11/05/2024
DidiMn Logo
Top

باشترین فیلمەکانی ٢٠١٦ تا ئێستا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

هەر ڕۆژەو فیلمێک

دیدی من – لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

ڕەنگە قورس بێت بڕوا بەوە بهێنین کە نیوەی ساڵی ٢٠١٦ تێدەپەڕێت. ئێستا کاتی ئەوەیە سەیری ئەو فیلمانە بکەین کە ڕەخنەگرەکان بە باشترینی ساڵی ٢٠١٦ی دەبینن.

ئەنۆمالیسا

فیلمێکی درامی-کۆمیدی ئەنیمەیشنی ئەمەریکییە، کە چارلی کۆفمان‬ و دوک جۆنسن‬ کاری دەرهێنان و بەرهەمهێنانیان بۆ ئەنجام داوە، هەروەها لە شانۆیییەکی کۆفمان‌ـەوە وەرگیراوە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ـدا لەژێر هەمان ناونیشان نووسیویەتی. ئەم فیلمە لە بەرواری ٣٠\١٢\٢٠١٥، پاراماونت پیکچەر‬ بڵاوی کردەوە.

ئەنۆمالیسا پاڵێوراو بوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشن لە ئۆسکاردا، بووە یەکەمین فیلمی ئەنیمەیشن کە خەڵاتی گراند جوری ٧٢ـهەمین فێستیڤاڵی ڤێنیسیا بەدەست بهێنێت.

فیلمی ئەنۆمالیسا دەربارەی زیندانیی نهێنیی ناسنامەی کەسێتی و هەستیاریی مرۆڤەکانە، کە پێویستە لە ڕێگەی خۆشەویستییەوە، خۆیانی لێ ڕزگار بکەن.

شەوە_عەرەبییەکان‬

فیلمێکی درامی سێ بەشییە و لە بەرهەمهێنانی کۆمەڵێک وڵاتی جیهان و دەرهێنانی ‫‏میگێل_گۆمێزـە‬. فیلمەکە لە کتێبی هەزار_و_یەک_شەوە‬ وەرگیراوە. لە بەشی دەرهێنەرانی فێستیڤاڵی کانی ساڵی ٢٠١٥ نماییش کرا، هەروەها لە فێستیڤاڵی فیلمی تۆرۆنتۆی ساڵی ٢٠١٥ـش. بەشی دووەمی فیلمەکە هەڵبژێردراوی وڵاتی پرتوگال بوو بۆ ئۆسکاری ئەمساڵ، بەڵام نەیتوانی بگاتە قۆناغی کۆتاییی خەڵاتەکە.

شوێنی فیلمەکە پرتوگالە و چیرۆکی زەمەنی ئێستامان بۆ دەگێڕێتەوە. سترەکچەری ئەم فیلمە ئیلهامی لە کتێبی هەزار و یەک شەوە وەرگرتووە، کە بریتییە لە کۆمەڵێک چیرۆکی خەیاڵی.

1429

فیلمی ‫‏پیاوکوژ


دەرهێنەری گەورەی تایوانی، هاو هسایۆ هسێن‬، دەرهێنەری ئەم فیلمەیە و هەریەکە لە وڵاتەکانی تایوان، چین و هۆنگ کۆنگ بەرهەمهێنەرین. لە فێستیڤاڵی کان‬ ‌ـی ساڵی ڕابردوو لە بەشی سەرەکیی پێشبڕکێکەدا بوو و هاوخەڵاتی باشترین دەرهێنەری بەدەست هێنا، هەروەها لە ئۆسکار‬ ـی ئەمساڵدا نێردراوی تایوان بوو، بەڵام نەپاڵێورا بۆ قۆناغی کۆتایی.

 

فیلمەکە ژیانی نی یانگ‌ـی پیاوکوژ دەگێڕێتەوە، کە لە لایەن ژیاخین‌ـی گەورەیەوە ڕاسپێردراوە بۆ کوشتنی بەرپرسە گەندەڵەکانی حکومەت. پاش ئەوەی لە یەکێک لە کارەکانیدا سەرکەوتوو نابێت، ژیاخین‌ـی گەورە ڕەوانەی وێیبۆی دەکات بۆ ئەوەی لەوێ پارێزگاریی سەربازی، تیان ژیان، بکوژێت، کە ئەویش ئامۆزایەتی و پێشتر دەزگیرانداری یەکتری بوون.

4134

فیلمی ‫‏نەخۆشیی درێژخایەن

فیلمێکی درامیی بەرهەمی فەڕەنسا-مەکسیک‌ـە. مایکڵ فڕانکۆ نووسیویەتی و کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە. تیم ڕۆس ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە فیلمەکەدا. ئەم فیلمە لە کانی ٢٠١٥دا نمایشکرا و فیلمەکە خەڵاتی باشترین سیناریۆی بەدەستهێنا. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بە یەکێک لە باشترین فیلمەکانی ساڵ دەستنیشانکراوە.

 

ئەم فیلمە چیرۆکی پەرستارێک دەگێڕێتەوە کە یارمەتی نەخۆشە پیرەکان دەدات لە دوا ڕۆژەکانی تەمەنیاندا.

4015

تێبینی: ئەم بابەتە ڕۆژانە نوێ دەکرێتەوە.

سەرچاوە: زە گاردیان

هاوبەشی بکە

Cinema, DailyFilms, Filmof2016, PshtewanKamal,