07/05/2024
DidiMn Logo
Top

تێکەڵکردنی پەیکەرسازی لەگەڵ کارگەکانی بەرهەمهێناندا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من– لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فریق

خاسارینا فریتچ پەیکەرسازێکی ئەڵمانیە و لە ١٤-٢-١٩٥٦ لەدایکبووە. یەکەم پێشانگای تایبەتی خۆی لە ساڵی ١٩٩٣ لە ئەمریکا کردۆتەوە.

کارەکانی خاتوو خاسارینا بە ئۆبجێکتە سەیر و سەرسوڕهێنەرەکانی جیادەکرێتەوە. هەوێنی کارەکانی بریتین لە دینی مەسیحی و کولتوور و مێژوو.

سەرەتای دەستبەکاربوونی، سەرجەم کارەکانی کاری ئاسایی و سادەبوون، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و پەیداکردنی ئەزموون، ئێستا خاسرینا تەکنیکێکی جیاواز بەکار دێنێت. کە بریتیە لە تێکەڵکردنی کاری پەیکەرسازی ئاسایی لەگەڵ کارگەکانی بەرهەمهێناندا. پاش دروستکردنی پەیکەرێک، بیرۆکەی ئەو پەیکەرە دەینێرێت بۆ کارگەیەک تا بە قەبارەیەکی گەورە و لە مادەی جیاواز جیاواز بۆی دروست بکەن.

کارەکانی خاسارینا هەموو ئۆبجێکتی جیاواز جیاوازن، بە قەبارە و رەنگی جیاواز، بەجۆرێک قەبارە و ڕەنگ و ئۆبجێکتەکان جیاوازن، ئەستەمە بینەر بە سانایی پەی بە کرۆک و مەبەستی کارەکانی ببات.

لەم سلایدەی خوارەوە کاری هونەرمەندی شێوەکار ببینە:

سەرچاوە: وێبسایتی فەرمی خاسارینا    

 

هاوبەشی بکە

HaloFariq, Shewakari, Xasarina,