28/03/2024
DidiMn Logo
Top

خوێنەر و کتێب: ڕانانێک بۆ ڕۆمانی مژاباد

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

کتیب: مژاباد
نووسەر: جان دۆست

خوێنەر: یونس سلێمان ئەحمەد

ڕۆمانى مژاباد یەکێکە لەڕۆمانەکانى ڕۆماننووسى ڕۆژئاواى کوردستان جان دۆست، لە لایەن فەرهاد چۆمانى لە کرمانجییەوە کراوە بە سۆرانى. ئەم ڕۆمانە باس لە سەردەمى کۆمارى کوردستان لە مەهاباد دەکات، کارکتەرى سەرەکىی ڕۆمانەکە بادین ئامێدییە، کە خۆى لە ناو ڕووداوەکاندا دەژى، یونس، باوکى بادین، پەیوەندى دەکات بە شۆڕشەکەى شێخ مەحموود لە سلێمانى و لە شەڕى دەربەندى بازیان شەهید دەبێت، دایکى بادینیش ئەرمەنییە.

جان دۆست- نووسەری مژاباد

بادینیش ڕوو دەکاتە سلێمانى و چەند ساڵێک لەوێ دەژى، چەندین کەس دەناسێت پەیوەندى لەگەڵ حزبى هیوا دروست دەکات و هەر لەوێش کچێک بە ناوى ژاڵە جاف دەناسێت و دەبێـتە خۆشەویستى، دواتر بۆجارێکی تر ئەم کچە لە مهاباد دەبینێتەوە.

فەرهاد چۆمانی- وەرگێڕی مژاباد

بادین دواى ئەوەى کە بارزانییەکان ڕوو دەکەنە کۆمارى کوردستان، ئەویش یەکێک دەبێت لەو کەسانەى کە دەچێتە شارى مهاباد و بۆ خۆى لەناو ڕووداوەکانى کۆمارى کوردستان دەژى و دەبینێت کە چۆن ڕووسەکان بێبەڵێن دەبن و کۆمار تووشى لەناوچوون دەبێت، هەروەها ئەو عەشرەت و هۆزە کوردییانەش دەناسێت کە پشت دەکەنە کۆمار و لەگەڵ دوژمن دەست تێکەڵ دەکەن، بەمەش کۆمار ڕووبەڕووى مەترسى دەکەنەوە.

هەر لە مەهاباد بادین دەبێتە مامۆستا لە یەکێک خوێندنگەکان و لەوێ ئاشناى کچێک دەبێـت بە ناوى مژدە، خۆشەویستییەکى زۆرى بۆى دەبێت، بەڵام دواى ماوەیەک مژدە دەچێتەوە بۆ شارى شنۆ، بەمەش بادین تووشى دابڕان دەبێت، بەردەوام لە ڕێگەى نامەوە هەواڵى مژدە دەپرسێت، ئەوەى زۆر ناخۆشە مژدە دواجار لەگەڵ کەسێک بە ناوى کەریم، کە ڕۆڵى باوکى بینیوە و هاوڕێی بادینە، هاوسەرگیرى دەکات. دواى ئەمە بادین تووشى بارێکى دەروونى زۆر ناخۆش دەبێت و کاریگەریى زۆر لەسەری بەجێ دەهێڵێت.

بەرگی ڕۆمانی مژاباد بە زمانی سۆرانی

شوێن لە ڕۆمانەکەدا هەریەک لە سلێمانى، مەهاباد،  شنۆ،  تەورێز و موسڵە.

ڕووداویش لە ڕۆمانەکەدا زۆرە و بە شێوەیەکى جوان و سەرنجڕاکێش لە لایەن ڕۆماننووسەوە کارى لەسەر کراوە.

جان دۆست بە ڕۆمانى میرنامە خۆى بە خوێنەرانى سۆرانى ناساند، هەر زوو بووە جێگەى سەرنجى خوێنەران.

هاوبەشی بکە

Farhad Chomani, Jan Dost, Mjabad, Younis Sleman Ahmad,