20/04/2024
DidiMn Logo
Top

خانووەیەکی بچوکی ئاوێنەیی لە کەنار دەریایەک

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ئیگنانت
مۆنیکا مرۆز

لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

کۆمەڵەی ئی سی ئی ئارکیتێکچەر خانووەیەکی بچووکی کلاسکییان بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش بە بونیادێکی ئاوێنەیی بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ھاووڵاتی بەڕیتانی بۆ کارەکانیان گۆڕی.

ئەم خانووە جیاواز دەردەکەوێت، وەک پارچەیەک کە لە بۆشاییی ئاسمانەوە کەوتبێت. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە سادەترین کۆنسێپت دەتوانێت خۆشییەکی زۆر بۆ ھاووڵاتیان بھێنێت. بە ھۆی ڕووکەشەکەیەوە کە لە ھەموو لاوە بە ئاوێنە دەورەدراوە، کاردانەوەیەکی زۆر جوانی دەریا و ئاسمانی تێدا دەبینرێت و ھاووڵاتیان بەرەو کەنار دەریا ڕادەکێشێت.  بە ھۆی بڵاوبوونەوەی سێڵفی، ھاووڵاتیان لە نزیک ئەم خانووەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان زۆر بە خێرایی دەنگدانەوەی باشی ھەبوو، ھەروەھا لە گۆڤار و ماڵپەڕەکانیش بابەتی زۆر باشی دەربارەی کراوە. ئەندازیارەکە دەڵێت: “زۆر دڵخۆشین بە کاردانەوە ئەرێنییەکانی ماڵپەڕە ئەندازیارییەکان، ڕۆژنامە و ھاووڵاتیان بەگشتی.”

 

 

هاوبەشی بکە

House, Mirror, SheneMohamad,