24/03/2024
DidiMn Logo
Top

کتێبێک لە بارەی کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی ژنانی ئاسیا و ئەفەریقاوە

لە لایەن دیدی من 5 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

 

کتێبی نیوەی ئاسمان لێکۆڵینەوەیەکی وردی هەردوو نووسەری ئەمەریکی-چینی نیکۆلاس دی کریستۆف و شێرلی وودونە، ناوی کتێبەکە لە پەندێکی چینییەوە وەرگیراوە کە دەڵێت ژنان نیوەی ئاسمانیان ڕاگرتووە. ئەم کتێبە لە لایەن کەژان مەحمود و هەڵۆ فەریقەوە بۆ زمانی کوردی وەرگێردراوە، ئەم بەرهەمە لەسەر ئەرکی هەڵۆ فەریق چاپ کراوە و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکان بەردەستە.

دەربارەی ناوەڕۆکی کتێبەکە هەڵۆ فەریق یەکێک لە وەرگێڕانی کتێبەکە بۆ دیدی من گوتی: “کتێبەکە دابەش کراوە بۆ سیازدە بەش، هەر بەشە و باس لە یەکێک لە برینەکانی ئەم سەدەیە دەکات بەسەر جەستەی ژنانەوە، لە نێویدا چەندین داتا و زانیاریی مەترسیدار خراوەتە ڕوو لە بارەی کۆیلایەتیی مۆدێرن، برسییەتی، کوشتن بە ناوی شەرەفەوە و ڕێگریکردن لە خوێندنی کچان. نووسەرانی کتێبەکە پێمان دەڵێن ”ژنان بەشێک نین لە کێشەکان، بەڵکو خودی چارەسەرەکانن. ئەگەر دەرفەتی زیاتریان بخەینە بەردەست و لە کایە جیاوازەکانی وەک ئابووری، سیاسەت و کاروبارە کۆمەڵایەتییەکاندا زیاتر هاوکاریان بین، ئەوا توانای وەرچەرخان و داهێنانی گەورەیان هەیە.“

گوتیشی: ”گرنگە ئاماژە بەوەش بدەین کە مافی لەچاپدانەوەی ئەم کتێبە پارێزراو نییە، بە پێچەوانەوە سوپاسی هەر کەس و لایەنێک دەکەین بە هەرچ جۆرێک بووە ئەم کتێبە بڵاو بکاتەوە، جا بە ڕێگەی تۆماری دەنگی بێت، یاخود بە شێوازی پی دی ئیف“.

کتێبی نیوەی ئاسمان لە ئێستادا لەم شوێنانە دەست دەکەوێت:
کتێبفرۆشی یادگار
کتێبفرۆشی زانیار
ناوەندی غەزەلنووس
گرایند هاوس (شەقامی سالم)

هاوبەشی بکە

HaloFariq, Kteb,