28/03/2024
DidiMn Logo
Top

خوێنەر و کتێب: دەربارەی یادداشتنامەی مردووخۆرەکان

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

کتێب: مردووخۆرەکان

نووسەر: ئاناتۆل دارۆف

خوێنەر: یونس سلێمان ئەحمەد

 مردووخۆرەکان یادداشتێکە لە لایەن ئاناتۆل دارۆف نووسراوە و لە لایەن بورهان قانع لە دووتوێی ٧٤ لاپەڕەدا کراوە بە کوردى. ئەم بەرهەمە باسى گەمارۆى شارى لینینگرادى ڕووسیا دەکات لە لایەن سوپاى ئەڵمانیاوە، باسى خۆڕاگریى دانیشتوانى ئەو شارە دەکات کە چۆن بەرگەى ئەو هەموو ناهەموارییە دەگرن و ئامادە نین شارەکەیان بکەوێتە ژێر دەستى ئەڵمانەکان.

نووسەر خۆى لە ناو ڕووداوەکانى ئەو کاتەدا ژیاوە و بەچاوى خۆى هەموو ڕووداوەکانى بینیوە.

دانیشتوانى شارەکە چوار ملیۆن کەس بوون، بەڵام بە هۆى برسێتى و شەڕ نزیکەى سێ ملیۆن کەس دەمرن.

mrdixwarakan

دواى ئەوەى بەهۆى گەمارۆى سەر شارەکە هەموو جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک نامێنێت، ناچار خەڵکى شارەکە پەنا دەبنە بەر خواردنى لاشەى مرۆڤى مردوو، هەر لەبەرئەمەشە یادداشتەکە ناو نراوە مردووخۆرەکان.

خوێندنەوەى ئەم دەقە خوێنەر دەباتە ئەو سەردەمە و تێکەڵى ڕووداوەکان دەبێت، زۆر قورسە بۆ مرۆڤ کە بڕیار بدات لاشەى مرۆڤ بخوات، ئەگەر ناچارى نەبێت چۆن ئەم کارە دەکات.

دواجار دواى نزیکەى سێ ساڵ گەمارۆ، شارى لینینگراد توانى هەواى ئازادى هەڵبمژێت و ئەو دانیشتوانەى کە تێیدا مابووە خۆراک و پێداویستییان پێ گەیشت.

ئەم یادداشتە ئەوەمان پێ دەڵێت کە خۆڕاگریى مرۆڤ دەتوانێت هەموو شتێک بکات.

هاوبەشی بکە

Anatol Darov, Burhan Qanii, Mrdw Xorakan, Younis Sleman Ahmad,