19/04/2024
DidiMn Logo
Top

جەیمس ناچوەی لەلایەن ئیسپانیاوە ڕێزی لێگیرا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: شێنێ محمد

جەیمس ناچوەی یەکێکە لە فۆتۆگرافەرە مۆرۆڤدۆستە ناودارەکانی جیھان و خەڵاتی مرۆڤدۆستیی ‘میری نەمسا’ی بەدەست ھێناوە.

ناچوەی تەمەنی 68 ساڵە و ھەموو ژیانی بۆ تۆمارکردن و بوون بە شایەتی تراژیدیاکان تەرخانکردووە. لە 1976 وەک فۆتۆگرافەرێکی ڕۆژنامە دەستی بە کار کرد و هەروەها جەنگی ڤێتنام و بزووتنەوەی مافەکانی مەدەنی، کاریگەریی زۆریان کردووەتە سەر ناچوەی بۆئەوەی کاری فۆتۆگرافی بکات. ناچوەی لە 1980 چووە نیو یۆرک و پاش ساڵێک یەکەمین کاری نێونەتەوەیی لە باشووری ئێرلەند پێدرا.

لە نوسراوێکدا دەستەی بڕیاردەرانی خەڵاتەکە، پابەندبوونی ناچوەی لە دەیەیەک لە کارکردن، لە قەیرانە مرۆیییەکان و جەنگەکان باس دەکەن و دەڵێن: “ناچوەی بەبێ دەسبەرداربوون لە ڕەوشتەکانی ریپۆرتەر و بەبێ جوانکردنی وێنەکان، شایەتێکی تەواوی ئازارەکانی مرۆڤە. ناچوەی نمونەی ڕێنیشاندەری نەوەیەکی فۆتۆجۆرنەڵیستە لە جیھاندا.”

ZAIRE. 1994. Photographer James Nachtwey, covering the Rwandan civil war, carries a baby girl orphaned by the massacres there to a shelter.

جەیمس ناچوەی ڕووداوەکانی جەنگی ڕواندا ڕووماڵ دەکات لە ساڵی ١٩٩٤

ناچوەی دەڵێت: کە چوارشەمە بوو، بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوە کرا و پێی ڕاگەێندرا کە ھەڵبژێردراوە بۆ ئەم خەڵاتە و سەرسام بوو بەوەی لە پێنج شەمەدا خەڵاتەکەی بەدەستھێنا.

“ئەمە بۆ من زۆر بەنرخە. کاتێک تەماشای لیستی ئەو ناوانە دەکەم کە پێشتر ھەمان خەڵاتیان وەرگرتووە، زۆر دڵخۆش دەبم. چوونکە زۆرینەی ئەو ناوانە بۆ من بە درێژایی ژیانم ئیلھامبەخش بوونە.”

USA. New York City. 2010. Photographer James NACHTWEY at 401 Projects gallery.

جەیمس ناچوەی لە نیو یۆرک

ئەو کەساییەتییانەش کە پێشتر ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە بریتین لە: ستیڤن ھۆکینگ، ڤاسڵاڤ ھاڤیڵ، دۆریس لێسینگ، فرانسیس فۆرد کۆپۆلا و لە ھەموویان تایبەتتر نێلسۆن مەندێلایە کە ناچوەی وەک پاڵەوانێکی ژیانی دەیبینێت. ئەو دەڵێت: “بوونم بە بەشێک لەو گروپەی کە نێلسۆن مەندیلای تێدا بێت بۆ من گەورەترین شانازییە.”

کاتێک کە پرسیاری لێکرا ئەو ھۆکارە چییە کە ئەم خەڵاتە تایبەت دەکات، ناچوەی گوتی: “ئەمە تەنھا خەڵاتی جۆرنەڵیزم یان فۆتۆگرافی نییە، بەڵکو زۆر لەوە زیاترە.” ناچوەی لە 2006 خەڵاتی ھێنزی لە ھونەر و مرۆڤدۆستی، هەروەها لە 2012 خەڵاتی ئاشتیی نێودەوڵەتیی درێزدێنی وەرگرت.

زیاتر لە سێ دەیەیە ناچوەی بە جیھاندا دەگەڕێت بۆ بایەخدان بە کوێرەوەرییەکانی مرۆڤ. ئەو شایەتێکە و وێنەکانی بەڵگەن.

کارە فۆتۆگرافیەکانی فۆتۆگرافەر لەم سڵایدەوە ببینن:

سەرچاوە: تایمس

هاوبەشی بکە

jamesNatchui, SheneMohamad,