25/04/2024
DidiMn Logo
Top

پیربوون جوانییەکان ناکوژێت: دوو هاوژینی ٩٠ ساڵ پێکەوە پیانۆ دەژەنن

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – کلاسیک ئێف ئێم
لە ئینگلیزییەوە: شانۆ ئەبوبەکر

بۆ ماوە ٦٥ ساڵ هاوژین بوون، هەرکاتیش پێکەوە لە سەر پیانۆکەیان دادەنیشتن جادوویەکیان دەخولقاند .

ئاوازدانەر و پیانۆژەن گایۆرگی کۆرتاگ یەکێک بوو لە هەرە گرنگترین کەسایەتییە موزیکییەکانی سەد ساڵی رابردوو. ئەو لەگەڵ ژنەکەیشی، مارتا پیانۆی دەژەنی، کە لە ژەنیارە زۆر کارامەکان بوو.

ئەو پارچە میوزیکەی کە لە کۆنسێرتەکەی  بوداپێسدا نماییشیان کرد، دەرخەری تێگەیشتن و تێکەڵبوونە قووڵەکەی ئوان بوو بۆ موزیک.

 دوو هاوژینەکە لەبەرگیراوەی ئاوازێکیان ژەنی کە لە پێشەکییە کۆڕاڵییەکەی باخدا هاتووە، لەگەڵ دوانییەکەی تردا، هەروەها جووڵە دراماتیکییەکانیشیان کە ڕووخسارێکی تراژیدیای لە موزیکەکەوە وەرگرتبوو.

گایۆرگی لە ڕۆمانیا ساڵی ١٩٢٦ لەدایک بووە . دواتر لە ساڵی ١٩٤٦ ئەوێی بەجێ هێشت و چووە هەنگاریا. ساڵێک دواتر لەگەل خانمە پیانۆژەن مارتا هاوسەرگیرییان کرد؛ ئەو دوانەی کە هەمیشە زیندوو دەمێننەوە.

:دەنگەکان دەبێت بەم جۆرە دەربکرێن، کاتێک دەژیت و موزیکێکی باخ دەژەنیت لە ٩٠ ساڵیدا

هاوبەشی بکە

Bach, Gyorgy, Marta, Shano Abubakr,