24/04/2024
DidiMn Logo
Top

ژەنینی کۆنسێرتۆی ژمارە ٨ـی مۆزارت لە لایەن منداڵێکی پێنج ساڵانەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – کلاسیک ئێف ئێم
لە ئینگلیزییەوە: شانۆ ئەبوبەکر

ئیڤانیی خنجیلە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا فێری ژەنینی پیانۆ بوو، بەڵام ئەوەی بە تەواوی سەیرە ئەو بەهرەو هێزەیە کە وای لێدەکات  کۆنسێرتۆ وەک خۆی بژەنێتەوە.

ئیڤان لێ تەنیا تەمەنی پێنج ساڵە، بەڵام جادوگەرانە گوێگران دەتاسێنێت کاتێک ژەنینی پیانۆی مۆزارتی کۆنسێرتۆ دەکات، ئەگەرچی نۆتەی ئاوازەکان گەلێک ورد و ئاڵۆزیش نووسراونەتەوە.

ئیڤان لە خێزانێکی موزیکی نییە، بەڵام پاکی و ڕوونی و جوانییەک لە هەستە قووڵەکانیدا دەکەوێت کاتێک دەست دەکات بە ژەنینی پیانۆ و نوسینی نۆتەکان.

کاتێک ئیڤان سێ ساڵان بوو، لە دایەنگەکەی هەمیشە گوێی لە سروودی منداڵەکان دەگرت و دواتریش ئاوازەکەی لە سەر  کیبۆردە بچکۆڵانەکەی لێ دەدا. دوای ئەوەی بوو بە چوار ساڵ بە تەواوی ڕوون بوویەوە کە هێزێکی ڕاستەقینە و بەهرەیەکی تەلیسماوی و ناسروشتیی لە قوڵایییەکانی مێشک و دەروونیدا پێیە، هەروەها لە نمایشێکیدا بۆ بەهرەی ئێن بی سی وەک گوللـەیەکی  بچووکی گەورە وا بوو.

 

کۆنسێرتۆی ژمارە ٨ لەساڵی ١٧٧٦ لە لایەن مۆزارتەوە بۆ خانمە موزیکژەن کۆنتێس ئەنتۆنیا لوتزو نووسراوە، کە لە ڕۆژگاری خۆیدا پیانۆژەنێکی باش بوو.

ئەم موزیکە پێویستی بە گورجوگۆڵی توانایەکی بەرز هەیە، کە مۆزارت بە زۆری لە وانەکانیدا بەکاری دەهێنا.

داهاتووی ئەم ئەستێرە نموونەیییەی پیانۆ و هەستە بەتینەکەی بە ڕوونی دیارە و دەبێتە یەکێک لە گەورەترین موزیسیانەکان کە شاکاری گەورەمان پێشکەش بکات.

ئیڤان لێ ناوی داهاتووە، بۆیە با هەرگیز ڕۆژێک نەیەت لەیادت کردبێت.

:ئێستاش دەتوانیت تەماشای بکەیت کاتێک ئاوازە پڕ برین و ئازارەکانی بێتهۆڤن و کڵیمێنتی دەژەنێت

 

 

هاوبەشی بکە

Beethoven, Clement, Evan Lee, Mozart, Piano, Shano Abubakr,