19/03/2024
DidiMn Logo
Top

بە هۆی سەرقاڵبوون بە کاری دیکەوە، دیلان بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەی  نایەت

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – لیڤرئێبدۆ

لە فەڕەنسییەوە: فاتیح فروومەند

ئاکادیمیای سوید ڕای گەیاند کە بۆب دیلان لە مانگی دیسەمبەردا لە ستۆکهۆڵم بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەی ئامادە نابێت بە هۆی سەرقاڵبوون  بە کاری ترەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەکادیمیا ڕۆیاڵ بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بە نامەیەک کراوە لە بۆب دیلانەوەیە، تیایدا دەڵێت ناتوانێت لە ڕۆژی ١٠ی دیسەمبەردا لە ستۆکهۆڵم ئامادە بێت بە هۆی”سەرقاڵبوون بە کاری ترەوە”. ئەو باسی لەوە کردووە کە “ئەم خەڵاتە بۆ من جێگەی شانازییە و زۆرم ئارەزوو دەکرد بمتوانیایە بە ئامادەبوونی خۆم خەڵاتەکەم وەرگرتبایە”.

ئەکادیمیا سەبارەت بەم بابەتە باسی لەوە کردووە کە “ئەوەی کە براوەیەک نەیەت بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەی، شتێکی نائاساییە، بەڵام هەڵاوێرد و شتێکی سەیر نییە.” وەک ڕابردووش کە حەوت کەس لە براوەکان نەهاتوون بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکانیان، بەڵام  خەڵاتەکە موڵکی خۆیانە بۆیە خەڵاتی دیلانیش هەر بۆ ئەو دەمێنێتەوە.

پاش ئەوەی لە رۆژی ١٣ی ئۆکتۆبەردا، بۆب دیلان بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەبی ساڵی ٢٠١٦، کە  ئەمە بووە هۆی کێشە و هەرایەکی زۆر، دیلان لە دوای  دوو هەفەتە بێدەنگی، بڕیاری دا بێت بۆ ستۆکهۆڵم و  لە بۆنەی دابەشکردنی خەڵاتدا ئامادە بێت کە تیایدا پادشای سوید خەڵاتەکان دەبەخشێتە براوەکان.

 

 

هاوبەشی بکە

Bob Dylan, Dylan, Fatih Frumand, French,