26/04/2024
DidiMn Logo
Top

ئەو کچەی بەبێ هەبوونی دەست و پێ بووە شێوەکار

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – زولی سانگوینۆ
لە ئینگلیزیەوە: شانۆ ئەبوبەکر

هەرگیز لە خۆتت پرسیوە ئەگەر دەست و پێت نەبوایە چیت دەکرد؟

 بێگومان ڕێکەوت هەبووە ڕۆژێک لە ڕۆژان کەسێک بینیبێت دەستی نەبێت یان پێی نەبێت یان هەردووکی پێکەوە لەدەست دابێت، تۆ کاردانەوەت چی بوو؟ بێگومان  ئاهێکت هەڵکێشاوە و لە بەر خۆتەوە بەزەییت پێدا هاتووەتەوە و دواتر لەبیرت کردووە. بەڵام زولی سانگوینۆ ئەو کچە بێ دەست و پێ شێوەکارەیە کە ئیتر بۆ هەموو مرۆڤایەتی دەسەلمێنێت ئەوەی ئێمە دەکاتە مرۆڤێکی تەواو لەشولارمان نییە، بەڵکو رۆحمانە، ئەوەی وا دەکات ئێمە دوا بکەوین کوێربوونی چاوەکانمان نین، بەڵکو پوکانەوە و بچووککردنەوەی ڕۆحەکانن. ئەو ئیتر ناهێڵێت کەس بە چاوی بەزەیییەوە تەماشای بکات.

چیرۆکە بڕواپێنەکراوەکەی  زولی کۆڵۆمبی

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ژیانەی زولی هەیەتی، دەکرێت تێبگەین هیچ هۆکارێکی گەورە و بچووک شایستە نییە بکرێتە بەربەست لە بەردەم سەرکەوتندا.

1

زولی بۆچی دەست و پێی نییە؟

نەخۆشی تێترائەمیلیا سیندرەم، ئەو نەخۆشییە بۆماوەیییە دەگمەنەیە کە لە ئەنجامدا کۆرپەلە لەناو ڕەحمی دایکیدا دەست و پێیەکانی گەشە ناکەن، هەر بە هۆی ئەم  نەخۆشییەوە زولی هەر کە لەدایک بوو، دەست و پێی نەبوو جگە لە چوار پەلی کورت.

زولی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: “چەندەها جار لە سوچێکی تاریکدا دانیشتووم و بە وردی بیرم لە خۆکوشتن کردووەتەوە، بەڵام کە دواتر تەماشای خێزانەکەمم و هاوڕێکانمم دەکرد، هەرگیز نەمدەتوانی ئەو کارە ئەنجام بدەم،  چونکە دواجار من لە شاهانەترین کەسەکان لە دەورم بوون و هەستیان پێ دەکردم، ئەگەرچی ژمارەیەکی زۆریش کەم بوون.

بەڵێ من دەست و پێم نییە، بەڵام هەرگیز ناهێڵم ئەمە ببێتە هۆکارێک هەتا دوا بکەوم.

بەرەوپێشچوونم سەختە، بەڵام ئەوەی کە من ناتوانم بیکەم کۆڵدانە، بە پێچەوانەی مرۆڤەکانی ترەوە کە خۆیان داوەتە دەستی ژیان. من کاتێک بچووک بووم و لە خوێندنگە بووم بە چاوەکانی خۆم دەمبینی چەندە تەنێکی نامۆ بووم لە نێوان ئەو هەزاران منداڵانەی دەوروبەرمدا، من بێگانەترین بوونەوەری ئەوێ بووم؛ بەڕاستی ئەوە زۆر ئازاری دام. بەڵام لە کۆتاییدا من بڕیارم دا ناتەواوییەکانم بکەمە ئامڕازێک بۆ گەشتن بە خەونەکانم و شانازیم بە خۆمەوە کرد.”

3

زولی ئێستا جگە لەوەی سەرقاڵی شێوەکارییە، ئەو یارمەتیدەری هەزاران کەسی خاوەن پێداویستیی تایبەتە.

ئەو لەڕێگەی قسەکانییەوە هاوکاری ئەو منداڵانەیە کە لە ترسدان، هاوکاری ئەو مرۆڤانەیە کە بەهۆی کێشەیەکی ژیانەوە شکاون یان تەنیان، سەردانی زیندان و جێگە تایبەتەکان دەکات و بۆ خەڵکی دەسەلمێنێت کە توانا لە جەستەدا نییە، لە ڕۆحدایە. پێیان دەڵێت: “لە بەردەم کێشە گەورەکانتان دوو ڕێگە هەیە، یان ببنە کەسێکی شکاو و بێسوود ، تەنانەت خراپیش یان ئەوەتا ببنە نموونەیەکی تاقانە و سەرکەوتوو. ئێوە دەبێت ڕێگای دووەمیان هەڵبژێرن.”

2

جێگەی ئاماژەیە تەنیا زولی نییە کە ئەم نەخۆشییەی هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا بەهرەیەکی تایبەتی پێیە، چەندین کەسی تر هەن وەک زولی، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە مرۆڤ هەمیشە کەمتر لەو هێزە بەکاردێنێت کە پێیەتی.

 

هاوبەشی بکە

Shano Abubakr, Shewakar,