29/03/2024
DidiMn Logo
Top

تەرانە عەلیدۆستی بەشداریی فێستیڤاڵی ئۆسکاری ٢٠١٧ ناکات

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منزرار حامید

 

بە ھۆی بریارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی تازەدەستبەکاربووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە لە تازەترین بڕیاریدا، بڕیاری داوە بە ڕێگریکردن لە خەڵکی چەند وڵاتێک کە بچنە ناو خاکی ئەمریکا و یەکێک لەو ولاتانەش ئێرانە.

 

تەرانە علیدۆستی، خانمە ئەکتەری ئێرانی و پاڵەوانی فیلمی فرۆشیار، کە یەکێکە لە پێنج فیلمە پاڵێوراوەکان بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی بیانی، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: ”بڕیارەکەی ترامپ سەبارەت بە ڕێگریکردنی ھاووڵاتیانی ئێران بۆ چوونە ناو خاکی ئەمریکا، تەواو بریارێکی فاشییە. ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ڕێوڕه‌سمی كه‌لتووریی بگرێته‌وه‌ یان نا، من بەشداریی ئۆسکاری ٢٠١٧ ناکەم و بایكۆتی ده‌كه‌م.“

فیلمی فرۆشیار، کە لە دەرھێنانی ئەسغەر فەرھادییە و نواندنی شەھاب حوسەینی و تەرانە عەلیدۆستییە، یەکێکە لە پاڵێوراوە بەھێزەکان بۆ بەدەستھێنانی خەلاتی باشترین فیلمی بیانیی ئۆسکاری ٢٠١٧.

هاوبەشی بکە

Donald Trump, Taraneh Alidoosti, The Salesman, Zrar Hamid,