24/04/2024
DidiMn Logo
Top

بۆچوونی کافکا لەبارەی تاوۆیزم، سروشتی هەقیقەت و ڕاستی ژیانی مرۆڤ‌ـەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

“مرۆڤ مەحکومە بە ژیان، نەک مردن”

دیدی من – وەرگێرانی لە ئینگلیزییەوە: ساڤان عه‌بدولڕه‌حمان

لە ناوەڕاستی تەمەنی بیستەکانیدا، دوای تەواوکردنی خوێندنەکەی، فرانز کافکا لە بەشی کاروباری یاساییدا، لە کۆمپانیایەکی دڵنیایی پۆستێکی وەرگرت، کە بۆ ١٢ ساڵ لەوێ مایەوە و تەنها لە شەو و کۆتاییی هەفتەکاندا بواری هەبوو کە بنووسێت؛ هەر لەو دەمەشدا ڕۆمانی مەسخ‌ـی نووسیوە.

13319891_1009691835779871_7197880701740188008_n

لە چوار ساڵی کۆتاییی تەمەنیدا، کافکا هاوڕێیەتی لەگەڵ کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵان دەبەستێت بە ناوی گوستاڤ جانۆچ، کە کوڕی یەکێک لە هاوپیشەکانی بووە، پێکەوە و بەدەم پیاسەی دوورودرێژەوە گفتوگۆیان لەبارەی ئەدەب و ژیانەوە کردووە، ئەو پیاسانە هەمان ئەو پرشنگدانەوەی ماتییەیان هەبووە کە نەمرییان بەخشیوەتە نووسینەکانی؛ دوای ساڵانێک لە مردنی کافکا، جانۆچ کۆکراوەی گفتوگۆ سەرپێیییەکانی لە کتێبێکدا بە ناوی گفتوگۆ لەگەڵ کافکا بڵاو کردەوە.

13321659_1009691852446536_8351843501767236841_n
لە یەکێک لە گفتوگۆکاندا، کافکا سەرسامی خۆی بەرامبەر تاویزم و فەلسەفەی ڕۆژهەڵاتی دەردەبڕێت و بە جانۆچ دەڵێت کە “ئەوان ڕووبارێکن دەکرێت تاک بەئاسانی تێیدا بخنکێت”، بەڵام ئەم کوالێتییە بەهێزەیە کە نەمری دەدات بە فێرکارە کۆنەکان، کافکا بە جانۆچ دەڵێت: “ژیری، پرسیاری درککردنە بە یەکگرتنی کات و شتەکان؛ هەقیقەت هەموو کات تووندە، وەک ئەوەی لە مەلەوانگەیەکدا بوێریت لەسەر تەختە لەرزاوییەکەوە خۆت هەڵبدەیت بۆ ناو ئاوەکە، لەگەڵ پووچیی هەموو ڕۆژێک نوقمم ببیت بەرەو قووڵایی، دووبارە جارێکی تر هەستیتەوە، لە پێناو هەناسەدان پێبکەنیت و بجەنگیت بۆ دووبارە ڕووناکبوونەوەی ڕووکەشی شتەکانی ئێستا. هەقیقەت هیچ کات و هەرگیز ئاسانتر نەبووە لە خولەکێکی ڕاستەوخۆی ژیانی کەسێک، تەنها لەو جێیەیە کە دەتوانرێت ببردرێتەوە یان بدۆڕێندرێت، هیچ نەخشەیەک نییە بۆ ڕێگەی ڕاستی، تاک دەبێت هەموو شتێک بە ئارامی و چاونەترسییەوە قبوڵ بکات؛ چونکە مرۆڤ مەحکومە بە ژیان، نەک بە مردن.”

13335713_1009691845779870_3288622732338326352_n
سەرچاوە: برەین پیکین

هاوبەشی بکە

Kafka, Metamorphosis, SavanAko,