هه‌ڵه دراوه به ئه‌وان و فیلمی تریفه‌ی مانگ خه‌ڵاته‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه، ته‌واوی ئاماده‌بووانی ناو هۆڵه‌كه سه‌ریان سووڕما. دواتر وارێنت بیتی ڕوونی كرده‌وه كه هه‌ڵه‌یه‌ک له زهرفهكاندا ڕووی داوه و فیلمی تریفه‌ی مانگیش خه‌ڵاتی باشترین فیلمی بردووه‌ته‌وه.
فیلمی تریفه‌ی مانگ له ده‌رهێنانی باری جانكینزه و ئه‌كته‌ران نا‌ئومی هریس و ماهێرشاڵا عه‌لی ڕۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمه‌كه‌دا ده‌گێڕن. بابه‌تی سه‌ره‌كیی فیلمه‌كه هاوڕه‌گه‌زبازییه؛ چیرۆكی فیلمه‌كه ده‌رباره‌ی ژیانی هاوڕێگهزبازێک و پیاوێكی ڕه‌شپێسته كه له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانی مه‌یامی ده‌ژین. ڕه‌خنه‌گران پێیان وایه بابه‌تی هاوڕه‌گه‌زبازی له فیلمه‌كه‌دا وا ده‌كات فیلمه‌كه گرینگ و پێویست بێت، چونكه ئه‌م جۆره فیلمانه به ده‌گمه‌ن ده‌چێنه سه‌ر شاشه‌ی گه‌وره. له ماوه‌ی پێشوودا تریفه‌ی مانگ خه‌ڵاتی باشترین فیلمی درامیی گۆڵدن گڵۆبی بردەوە. تێچووی فیلمه‌كه ١.٥ ملیۆن دۆلاره؛ تریفه‌ی مانگ هه‌رزانترین فیلمه كه تا ئێستا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئۆسكاری به‌ده‌ست هێنابێت، ماهێرشاڵا عه‌لیش یه‌كه‌مین موسڵمانه كه خه‌ڵاتی باشترین ئاكته‌ری پاڵپشتیكاری بردبێته‌وه.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.