فیلمی سینەمایی “تەپڵ” لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد کەیوان کەریمی لە حەفتا و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیس” لە ئیتالیا نمایشکرا.
فیلمی سینەمایی “تەپڵ” Drum لە دەرهێنانی سینەماکاری بانەیی کەیوان کەریمی لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی “هەفتەی ڕخنەگران” لە حەفتا و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیس” Venice لە وڵاتی ئیتالیا چووە سەر پەردەی سینەماکان و لە لایەن بینەرانەوە پێشوازیی لێ‌کرا.
ئەم فیلمە لە یەکەمین نمایشی خۆیدا کاتژمێر 7:30ی ئێوارێی ڕۆژیی شەمە 3ی سێپتەمبەری 2016 بۆ پەیامنێران، رۆژنامەنووسان و ڕخنەگرانی سینەمای جیهان لە هۆڵی سینەمایی ژمارە 2 “سالا پرێلا” Sala Perla لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا نمایشکرا و لە دەزگاکانی راگەیاندنی ناوداریی دنیا رەنگدانەوەی جۆراوجۆر و پۆزێتیڤی بەدواوە بوو.
“تەپڵ” هەروەها لە نمایشی سەرەکی و رەسمی خۆی لە بەشی پێشبڕکێی “هەفتەی ڕخنەگران” لە حەفتا و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” لە کاتژمێر 2:15ی دوانیوەڕۆی ڕۆژیی یەکشەمە 4ی سێپتەمبەری 2016 لە هۆڵی سینەمایی ژمارە 1 “سالا پرێلا” چووە سەر پەردەی سینەما و لە دوایین نمایشی خۆیدا لە کاتژمێر 9ی سەر لە بەیانی ڕۆژیی دووشەمە 5ی سێپتەمبەری 2016 لە هۆڵی سینەمایی ژمارە 1 “سالا پرێلا” نمایشکرا و لە لایەن بینەرانەوە بە گەرمی پێشوازیی لێ‌کرا.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” بە مێژوویەکی نزیک بە زیاتر لە 80 ساڵ، یەکێک لە گەورەترین و گرینگ‌ترین رووداوە سینەماییەکانی ئەورووپا و جیهان دێتەئەژمار و له ته‌نیشت فستیڤاڵه‌کانی کان و به‌رلین به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین فستیڤاڵه‌کانی فیلم له جیهان داده‌نرێت که بۆ یه‌که‌مجار له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی ٣٠یدا ده‌ستی به کار کردووه و تیایدا خەڵاتەکانی شێریی زێڕین و شێریی نوقەریی بە براوەکانی بەشە جۆراجۆرەکانی پێشبڕکێی ئەم فیستیڤاڵە پێشکەش دەکرێت.
“ته‌پڵ” له نووسین و ده‌رهێنانی که‌یوان که‌ریمی له‌سه‌ر ئه‌ساسی رۆمانێک به هه‌مان ناو له نووسینی عه‌لیموراد فه‌دایی نیا درووست کراوه و گێڕانه‌وه‌یه‌کی ره‌ش و سپییه له ژیانی پارێزه‌رێک که به ته‌نیا له‌و شوقه‌یه‌ی شوێنی ئیشه‌که‌شیه‌تی ده‌ژی و به وه‌رگرتنی پاکه‌تێک تووشی گێچه‌ڵ و کۆمه‌ڵێک رووداوی ناخۆش ده‌بێت. که‌سایه‌تییه‌کانی ناو فیلمی “ته‌پڵ”، له ئه‌کته‌ره‌کانه‌وه هه‌تا جاده‌کان و لۆکه‌یشنه‌کان، که‌سایه‌تی شوناس ون و بێ ناونیشانن. تاقه که‌سایه‌تییه‌ک ئاماده‌یی ئاشکرای هه‌یه له فیلمه‌که‌دا، شاری تارانه که شوێنی رووداوه‌کانه. که‌شێکی تایبه‌تی و رازاوی به‌سه‌ر فیلمه‌که‌دا زاڵه.
حەفتا و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی “پێشبڕکێی سەرەکی”، بەشی “پێشبڕکێی ئاسۆکان”، بەشی پێشبڕکێی “”هەفتەی رخنەگران”، بەشی پێشبڕکێی “رۆژەکانی ڤێنیز”، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی “نمایشە تایبەتەکان”، لەشی رێزلێنان لە تەمەنێک چالاکی هونەریی و دەسکەوتە سینەماییەکانی “عەباس کیارۆستەمی” دەرهێنەری ناوداری سینەمای ئێران و جیهان، بەشی “رێزلێنان”، بەشی “سینەمای نوێی ئیتالیا”، بەشی “ئۆرتیزۆنتی” بە لقەکانی نوێی دنیای سینەما، بەشی “بازاڕی فیلم” و چەندین بەشی دیکە ڕۆژیی 31ی ئۆگۆستی 2016 بە نمایشی فیلمی سینەمایی “لا لا لەند” لە دەرهێنانی “دامین شازێل” و لە رۆڵ بینینی “رایان کاسلینگ”، و “ئێما ئێستۆن” دەستی پێکردووە و تاکوو ڕۆژیی 10ی سێپتەمبەریی 2016 لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتاڵیا درێژەی دەبێت.
هەندێک لە ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی “تەپڵ” بریتین لە:
نووسەر و دەرهێنەر: کەیوان کەریمی، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: ئەمین جەعفەری، دەنگهەڵگر: رەزا تێهرانی، مونتاژ: فەڕەحناز شەریفی، دیزانی دەنگ و موزیک: بامداد ئەفشار، دیزاینی سەحنە: کەیوان کەریمی، دیزانینی میکیاژ: حامید تێهرانی، ئەکتەرەکان: ئەمیر رەزا نادری، ئیبراهیم زەنجانیان، سارا قولی زادە، داریووش پاک نیا، محمەد سەفاجوو، ئەلیاس رەسوولی، عەلی فەڕشچی، ئەردەڵان حاجی رەحیمی، ئەحمەد قوورچی، حەبیب هونەرئامووز، دیمەنە تایبەتە مەیدانییەکان: حەمید رەسوولیان، دیمەنە تایبەتە کۆمپیووتەرییەکان: موحسین جەڵدی، فۆتۆگرافەر: عەلی ئیحسانی، بەرپرسی بەرهەم: ئەمیر ئەسکەندەری، بەڕێوەبەریی راگەیاندنیی گشتیی: مەنسوور جیهانی و بەرهەمهێنەر: کەیوان کەریمی و فڕانسوا د اختمار لە وڵاتی فەڕەنسا.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.