25/04/2024
DidiMn Logo
Top

سندووقی ڕووناكی، كارێكی ئینسته‌ڵه‌یشنی ئه‌نێلا ئاغا

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

 دیدی من ماڵپه‌ڕی تایبه‌تیی ئه‌نێلا قه‌ویوم ئاغا
له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: هه‌ڵۆ فه‌ریق

”کارەکانم تێکەڵەیەکن لە کلتووری ئیسلامی و مەسیحی و هەردوو وڵاتی پاکستان و ئەمریکا.“

ئەنێلا قەویوم ئاغا، لە شاری لابور، پاكستان لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٨٩ کۆلێژی هونەرە جوانەکانی پاکستانی تەواو کردووە. ساڵێ ٢٠١٤ بروانامەی ماستەری  لە تەکساس بەدەستهێناوە.

ئەنێلا تا ئیستا حەڤدە پێشانگای تایبەتیی بۆ کارەکانی کردووەتەوە و لە پەنجا پێشانگای هاوبەشیشدا بەشداریی کردووە و خاوەنی چەندین خەڵات و بڕوانامەی جیاوازە. لە ساڵی ٢٠١٤دا ئەنیلا بوو بە خاوەنی گەورەترین دوو خەڵاتی هونەری لە پێشبڕكێیه‌کی هونەریدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئەنێلا قەویوم ئاغا

كاری ئینسته‌ڵه‌یشنی چوار – ڕیان

بۆ دروستکردنی چوار- ڕیان، ئەنێلا کاری لەگەڵ ستیڤ پراچێلدا کرد کە ئەندازیارە، تا بزانێت شێوەی سێبەرەکان چۆن دەردەچن، سێبەرەکان ناشکێنەوە؟ هەموو سێبەرەکان دەبینرێن و سه‌رنج ڕاده‌كێشن؟ دووری ڕووناکییەکە دەبێت چەندێک بێت تا بتوانێت هەموو سێبەرەکان دروست بکات؟

ئەنێلا بە هاوکاریی هاوڕێ ئەندازیارەکەی،  بە دروستکردنی سندووقێكی پڕ لە نەخش بەشێوەیەکی ئەندازەیی، دواتر کارەکەیان لە ناوەڕاستی هۆڵێکی نیمچەتاریکدا دانا و ڕووناکییەکی کزیان لە ناو بۆکسەکەدا داگیرساند. بەمجۆرە سەرجەم نەخشە ورد و قەشەنگەکانی لایه‌كانی سنووقه‌كه‌، بە یەکسانی بەسەر ته‌واوی هۆڵەکەدا په‌خش بوو.

هاوبەشی بکە

Anila Agha, HaloFariq, Installation, Intersections,